<

ئازاد جوندیانی ئەڵێت : یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دزیشی تیایەو حیزیشی تیایە !!

16/02/2010, 12:00 (GMT+1)
چوارساڵ لەمەوبەر بۆ پڕوپاگاندەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق هاتە شاری میونشنی ئەڵمانیا بۆ درۆودەلەسەی هەڵبژاردن و دیعایە كردن بۆ یەكێتی , من لەبەرئەوەی لەشارێكی ترەوە رۆشتبوم , 30 خولەك لە قسە سەوزو سوورەكانی دواكەوتم بە هەر حاڵ دوای تەواوبونی قسەكانی, ئازاد علوج كەوتە بەر لێشاوی دانیشتوانی هۆڵەكە , بە رەخنەگرتن لەقسە سواوەكانی و باسی گەندەڵی ئەندامانی یەكێتی و نەبونی خزمەتگوزاریی و دزینی سەروسامانی كوردستان و بەدڕوشتی ئەندامانی یەكێتی . دوای تەواوبونی كۆبونەوەكە , چەند كەسێك لە ئازاد علوج كۆبوونەوە یەكێك لەوانە كە نامەوێت ناوی بهێنم رووی كردە ئازادو پێی ووت : ئێمە بۆیە ئەو رەخنەو قسانە ئەكەین دڵمان بەیەكێتی ئەسووتێ و ئەمانەوێت یەكێتی خۆی چاك بكات ئێمەش هەر یەكێتین كە ئەو قسانە ئەكەین . ئازاد ووتی : قسەكانتان راستە یەكێتی دزیشی تیایەو حیزیشی تیایە . ئەمە قسەی شایەرەكەی تالەبانییە, ئیتر ئەبێت خەڵكی كوردستان چۆن دەنگتان پێبدات كە ئێوە خۆتان بخۆتان بڵێن دزوو حیز , بڕواناكەم خەڵكی بەشەرەفی كوردستان دەنگ بدات بەحیزو دز . بۆ شایەتی ئەم قسانەم تكا لەو برادەرانە ئەكەم كە گوێیان لەم قسانەی ئازاد بوو پشتگیری قسەكانەم بكەن .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست