ئایا شەڕی پژاک لە گەڵ ئێران بە هەڵکەوت تێک هەڵەنگۆتنە؟
27/06/2010, 12:00 (GMT+1)

عەبدوڵڵای حەسەن زادە: لەباری پژاكەوە، لەگەڵ هەموو رێز و حورمەتم بۆیان، هەموو عەمەلیاتی پژاك وەسەر یەك بخەی، هی ئەو چەند ساڵانەی تەمەنی پژاك لەگەڵ سێ مانگی ئێمە لە ساڵەكانی نێوان 1980_ 1995نەبووه، جاروبار تووشی هەندێك عەمەلیات دەبێ. ئەویش دیسانەكە چی دەكا؟ دواتر دێ لە قەندیل دەحەوێتەوە.
وەڵامەکەی بەرێز عەبدوڵڵای حەسەنزادە بە چەند هۆ جێ تێڕوانێن و ڕامانە. یەکەم پرسیارە لێرەدا ئەوەیە، بۆ و لە بەر چی بەرێز حەسەنزادە وا دەڵێ؟ ئایا براستی عەمەلیاتەکانی پژاک بە سەر یەکەوەی ئەوەندی سالەکانی ١٩٩٥-١٩٨٠ حیزب نابن، یا خۆ هەندێک شت لەو لێدوانەی حەبدوڵڵای حەسەن زادە شاراوەن؟
وەڵامی ئەوە پرسیارە پەێوەندی بە چەند مەسەلەوە هەیە:
ئەووەڵەن بارودۆخی ساڵەکانی ١٩٩٥- ١٩٨٠ لە گەڵ وەزعی ئیستای کوردستان و بەتیابەت ئێران ئیجگار هەڵاوارد و جیاوازیان هەیە. ئەو کاتە حیزبی دێموکرات بهیهک ناو ، واتە حیزبی دێموکراتی کوردستان خەباتی دەکرد و دەرزی تێنەکەوەتبوو.
دوهەم، ئەوکاتە ئەندامانی بەرێوەبەری حیزبی دیموکرات لە کۆیە دەستبەسەر و ناکارانبوون و لە خەڵک و خاکی ڕۆژهەلاتی کوردستان دابڕ نبوون.
سێهەم، لەلایەک هێزکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبەرئاووری ئەوڕۆی هەم بە هێزتر و بتوانتر و بە ئەزموونتر لە پێشوون. دەسەڵاتدارانی هەنوکەی ئێران لە باری سیاسی و دیپلوماسییەوە زۆر لەو کاتە بەتواناتر و بە ئەزموونترن.
لە لایەکەی دیکەوە نیزامی مەزهەبی شیعە ئەو کاتە بەقەت ئیستە لەباری ئادیولۆژی مەزهەبی شیعە و سازمانی دەییەوە بەهێز نبوو، هەنوکە نیزام لە هەموو بەشەکانی کوردستانە توانیویەتی لە نێو مەلاکانی سوونە نەفۆزیکی بەرچاو بکا. جا یان بە زۆر یان بە پارە یاخۆی بەدەلیلی ریشەی ئاینییەوە.
چوارەم، بەشی زۆری ناوچەکانی ڕۆژەهەلاتی کوردستان لە ١٩٩٥-١٩٨٠ ئەگەر لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیشدا نەبووبن، لە حەزووری هێزکانی نیزام خاڵی بوون، بە پێچەوانەوەی ئەوکاتە، ئیستا کوردستان میلتاریزە کراوە و دەسەڵاتی ناوەندی تاران و مەلاکانی قۆم هێزێکی زۆرییان لە کوردستان جێگیر کردوە.
ئەگەر حیزب ئەو کاتە دەێتوانی لە مەنتەقەدا حەزووری بێت جگە لە فاکتۆرەکانی ناوبراوی سەرەوە، و لاوازی نیزام، نیشات و هۆمێدی خەڵکی کورد بە حیزبی دیموکرات و جوولانەوەی ئازادی خواز بەرزتر بوو.
ئەوە بەمانای ئەوەنیە ئیستا خەڵک خەباتگێر نیە و بڕوای بە خابەتی راستەقینەی خۆی نەماوە، بە پێچەونەوانەوە، ئەوە حیزب دێموکراتە کە حەزوورێکی ئەوتۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێران نەماوە.
لە لایەکەی دیەکەوە نیزام بەدەلیلی شەڕ لە گەڵ عێراق دەرفەت و مەجالی کارکردنی سیاسی لە سەر خەلکی کورد لە کوردستانی نبوو، بەپێچەوانەی ئەو کاتە، ئیستا نیزام هەم لە بواری سیاسی، فەرهەنگی کارێکی زۆری لە سەر خەلک کردووە، هەمیش لە بوار ئابووری خەڵکیکی زۆری بە خۆیەوە بستوتەوە.
پێنجەم، بارودۆخی، جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و چوار پارچەی کوردستان بە تیابەت لە ساڵەکانی١٩٩٥-١٩٨٠ بە بەرئاووردی ئیستە جیاوازێکی زۆری هەیە.
هەنوکە کورد لە باشووری کوردستان خاوەنی حکومەتێکی فێدەڕاڵی خۆیەتی، و ئەو مەسەلەی هەم شوێنەوارێکی موسبەتی لە سەر سێ پارچەکانی دیکەی کوردستان، بەتایبەت بەشی باکوور داناوە، هەمیش تەئسیرێکی مەنفی لە سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داناوە، باشووری کوردستان بەداخەوە بۆتە جێ حەوێنەوە، و حەسانەوەی ئەو حیزبانە و وازهێنان لە خەباتی چەکداری لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
لانی کەمی ئەو وەزعە ئەوەیە، بەشێکی زۆر لە ریکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەتوانن لە باشووری کوردستان بە حەوێنەوە و بەبەهانەی کاری فەرهەنگی لە کۆیە حەسانەوە بکەن.
تێکرووخانی نیزامی بەعسی و حەزۆری هێزەکانی دەرەکی لە عێراق و ئەفغانستان، و ناوچەی کەنداو بێشک بێ شوێن لەسەر بادرودۆخی کوردست لە هەر چوار پارچەی کوردستانی داگیرکراو نبووە.
شەشەم، دووشتی گرنگ لە کوردستان رووی داوەن کە بەبەرئاوردی ساڵەکانی ١٩٩٥-١٩٨٠هەلاوراێکی ئیجگار زۆریان لە گەڵ ئیستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە، مەسەلەی یەکەم هەمواربوونی رێگەوبان بۆ هاتوچۆکردنە و قەزییەی دووهەمیان ئامرازی پهیوهندی لە گەڵ یەکتر، واتە لە دەسترەسی بوونی ئامێری پێشکەوتوی پەێوەندی کردنە.
هەنوکە لە کەمترین ماوەدا هێزەکانی نیزام دەتوانن ئامادەبن و هەموو ئیمکاناتێکی بەربەرەکانی کردن بۆ شەڕ بگوازنەوە. جگە لەوەش ناردن و وەرگرتن هەواڵی بۆ جاسوسی کردن ئەگەر جاران لە چەند رۆژ یان چەند کاتژمێرێک دەگەیشتە شوێنی خۆی، هەنوکە لە ساتێکدا بەجێ دێ.
کەوابو لە بارو دۆخی ئیستەدا، هەر هێز و نیرووێکی بە وێری کورد بتوانی سنورەکانی جاسووسی هەنوکەی نیزامی ئیسلامی تێپەر ببێت بڕاستی جێی ئافەرین و بارەقەڵلایە، حەتا ئەگەر هیچ عەمەلیات و چالاکی سەربازیشی نەکردبێ.
بەداخێکی زۆرەوە مەلا عەبدوڵڵای حەسەنزادە سەبارەت بە هەڵسنگاندی زەمان و ئیمکانات و پێشکەوتن و پێشڕەفتی زانستی و کارامەیی و تکنەلۆژی ئامێر و ئمرازی پەێوەندی و هاتووچۆی ئەوڕۆی دنیا و ئێران و تواناییەکانی دوژمن تووشی هەڵەێکی زۆر ناشیرن، و تەحلیلێکی سیاسی زۆر بەغەلەت دەبێ و پێ وایە کە ڕادەی پێشڕەفت و تکنەلۆژی هەنوکە لە بوارەکانی ئێشارە پێکراوی سەرەوە لە ئاست و رادەی ساڵەکانی ١٩٩٥-١٩٨٠ دایە و هیچ گۆرانکارییەک رووی نەداوە.
لە ووتارەکەی سیاسەتمداری ڕۆژهەلاتی کوردستان و سکرتیری زویربووی پێشووی حیزب وا دەردەکەوەی کە بەرێزیان ئیستاش بە بیر و فیکری ئەوکاتە هەڵسنگاندی بارودۆخ و توانایەکانی دوژمن و گۆرانکاریتەکانی کوردستان و خەڵکی کورد دەکەن.
سەیر ئەوەیە کە بەرێز لە ئیدامەی ووتارەکەی دا سەبارەت بە کاری و چالاکی پژاک دەڵێ،...... جاروبار تووشی هەندێك عەمەلیات دەبێ. ئەویش دیسانەكە چی دەكا؟ دواتر دێ لە قەندیل دەحەوێتەوە.
خوێندنەوەی مەلا عەبدوڵڵای حەسەنزادە لەچالاکییەکانی پژاک بەداخەوە نەک لە ئاستێکی زۆر نەزمی سیاسی بەرخۆردارە، بەڵکوو دەردەکەوەی کە بەرێزیان لە لەسەر وەزعی چالاکی پژاکیش کەم ئیتەلاعەن، و زۆر بێ لووتفی دەکەن، تەنانەت چاوچەنووکیشن.
مەلا عەبدوڵڵای حەسەنزادە پێوایە چالاکییەکانی پژاک لە ناو خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سەردانی خاوخێزان و حەسانەوە و پێشوو وەرگرتنە، نەک چالاکی و فەعالییەتی سیاسی و شەڕ کردن دژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران،.
مەلا عەبدوڵڵای حەسەن زادە لە نەهایەتی کەم وێژدانی و چاوچەنووکی دەڵێ لە وانەیە (هێزەکانی پژاک) جاروبار لە گەڵ هێزکانی چەکداری نیزام تووشی یەکتر و تێکههڵقان بن.
مەلا عەبدوڵڵای حەسەنزادە لەبێری دەچێت ئیشارە بە وەی بکا کە هەنوکە نیزام بە مەترسیێکی زۆری لە لایەن هێزەکانی ئازادی خۆازی پژاک هەستی کردوە کە نیزام بە هەزاران نەفەر و ئیمکاناتیکی زۆر سەربازی هێرش دەکاتە سەر چەکدارانی پژاک لە بەنارەکانی قەندیل.
ئەو دەڵێ، جاروبار تووشی هەندێک عەمەلیات دبێ، ئەویش دیسانەکە چی دەکا؟ دواتر دێ لە قەندیل دەحەوێتەوە. لە قسەکانی بەرێز حەسەنزادە وادەردەکەوی بەرێزیان قەندیلی لە گەڵ هوتیللەکانی کۆیی و هەولێر و وسولێمانیەی لێ تێکەڵ بوون کە بەم جۆرە لێدوان لە سەر چالاکییەکانی چەکداری پژاک دەکەن یاخۆ بە ئەنقسەت شتی ئاوا دەڵی بۆ داپۆشینی نبوونی چالاکی حدک و دابڕێنی لە ناوخۆی وڵات.
نەکا هەستی نۆستاڵژیا یان یادی ڕۆژەکانی ١٩٩٥- ١٩٨٠ سیاسەتمداری کورد هەنوکەی کورد و سکرتیری تۆراوی پێشووی حیزب لە لایەک و دۆخی حەوێنەوەی و حەسانەوەی لە کۆیە لە لاێکی دیکەوە ئەو وەزعەی بۆ بەرێزیان رەخساندوە، کە هەوڵوێستی ئاوا چەوت و ناڕەوا لە مەڕ پژاک و تواناییەکانی نێزامی کۆمەڵکۆژی کورد لە ئێران دەگرێت!!!؟
تازە بەرێزیان لە بیر دەچێتەوە کە قەندیل جێ و حەسانەوە و ڕابواردن نیە، بەڵکوو قەندیل شوێن گەورە پێاوکانی ماقۆڵ و لێهاتو و ئازادی خۆاز و خەباتگیر و بەوێری کورد لە هەمبەر کردەوەکانی نیزامی کۆنە پەرەست و جەللادانی کۆماری ئیسلامی ئیرانە. ئەگەر مەلا عەبدوڵڵای حەسەزادە و حیزبەکەی وازیان لە خەباتی چەکدار بە هەر دەلیلێک هێناوە، مانای ئەوە نیە کە مەلا ناهەقی و خەدەر دەرحەق بە چالاکییەکانی پژاک بکا.
بەرێز قەندیل ئەو شوێنەیە کە نیزام بە دەهەزار سەرباز و شەڕکەری بە ئەزموون، تانگ، تۆپ، هیلیکۆپتەر، فرۆکەی جەنگی، کاتیوشا هێرشی کردۆتە سەر بە مەبەستی کۆمەڵکۆژی پێشمەرگەکانی کوردی پژاک، کە لە رەوانگای بەرێزتان بە کورد لە قەڵەم نادرێن، و بەم جۆرە باس و لێدوانیان لێ دەکەی، کە گۆیا ئەوان بۆ حەوێنەوە دەچەن قەندیل.
سەیر ئەوەیە، و جێ تێڕوانن بەرێزیان لە کاتێکدا ئەو قسانە دەکا کە نیزامی دڕندەی ئێران بە هاوکاری دەسەڵاتدارانی ئەنکارا و پاش ماوەکانی پیس و پۆخەڵی کەمال ئاتاتورک پلانی و دەسیسەی کۆمەڵکۆژی کورد لە سنوورەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە میشکیان دادەگێرەن.
لێرەدا دەبێ هەزران ئافەرین و بارەقەڵای بە سیاسەتمداری هەنوکەی کورد و سکرتێری زویر بووی حیزب بڵێن کە لە کاتێکی حەساس و هەستاری ئاوادا بەجێ پێشتوانی کردن و لێدوانی موسبەت لە مەڕ چالاکی چەکداری پژاک و یان هەر هێزێکی بتوانای دیکەی کورد کە بەرگەری و بەرهەڵستکاری نیزامی کۆنەپەرەستی ئیسلامی ئێران دەکا بەم شێوەیە ووتار دەدا.
هەزاران، هەزار ئەفەرین و بارەقەڵا بۆ ئەو سیاسەتمدارەی بەوێری کورد کە دوێنی لەو باوەڕەدابوو کە موسەوی وکەرووبی شتی باشتریان لە ئەوانی تر واتە خامنەیی و ئەحمەدی نەژاد پێیە، و ئەوڕۆش لە هەوڵ و تەقەلای کەمرەنگ کردنەوەی چالاکی و حەماسەکانی پژاکە.
مەلا عەبدوڵڵای حەسەن زادە بەم جۆرە تەحەلیلی سیاسیی لە بارودۆخی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چالاکییەکانی پژاک بەدوای دۆزینەوەی بیانو و بەهانە بۆ ڕاڤەکردنی ناکارابوون و شکست هێنانی سیاسەتی نوێ حدک، و پێک نەگەیشتن لە گەل دەسەڵاتدارانی تاران بو دانوستان و مانەوەیان لە کۆیە و شارەکانی تری باشوور کوردستان و ڕەت کردنەوەی چالاکی نیزامی بە گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
مەلا عەبدوڵڵای حەسەنزادە، دەڵی کە ئەو لە ئینتیزاری ئەو ڕۆژەدایە ئەگەر ئەمەریکا یان هیزێکی دیکە دەرەکی بتوانی ئێرانیان بۆ رزگار بکا ئەوکاتە دەست بکاری مەدەنی لە ناوخۆی وڵات دەکەن.
هەر چەندە، بەرێزیان لە دیاری کردنی و دەربڕینی جۆری ئیتیزاررەکەشی شەفاف و روون نیە، ئایا ئەو شێوە لێکدانەوەی لە سەر پژاک و دۆخی کوردستان و جۆری هەڵوێستگرتنی سەرلێشێوی مەلا عەبدوڵڵای حەسەن زادە، بەئیتسلاح سیاسەتمداری هەنوکەی کورد و سکرتێری تۆراوی حیزب ناگەینی؟
ئەو لە ئیدامەی وتارەکەی سەبارەت بە پژاک دەڵێ:
عەبدوڵڵای حەسەن زادە: ناڵێم لە خزمەتی رژێمی ئێرانە، بەڵام پێموایە شێوەیەكی كاریگەرنییە لەخەبات، چونكە ئەگەر هەمووشمان ئەوە بكەین، پارسەنگی هێزەكان جۆرێك نییە كە ئێمە كاریگەری بخەینە سەر دەوڵەتی ئیسلامی بەتایبەت ئەوەی ئەوان كە زۆریش كەمە بەدوو ساڵان بیست سەرباز نەكوژراوە، ئەوە دەتوانێ چ كاریگەرییەك لە سەر وەزعەکە دابنێت؟
لە دەرکانەنەکەی مەلا عەبدوڵڵای حەسەن زاداە وا دەردەکەوە، جگە لە وەی بەرێزیان هیچ هۆمێدێکی بە چالاکی چەکداری نەماوە، ناهۆمێدی و ناکامی لە ووتارەکەی روون و ئاشکرا دێتە بەرچاو.
هەر وەها مەلا عەبدوڵڵای حەسەن زادە بەم شێوە لێدوانەی لەسەر پژاک دەێهەوێت چالاکی چەکداری و بوونی پژاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمرەنگ بکاتەوە، و وانیشان بدا کە پژاک هێزێک بەرچاو و بتوانا نیە، و لایەنگریشی لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان نیە، بێ خەبەر لەوەی کە ئەوڕۆ پژاک لە ڕۆژهەلاتی کوردستان قسەی یەکەم دەکات، لایەنگرێکی بەرچاوی لەدووری خۆی کۆکردۆتەوە.
دیسان هەزاە رەحمەت لە جمهۆری ئیسلامی، ئەو بە ڕەوانەکردنی هەزاران سەرباز و ئامێر و تەجهیزاتێکی زۆری نیزامی بۆ قەندیل، لانی کەم ئەگەر بۆ کۆشتنی کوردیش دێت بەو حەرەکەتەئ ئەوەی نیشان دەدا کە پژاک خەتەرێکی جددی لە سەر نیزامە و خاوەنی جێگە و پێگەیەکی پەتو لە ڕۆژەهەڵاتی کوردستانە. نەک بە وتەی بەرێز حەسەنزداە پژاک بەو حەرکەتەی ناتوانی پارەسنگێک لەسەر نیزام بێت.
دەنا لە کاتێکی هەستیار و حەساس کە نیزام دەرگیری کێشەێکی پەر لە مەترسی ناخۆییە و رووبەرووی کێشەی گەمارۆی چوارەمە لە هەمو کاتێک هێزی سەبازی بۆ ئەگەر کێشەی و شێواوی ناوخۆیی و دەرەکی پێویستە. بێگومان مەترسی دەسەڵاتداری تاران لە پژاک زۆر لەوەی زیاترە کە بەرێز حەسەنزادە هەستی پێ کردووە و لێ تێگەیشتووە.
برای بەرێز ئەگەر واووتنەکەی جەنابەت ڕاستیش بی کە نیە، کە دەڵی گۆیا لە دوو ساڵی رابردوو دا پژاک تەنانەت٢٠ سەربازی لە نیزام کۆشتوە، پرسیار لێرەدا لە جەنابەت ئەوەیە، لە دوای زویرو بوونەت لە حیزب تائیستە چیتان بەرامبەر بە دەسەڵاتی لە سێدارەدانی کورد کردووە کە چالاکییەکان چەکدارانی پژاک ئاوا نەزم هەڵسنگاندن دەکەن. هەڵسەنگاندنی پێویستە لەبەرامبەر کردەوەیەکی حدک بێت، نەک لەسەر ئەساسی بۆخز و چاوچەنووکی و هەستی ناسیونالیستی بەر چاو تەنگانەی ئێوەی ناکارای کەمپنشی کویە.
ئایا باشتر نبوو بەرێزتان بەجێ ئەو تەحلیلە چەوت وناڕەوا لێدوان و باس لە یەک ریزی، یەک پارچەیی و یەکگرتنەوەی کورد بەکەن؟.
ئایا بە بۆجوونی جەنابەت زۆر پیرۆزتر نبوو، گەورەیی و زانایی سیاسەتمدارێکی کورد نەدەنوواند ئەگەر ئێوە بەجێ ئەوە جۆرە قسانە، هەوڵەتان بۆ پێکهێنانی بەرەێکی یەکگرتووی کورد بەدابایە، بۆ بەرگەری لە هێڕشی دڕەندانەی نیزام بە مەبەستی داگیرکردنی تاکە شوێن ئازادکراو، واتە قەندیل؟.
ئەو شوێنەی کە لە ڕەوانگای جەنابەت شوێنی حەوێنەوە و حەسانەوەی هێزەکان پژاک لە ماندووبوونی چالاکییەکانیانە، ئەوە قەندیل نیە، بەڵکوو هۆتیلەکانی هەولێر، سولێمانیە، و کۆیەن، مەڵاعەبدوڵڵای حەسەن زادە، قەندیل شوێن و جێگەی حەوێنەوە نیە، هەر کەس تەنانەت شوێکی لە قەندیل تێپەر کردبی بێگومان هەست بە بارودۆخی دژواری ئەو کوێستانە کردووە، من پێموایە بەرێزتان ساتێک لە قەندیل نبوون، کە تەحلیلەت لە قەندیل بەو جۆرەیە.
مەلای بەرێز، جمهۆری ئیسلامی هەموو هەوڵیکی داوە و بێگومان لە هیچ تەقەلایەک بۆ کوێرکردنەوەی بزوتنەوەی کورد کۆتایی ناکا، بەڵام ئەوانەی کۆتایی دەکەن و تووشی هەڵە و سەرلێشواویی بوون، ئەو بەشە لە رێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کە پێیانوایە ماددەی ١٥ و ١٩ یاسای ئیسلامی ئێران مەودا و جێگەیی بۆ چالاکی مەدەنی وفەعالییەتی سیاسی لە ناخۆی ئێرانی بۆ ئەوانی تێیدایە.
من پێموایە ئەو شێوە تەحلیلی سیاسی سیاسەتمداری هەنوکەی کورد و سکرتێر تۆراوی پێشووی حیزب لە گەڵ دەرکاندەنەکی سەر کۆنسولی جمهۆری ئیسلامی ئێران لە هەولێر رێک و بە تەواوی دەێخوێنێتەوە، و پەڕ بە پێستی یەکترەن، کە دەڵێ ئەوکەسانەی ئیستە فێری باشتر بیرکردنەوە لە مەڕ نیزامی کۆمارئیسلامی ئێرانن دەتوانن وەک تاک، نەک وەک حیزب بەگەرێنەوە ئێران، و دەست بەکار مەدەنی بکەن.
بێگومان نیزامی جمهۆری ئیسلامی ئێران بۆ کەمرەنگ کردنەوەی چالاکییەکانی پژاک و هەموو ناوەندییەکانی چالاکی کورد لە گەشت بەشەکانی کوردستان لەومەموو وەسیلەیەک ئیستەفادە دەکا، بەڵام ئەوەی جی سەرسوورمانە ئەوەیە چۆنە مەلا عەدوڵڵای حەسەن زادە لە قۆناخێکی هەستیاری ئاوادا بەم جۆرە لە سەر جوڵانەوەی کورد بەگشتی و پژاک بەتایبەت هەڵسەنگاندن و لێدوان دەدا.
بەجێیە وەبیر هێناوەی ناوەرۆکی یەکێک لە نامەکانی شەهید عەلی حەیدەریان بکری کە شەهید دەڵێ دوای دەستگیربوونم لە یەکێک لە شەقامەکانی سەنە، بەر لە هەموو پرسیارێک، تەنانەت بە هۆی ئەوەی کورد بووم کەوتمە بەر هێرشی دڕندانە لیباس شەخسییەکان، کاتێک بەخۆ هاتمەوە لە یەکەم شوێنی لێپرسینەوە خۆم بینییەوە، تازە بێ حۆرمەتی و لێدان و پێکدادان لەوەی دەستی پێکرد،" تاوان کورد بوون بوو".
شەهید شیرن عەلەم هۆڵی دەڵی من کە بە زمانی فارسی نەمدەتوانی قسە بکەم لە کاتی بازجوویی لە پرسیارەکانیان مەئمۆرانی بازجوو حاڵی نەدەبووم، ئەوان، دڕندەکانی بازجوو بتاوانی ئەوەی کە من کە بە ئەنقەست وەڵامی پرسیارەکانی ئەوان نادەمەوە، دەکەوتمە بەر هێرشی دڕندانە جەللادەکانی ئیتەلاعاتی نیزامی کورد کۆژی ئێرانی ئیسلامی.
ئەوە هەڵوێستی نیزامی کۆنە پەرەستی و کۆمەڵکۆژی کورد لە مەڕ میللەتی بێ تاوانی کوردە، و بەداخەوە ئەوەش بەرهەڵستکاری و لێکدانەوەی و تەحلیلی سایسی سیاسەتمداری هەنوکەی کورد و سکرتێری پێشووی تۆراوی حیزب بەرامبەر بە چالاکی و هەڵسوورانی چەکداری هێزەکانی ڕێگەی ئازادی پژاک لە ناخۆی ڕۆژەلاتی کوردستان و نیزامی کۆمەڵکۆژی ئێرانە.
رێکەوتی ٢٥ جوونی ساڵی ٢٠١٠ زائینی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

