سه‌لام عبدالله و دیسان فوادی مه‌جید میسری
16/05/2011, 12:00 (GMT+1)

دژ به‌مافی خه‌ڵك...
به داخێکی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی میدیای کوردی‌دا و به تایبه‌تی ڕۆژنامه‌ی ئه‌له‌کترۆنی که‌سانێکی نه ناسراو به دنیایی ئه‌ده‌ب و فکر..یان ناسراو هه‌لپه‌رست،سه‌رلێشیواو،نه‌گه‌یشتو به‌مه‌رام و خۆزگه‌ی خۆیان .. به‌پاڵنه‌ری تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و زیاد پێوه‌نان دژبه‌که‌سانی دیاری بواری فکرو ئه‌ده‌ب و دیدی سیاسی و سه‌ربه‌خۆ.. به چه‌کی نه‌زۆکی مه‌عریفی و به‌رگری کردن له جه‌هاله‌ت و سه‌له‌فیه‌ت،به خۆگێلکردن به دیدێکی ته‌سکه‌وه له ڕوانین بۆ دیارده‌و شیکردنه‌وه‌ی بار‌و دۆخه‌کان، ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵکی سڤیل و تێکڕای کۆمه‌ڵ له خشته به‌رن و سه‌نگیان لێ بگۆرن.. له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوو دا نو‌سینێکی تۆمه‌ت بارانه له‌سه‌ر نوسه‌ری چالاکوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئازا‌و هۆشیاری مارکسی،(سه‌لام عبدلله) بڵاو کرایه‌وه..دوا تر مامۆستا (ڕێباز جه‌لال) ناوێك! که له دنیای نووسین دا گومڕاو نه‌ناسراوه، به هه‌ناسه‌ی پڕ ڕق وکین وده‌روون ڕشی و کو‌رت بینی و بێتوانایی له هه‌ڵسه‌نگاندنی بار‌و دۆخ و سه‌رده‌م:نووسینێکی له سه‌ر ڕوناك بیر‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌م لێزان له فکری مارکسی بڵاو کردۆته‌وه....ماموستا ڕێباز چاوێکی مه‌عریفی و قوڵبینی له هه‌ڵسه‌نگاندن به مه‌به‌ست یان نه‌شاره‌زایی له نوسینه‌که‌ی دا داخستوه!... دیارده‌یه‌ك ، هه‌ڵوێستێک گه‌ر له لێکدانه‌وه‌یه‌ک زیاتر مانا بدادت به ده‌سته‌وه کارێکی نه‌شیاو و بێ ئینسافییه به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بدرێته به‌ر خه‌نجه‌ری بێ ویژدانی‌و غه‌در .. هه‌رچۆنێک بو هاوڕێیی هۆشیار (سه‌لام عبدلله) به ئه‌ده‌بیکی به‌رزه‌وه وه‌ڵامی به پێزی خۆی دایه‌وه.. فوادی مه‌جید میسری خاوه‌نی زیاتر له پێناسه‌یه‌که ، ڕوشبیر له فکری مارکسی ،ئابووری زان ، عه‌ربی زانێکی لێهاتو توێژه‌ره‌وه‌یه‌کی قاڵ بو له مێژووی ئیسلامی سیاسی ،ئه‌دیبێکی به توانا نوسه‌رو ئاماده‌سازی ده‌قی شانۆیی .. له کتێبخانه‌ی کوردی‌دا خاوه‌ن چه‌ند کتێبێکی به پێزه ،ده‌یه‌ها توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر بابه‌تی فکری و شیکردنه‌وه‌ی دیارده سیاسییه‌کان هه‌یه.. به‌شداری خه‌بات وشۆڕشی کو‌ردی کردووه و پشکی ڕاونان و گرتن و ده‌ربه‌ده‌ری وه‌ك زۆربه بینیوه... به کا‌ک ڕێباز ئه‌ڵێم، فوادی مجید میسری دوای ته‌مه‌نێک له به‌ر هه‌می ئه‌ده‌بی و سه‌لیقه و کارامه‌یی و خزمه‌ت کردنی کتێبخانه‌ی کو‌ردی ، شایسته‌ی ڕێزلێنان نییه؟.. ئه‌وه فواد نه بوو خیانه‌تی نیشتمانی کردبێت و که وا سووری پێش له شکری ئه‌نفال و کیمیا بارانی کو‌ردی کردبێ؟..! نووسه‌ری ده‌رباری به‌عس و ته‌نانه‌ت دوای به‌عسیش بوو بێ!

ده‌زگایه‌ك که کاری چاپه‌مانی و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و لێکوڵینه‌وه‌و... بێت ئه‌بێت و شیاوه نووسه‌رێکی وه‌ک فواد شایسته‌ی بێت... ئێمه ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات ئه‌گرین که یه‌کێک
له گه‌نده‌ڵی یه‌کانی ڕێزلی نه‌نان ی پێوێست بێ له که‌سایه‌تی شۆڕش گێڕ ؛ نووسه‌رو
شاعیره به تواناکان... ، ئه‌دیب،ڕوناکبیر، سیاسی، زه‌ره‌رمه‌ند...
جا که ده‌سه‌ڵات بۆ که‌سێکی وه‌ک فوادی ناکا، ئه‌وه که‌م ته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی یه! هه‌تا هه‌نووکه خوازیاری هیچ پۆستێک سیاسی و پۆستێکی ده‌سه‌ڵات نه‌بووه... له نووسین و چاوپێکه‌ه‌تنه ته‌له‌فیزوێنه‌کانیدا نه‌ک هه‌ر لایه‌ن گیر نه‌بووه؛ بگره ڕه‌خنه گربووه...
کا‌ک ڕێباز؛ ئه‌شیت بۆ ماوه‌یه‌کی دیار کراو که‌سانێک له خشته ببرێت به‌ڵام بۆ هه‌تا هه‌تا مه‌حاڵه...

دوکانێک به یه‌ک چاره‌ک ملیون ئیرۆ!
گه‌رچی به‌ڕێزتان هیچ دۆکۆمێنیکتان له‌و باره‌یه‌وه نه‌خستۆته ڕوو، ئه‌مما! ئه‌وه‌ی من بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌و دوکانه و چه‌ند دوکانێکی تری نوێ له‌و شه‌قامه‌ی که (به ده‌ستێکی له رزۆکه‌وه وێنه‌که‌یان بۆ گرتوویت!) هیچ سه‌رقفڵانه‌یه‌کی نییه، وێڕای ئه‌وه‌ی فواد خاوه‌نی چوار جگه‌رگۆشه‌یه‌و زیاتر له ده‌ساڵه له ولاتی هۆڵندان ،وه یه‌کێک له جگه‌ر گۆشه‌کانی له ئه‌نجامی نه شته‌رگه‌ری هه‌ڵه زیانێکی زۆری پێگه‌یشت ،دامزراوه‌ی زامنی باری ته‌ندروستی قه‌ره‌بوی ماددی بۆ کرده‌وه... دوکانێک له سوریا !... فواد خاوه‌نی دوکان نه‌بوه‌و کورێکی له‌و دوکانه کارمه‌ند بوو.. له ئه‌وروپاو هۆڵندا، په ناهانده‌یه‌کی هه‌ڵهاتوو لێکۆڵینه‌وه‌ی له گه‌ڵ بکرێت، ئه‌وه به‌پێی یاسا‌و رێسای هۆڵندا ئه‌و په‌ڕی نهێنییه. مامۆستا ڕێباز پێمان ناسه‌لمێنێت چۆن و له کوێوه ئه‌م مافه‌ت به حوکومه‌تی هۆڵندا به‌زاند؟! (مترجم) بۆ میسری
له کاتی خۆی به‌رێز (سیروانی مه‌لا عه‌باس) بووه. که له ئه‌مستردام ده‌ژی، مێژوویه‌کی زۆر دور نی یه‌و پێش چوارده ساڵێک فواد میسری ناوی له لیستی تیرۆری ئسلامیه توندڕه‌وه‌کاندا ریزبه‌ند بوه، به دوکمێنت پارێزراوه...له شه‌ڕی نه‌گریس و شه‌رمنده‌ی برا کوژی، میسری نه قه‌ڵه‌می لایه‌نگری کارابوه نه ڕۆڵی نه‌گه‌تیفی بینیوه ... له کاتی گه‌مارۆی عێراق و گه‌مارۆی پارتی بۆ سه‌ر سلێمانی فواد‌و چه‌ند که‌سێکی دی وه‌ک حاجی ئه‌نوه‌ر فه‌رهاد شه‌ریف وه‌ک ده‌سته‌یه‌کی ئاشتی خواز ئه‌چنه له‌ی کا‌ک مسعود، ئه‌نجان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر که‌لوپه‌لی ئازوقه ئه‌دات که بچێته سلێمانی... قایمقامی به‌رێزی ئه‌وکاته‌ی سلێمانی ئاگادار بووه پسوڵه‌کانی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و ئازوقانه‌ی پێ سپێدراوه.
نامه‌که‌ی فواد بۆ شێخ ستار !
قسه‌کردن له سه‌ر ئه‌و نامه‌یه (لێره‌وه کلیکی نامه‌که بکه) توێژینه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر هه‌لومه‌رجی بزوتنه‌وه‌و شۆڕشی کورد هه‌ڵده‌گرێت... کا‌ک ڕێباز ئاماژه‌ی به‌وه داوه که فواد کلکدراو یان پێیه‌کی له شاخ و پێیه‌کی له شار بووه .!... فواد ده‌ست تێکه‌ڵی به‌عس نه بووه،چۆن ؟ ئه‌و نامه‌یه خۆی سه‌لمێنه‌ری ئه هه‌قیقه‌ته‌یه ،کرۆکی نامه‌که دوای ئه‌وه‌ی له‌دیدی فکری سیاسی خۆیه‌وه جۆری خه‌بات له‌وکات و سه‌ردامه‌دا جیاواز بوه‌و نا چار بوه دا‌نیشێت،نه‌ک ناپاکی بکات، وه‌زۆری تریش دوای ئه‌و، گه‌یشتنه ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌و هه‌ڵوێستێکی د‌یکه‌یان هه‌ڵبژارد، ئه‌مه تاسنووری ناپاکی نه‌کردن له‌گه‌ڵ گه‌ل و نیشتمان ئازاد‌و ڕه‌وایه .سه‌لماندنه‌که ئه‌وه‌یه:: که‌سێکی پێشتر ده‌ست تێکه‌ڵاو له گه‌ڵ به‌عس پێویستی به‌وه نییه نامه‌یه‌ک بۆ "شێخ ستار" بنوسێت تا له‌رێگه‌یه‌وه‌زامنی دانیشتنی بۆ بکات.. دیاره فوادیش هه‌ر که‌سێک نه‌بوه که ڕژێم چاوی له سه‌ر نه‌بێت . تا نه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین، هه‌موو ئاگاداری شێوازی وه‌حشیگه‌رانه‌ی به‌عس بوین چۆن فاشی ئاسا ڕه‌فتاری به‌رامبه‌ر مرۆڤی نیشتمان په‌روه‌رو سته‌م دیده کورد ده‌کرد، به ئاگرو تێزاب و ناو زڕاندن له که‌سایه‌تی دیاری شۆڕشگێڕ‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌می ئۆپۆزیسیونی ئه‌دا.
ئه‌کرێت نوسه‌رێکی ماندوو به هه‌ڵوێستی وه‌ک "موحه‌مه‌د موکری" زه‌ربی سفر بکه‌ین؟ کا تێک دوای ئه‌نفال و سست کردنی شۆرشی کورد له کۆتایی هه‌شتاکان که بوار بۆ مانه‌وه‌ی شاخ زۆر مه‌حاڵ بوو، به ناچاری گه‌ڕایه‌وه به‌عسی فاشی ناچاری نو‌سینێکی نه خوازراوی کرد...
وه‌ک ڕه‌نگدا دانه‌وه‌ی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس، میسری شانۆیه‌کی به‌ناوی دادگا ئاماده‌کردو نمایشکرا، هه‌ر ده‌ر باره‌ی شیخ ستار له میدیای ئێستای کوردی‌دا و لای هه‌ندیک ئۆپۆزیسیۆن که وه‌ک که‌سێکی وریا‌و کوردپه‌روه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌نوسرێته‌وه! هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌و زاته‌یشه‌وه له حه‌فتاکاندا کاتێک سه‌رۆکی حزبێک بوو، به موتمانه‌ی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌کی کورد بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی ،ڕه‌وانه‌ی لوبنان کرا!
به کورتی مێژوو ئه‌یسه‌لمێنێت، که هه‌ر فواد نامه‌ی بۆ شیخ ستار نه‌ناردوه. زۆر هه‌ن له سه‌ر کرده‌و بن کرده‌ی کورد له گه‌ڵ شێخ ستارو هاوشێوه‌کانیدا له مه‌سه‌له جه‌وهارییه‌کاندا یه‌کیان ده‌گرته‌وه،کا‌ک ڕێباز جه‌لال ئه‌بێت بزانێت، ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌یه‌ها نامه‌ی سه‌رکرده‌و لێپسراوه‌کان سه‌ر ئاو ئه‌که‌ون! وده‌رئه‌که‌وێت که کێ له دیدی قوڵه‌وه نیشتمان په‌روه‌ره‌و نیشتمان په‌روه‌ر بووه.. وای بۆ ئه‌چم ڕوژێک میسری وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو تۆمه‌ت و به‌ختانانه بداته‌وه‌و ،ڕه‌نگه زۆر که‌سێش بخاته به‌رده‌م چه‌ند پرسیارێکی مێژوویی...! ... ئه‌وه تا ئێمه له دوای بیست ویه‌ک سال له ئازادی کوردستان، ڕۆژانه ده‌یه‌هانامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له درێژه‌ی خه‌باتی ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی جاران و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا بۆ یه‌کتر ئه‌نوسین!!... کا‌ک ڕێباز و گۆڕان!
ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمی کوردستانی تێدا ئه‌گوزه‌رێ و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیسته‌می حوکم ڕانی یه کوردستان که‌موخابن به پێ ی پێویست نه‌یان ویستووه داخوازی مرۆڤی کورد جێبه‌جێ بکه‌ن وه‌ڵام به مافه هه‌ره سه‌ره‌تایی یه‌کانی تاکی کورد بده‌نه‌وه، ژیانێکی پڕ عه‌داله‌ت و هاوسه‌نگی بۆ مرۆڤی کو‌ردی ڕه‌نجده‌رو ماندوو قوربانی ده‌ر، قه‌ره‌بو بکه‌نه‌وه، میلله‌تیان خسته سه‌ر ژانێکی سه‌خت و دژوار که به حتمی یه‌ت ئۆپۆزسیونی لێ له دایک بوو.. دیاره من هه‌ر که‌سێک بم به بڕوای ته‌واوو وردبونه‌وه‌م له په‌یامی به‌رزی گۆڕان ده‌نگم بۆ داوه... نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه نابێت نو‌سین به زمانی ڕوشاندن، بێ ڕیزی کردن ،ناو زڕاندن تومه‌ت بارکردن بێت که (ئه‌مه ئه‌چێته خانه‌ی تاوانه‌وه) بنووسرێت.... یان هه‌میشه پۆخڵه‌واته‌کانی مێژوو ده‌باره‌بکرێته‌وه، مێژوومان وه‌ک چۆن پره له شکۆو له خوێنی ئاڵی ڕژاوی ڕۆله‌کانمان ،موخابن خاڵی نییه له هه‌ڵه‌ی مێژوویی، له دیدی فکری هه‌ڵه ،له ده‌مار گیری و خۆ به زل زانین و گرێی ده‌روونی سه‌رکرده‌و بن کرده له ئاکامی بڕیاره خێرا‌و خۆ به فیرعه‌ون زانیندا هه‌زاره‌ها قوربانی لێ که‌وتۆته‌وه ... نووسه‌ر شاعیر بیرمه‌ند ئازاد و سه‌ربه‌سته ... ڕه‌وا نییه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به ئاشکرا " گۆڕان" ی خۆی ڕانه‌گه‌یه‌نێت، ئیتر له به‌ره‌ی ناپاکی و گه‌نده‌ڵی دابێت ! که‌سانی بیرمه‌ندو دوور بین هه‌ن به به دیدی سیاسی خۆیانه‌وه، چاودێرن ، و تێڕاماون .. ئه‌وه‌تا ئۆپۆزیسیون بڕوای به خوێن ڕشتن نییه و دانوسان له گه‌ڵ ئه‌و حوکم ڕانییه به مه به‌ستی گۆڕان له سسته‌م و یاسایی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا له پێناوی ژانێکی باشتردا ئه‌کات ... هه‌تا بکرێ به نیازی ئاشتی و لێ تێگه‌یشتن چاره‌سه‌ری ناهه‌مواری و ناعه‌داله‌تی یه‌کان بکرێت ... با نووسین به ویژدانه‌وه بێت : ئه‌گه‌ر پێویست بوو ده‌ست نیشانی به‌ڵگه بکرێت، نووسین وه‌ک سانا یه ... کارێکی ویژدانی یه...ووشه ده‌ڕبڕین و داد به‌سه‌ر خه‌ڵكدا و نیازی وروژاندنی خوینه‌ر به عاتیفه و به لابردنی دا ڕه‌وانی یه ، بێ ویژدانی یه‌و ئه‌نجام سوود مه‌ندنی یه...هیوا دارم کا‌ک ڕێباز ... بۆ ئاینده به زمانێکی تر بنووسێت و به مه‌رامێکی تر پێنوسه‌که‌ی بگرێته‌ده‌ست.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

