بۆ برای به‌رێز کاک ئه‌دهه‌م بارزانیی ده‌زانی بریاری 31 ی 6/11/1997 ده‌کاته دوای 31ی ئابی 1996
16/03/2009, 12:00 (GMT+1)

واته له‌م به‌رواره‌ی جه‌نابتان ده‌لێن په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی یاسایی نه‌ماوه،دواتر مسعودی کوری مه‌لای له‌سالی 1998 دا له‌سه‌ر ده‌ستی ئۆلبرایتی پیره‌ژنی ئه‌مریکی رێکه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ل جه‌لال تاله‌بانی مۆر کرد،دوای هه‌مو ئه‌وانه رێکه‌وتنامه‌ی ستراتیجی له نێوان پارتی ویه‌کیتی دا هه‌یه،به‌یه‌که وه به‌شداری هه‌لبژاردنی 2005 یان کرد وبه‌یه‌ک لیست دابه‌زین ،له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه کاک کۆسره‌ت جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه،باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی ئێوه ده‌لێن له‌م به‌رواریدا که بریاری 31 ی ده‌رکردووه بۆ تاوانبارکردنی کاک کۆسره‌ت،بۆ تا ئێستا ده‌نگی نییه؟ ده‌زانی ئه‌وه مانای ئه‌وه دهگهیهنیێ که په‌رله‌مانی تاک لایه‌نی یه‌ک لیستی دوای 31ی ئاب هیچ شهر عیهتێکی نیه،پارتی وه‌ک حزب عاره‌بانه‌که‌ی لێخوریوه به‌ناوی حکومه‌تی کوردستان به‌لام ئیداره‌ی هه‌ولێر،وه‌ک حکومه‌تی کوردستان ئیداره‌ی سلێمانی ،واته دابه‌شکردنی ده‌سه‌لات ،که‌س دانی به‌که‌سدا نه‌ناوه،له هه‌مووشی سه‌یرتر که‌س دان به‌م حکومه‌ت وپهر له‌مانه‌ی ئیوه دانانێ،مه‌سه‌له شه‌هید کردنی هاڤالی سه‌رکرده حه‌سه‌ن کوێستانی وههڤالهکانی، پێتان خۆش وناخۆش بێت،په‌له‌یه‌کی ره‌شه به‌نێو چه‌وانی ئێوه‌وه،گه‌ر ده‌ته‌وێ واز له په‌ر له‌مان بهێنی ته‌واو بهتان بکه و واز بهێنه پێویست به‌م کێشمه کێشه ناکات، هه‌ولێری گوته‌نی کاک کۆسره‌تیش هه‌ر شێری ئیمامی عه‌لیه وخۆشه‌ویستی خه‌لکی کوردستانه،هیوادارم به‌رێزیشتان له‌سه‌ر بۆچونه‌کانی خۆت به‌رده‌وام بیت،لێکدانه‌وه‌ی باشت هه‌ن بۆ ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌لی کوردستان وبارودۆخی ئێستای کوردستان،من سه‌رجه‌م لێدوان بۆ چونهکانت له نزیکه‌وه ده‌خوێنمه‌وه،باوه‌ریشم به‌گۆرانی مرۆڤ هه‌یه،که که‌سێکی به‌وه‌فا بیت بۆ گه‌لی کورد،ئه‌وه‌ی چوچو گرنگ داهاتوه، هه‌ر ساخ وسه‌لامه‌ت بیت خوا تهمهمن درێژت بکات،هیواداریشم له‌م جۆره شه‌رانه دوربیت که ئێستا تێگلاویت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

