يه‌كێتى له‌سه‌رو ياساوهيه
02/06/2013, 12:00 (GMT+1)

بهلاَم به‌چ هه‌ق وياسا و رێسايهك رێگا پێدراويت تابلۆى ئوتومبيل بشاريتهوه؟؟ باشه ئه‌ى بهرِێوهبهرايهتى هاتۆچوى سلێمانى ههلَوێستى چيه؟؟ ئه‌ى ياساناس و مافپه‌روه‌ر و دادوه‌ره‌كانى يه‌كێتى چى دهلَێن؟؟ باشه گريمان ئه‌و ئوتومبيلانه ئه‌م ههلهيان قۆسته‌وه تاوانێكيان ئه‌نجامدا؟ يان به‌هۆى تيژرِهويهوه كه هه‌موو هه‌ستى پێده‌كه‌ين، چۆن ئه‌و شوفێرانه‌ى ئه‌و ئوتومبيله سهوزاويانهيان پيێه، چۆن لێهخورِن ئهيكهن به‌چ فهنتهرِناش و شيِو هۆرِ و تهپو تۆزێك!،ئه‌ى ئه‌گه‌ر به‌هۆيه‌وه مندالَێكيان شێلا و كوشتيان, كێ ده‌زانێت كام ئوتومبيله بووه؟ ده‌بێت يهخهى كێ بگيرێت؟؟،ده‌ى گوێى مه‌ده‌نێ ئه‌گه‌ر شتى وا رويدا، يان ئوتومبيله سه‌وزه‌كان تاوان و خراپه وسهرپێچيان كرد يان له‌ناويدا قسه و تهعليق و جنێويان به‌كچان دا ،له‌به‌ر خاترى وه‌زعى ناسكى يه‌كێتى و ته‌ندروستى سكرتێره‌كه‌ى قسه مه‌كه‌ن.. چۆن به‌هۆى بلاَوكردنهوهى يه‌ك دوو وێنه‌ى ساخته‌و كۆنى تالَهبانى هه‌مو كوردستان بهپارتى يه‌كێتى و لايه‌نه‌كانى تر كرديان به‌ته‌قه‌ى خۆشى و ده‌يان كه‌سيان بريندار كرد،ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌و هه‌واو نه‌فه‌سه وه‌ربگرن، قهيچێكه يه‌كێتى ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وت و داهات و خێر وبێر وخۆشى و رهفاهيهتهى بۆمان مهيسهركردوه، خۆده‌بێت له‌سه‌رو ياساوه بێت و هه‌موو ياسا و ده‌ستور و رێكاريهك ،بخاته ژێر پێى وبيكاته قوربانى حزبه پوكاوه نه‌خۆشه‌كه‌ى؟
بۆزانيارى بهرِێزيشتان دوێنى له‌ناو شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى هيچ كامێرايه‌كى چاودێرى هاتوچۆ دانه‌نرابوو، هيچ مهفرهزو شتێك نه‌بوو، واته دوێنێ بچوكترين سه‌رپێچى هاتوچۆ تۆمار نه‌كراوه،بۆ راستى ئه‌م قسه‌يه‌ش ده‌توانن پرسيار له‌لايه‌نى به‌رپرس بكه‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

