گروپى ئاشتى تاوانە لە مەبەستى نەتەوە یەك كۆ بكرێتەوە
01/11/2009, 12:00 (GMT+1)

لەگەڵ سیاسەتى رۆژئاوایەكان هەردەم لەناو ساحەسیاسیەكەدا, وەكو یارێزانێكى پێشرەو لە ساحەسیاسیەكەدا رۆلەیى هەبووە, ئەوتا لە رۆژى 10\10\2009 پیشنیارى گرووپى ئاشتى دەكات لەهەمبەر سیاسەتەكەى رۆژئاوا كە بە پیلانێكى مارژیناڵ كردن لەهەموو رۆژهەلاتى ناوەراست نزیك دەبێتەوە. ئەمەش بەناو ئاشتیەكى بەرژەوەندى لە بەرانبەر ڕایگشتى دەستى پێكردووە. بۆ بەردەوام كردنى بەرژەوەندیەكانى خۆیان ئەم سیاسەتەى كە ئەوان دەستیان پێكردووە سیاسەتێكى چەواشەكاریە بەرامبەر بە نەتەوەكانى رۆژهەلاتى ناوەراست , كورد لەناو ئەم نەتەوایەەدا زیاتر كەوتۆتە ناو پیلانگێرى بۆ وەلام دانەوەى ئەم پیلانانە بەرێز عبدوللا ئۆجلان وەلامى ڕاگشتى جیهانى دایەوە گوتى گرووپى ئاشتى پێك بهێنرێت و بەرەو باكوورى وولات و توركیا بێن هەلبەتە گرووپى ئاشتى لەلایان پەكەكەوە لەناو گەڵى كورد ئامادەكرا بەلام وەكو پەیامێكى تەواوى رۆژهەلاتیەكان بوو بۆ رۆژئاوە كە ئاشتیو ئازادى گەلان چارەسەریە نەك درێژەپێدانى بەرژەوەندى لەژێر ناوى دیموكراسى پەیامى ئاشتى لەدەستى گرووپى ئاشت بۆ توركیا پەیامێك بوو بۆ رۆژئاوایەكان كە بەرێز عبدووللا ئۆجلان لەناو ساحەسیاسیەكە بەڕووى ڕۆژائاوایەكانى دا كرد پەیامى گرووپى ئاشتى بۆتەواوى مرۆڤایەتى بوو كە گووتى ئاشتى گەلان دەبێتە ئاشتى بەروومەت نەك ئاشتى بەرژەوەندى كە ئەمرۆ لە توركیادا وێنەى ڕوونى دیار كردیە كە بەرژەوەندى ئەمریكا لەناو ڕۆژەڤى جارەسەرى دا دەستى پێكردووە ئەوەش لەناو سیاسەتى ئەمرێكا لەپاش گەرانەوەى هێزەكانى خۆیى كە لە ئێراق دا توركیا و ئیسرائیلى تێدا جێگیر بكە بەلام لەبەر حەساسیەتى عەرەب و ئیسرائیل ناتوانێ هێزەكانى ئیسرائیل لە كشانەوەى خۆیى لەناوچەكە وەكو چاودێرێك دابنێَََََََََََََََََََت ناچار پەنا بباتە بەر هەنگاوى دووم ئەوەش بە جێگیر كردنى توركیا لەناو ئەم مەبەستەشدا جەند ئاستەنگیەكى هەیە ئەوەش بوونى كورد لە ناوچەكە كە كورد دەبێتە كێشەیەكى گەوریە لەسەر هاتنى توركیا بۆ ناو خاكى باشور و عێراق ناچار دەستى كردووە كە لەناو ئەم پێویستیە دا هەنكاوى جارەسەرى بەرووى كوردا بكاتەوە توركیاش لەگەڵ ئەم هەنگاوە دیماگۆژیەى كە لەناوچەكە دا گرتۆیتە بەر یەكەم خالى كە كارى لەسەر كردووە ئەوەش دوور خستنەوەى پارتى كرێكارانى كوردستان لە گەل, كە بە ئاستەنگى كێشەكانى كورد لە پرۆسەیى چارەسەرى دەیبینێت و بەردەوامكردنى ئۆپراسیۆنەكانى و هەنگاوە دیماگۆژیەكانى دەیەوێت مەبەستەكانى لەناو ڕایگشتى جێگیر بكات ، بەڵام لەبەرانبەر ئەمەدا پێویست بوو كە وەڵامى ئەوان بەشێوازێك كە ڕاستێنەى پێڤاژۆى جارەسەرى ئاشتیانە بناسێنێو بۆ ڕاگشتى راستەقینەكان روون بكاتەوە ئەم هەنگاوە بۆ ڕۆژهەلاتیەكان هەنگاوێكى مێژووى بوو كە كورد دووبارە راستێنە هێلى ژیانى بۆ مرۆڤەكان وەك شارستانیەت ئافراند، هەلبەتە كاتێك ئێمە باسى گروپى ئاشتى دەكەین راستە قینەكانى ئەم پەیامەیى گرووپى ئاشتى بردى برتیە لە پێكەوە ژیانێكى ئاشتیانەو دیموكراسیانە ئەمرۆ كیشەى تەواوى رۆژهەلاتى ناوەراست كە ئەوانەى خۆیان بە مەفهومى دەولەت قەتیس كردووە نەتەوە كى تر قبوڵ ناكەن. كێشەى مەزهەبى و فرە نەتەوە و فرەئاین و تەواو كیشەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەراستە دیار دەكرێت بۆیە پەیامى گرووپى ئاشتى گەرانەومان بۆ برایەتى و پێكەوە ژیان كێشەى تەواوى كۆمەلگایى ڕۆژهەلاتیەكانە بۆیە گرووپى ئاشتى هەرچەندە لەناو گەلى كوردوو پەكەكە ئامادەكرا بەلام پەیامى كۆتایى كێشەكانى ڕۆژ هەلاتی ناوەراست بوو بۆیە بجووك كردنەوەى پەیامى گرووپى ئاشتى لەچوار چێوەى دوونەوتەودا تاوانێكى گەورەیە بەرانبەر بە نەتەوەكانى تر .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

