بۆ چى ڕێگرى لە ئازادى سیاسى و ڕاگەیاندن دەكەن ...........؟!!
11/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ئازادى یە كان بۆ نەتەوەكانى غەیرە تورك تەسكتر دەبێتەوە ,رۆژانە پارت و ڕێكخراوە سیاسى و مەدەنى یە كوردیە كان فشاریان زیاتر بۆ دێت و كادرو ئەندام لایەنگیرانیان ڕاپێچى زیندانەكان دەكرێن ,فشارى زیاترلە زیندان بۆ سەر بەرێز ئاپۆ (عبدوللە ئۆج ئالان) دەچێت .هەروەها لە هەنگاوى دژە بەشەرى و دژە كوردبونى دا كار بۆ داخستنى كەناڵە ئاسمانى یە كانى پارتى كرێكارانى كوردستان دەكات لە وڵاتان و رێكەوتنیان لەگەڵ مۆر دەكات ژێر بەژێر .ئەوەتا لە وڵاتى ئەڵمانیا بەرێز عبدالرحمن حاجى احمد سەرۆكى پارتى ژیانى ئازاد بەبێ هیچ هۆیەك تنها لەبەرئەوەى سەیاسەتمەدارێكى سیاسى چالاكە دەخەنە زیندان و خۆشیان بانگەشەى ئازادى و كۆمەڵگەى مۆدێرن دەكەن هەروەها لە وڵاتى بەلجیكاش پۆلیس هێرش دەكاتە سەر بارەگاى كەناڵى ئاسمانى ڕۆژ تى ڤى و دەستیان بە سەر بارەگاكەدا گرتووە, ئەم كارەى پۆلیسى بەلجیكى دوورە لە هەموو بەهایەكى دیموكراسى و دەسەڵاتێكى مەدەنى و سیكۆلار كە حكومەتى بەلجیكى خۆى پروپاگەندەى بۆ دەكات چونكە ئەوە بە شێكە لەكپ كردن و بەربەست دروستكردن بۆ دەنگى هیزو ڕاگەیاندنێكى دیموكراس خواز ئازادیخواز كە بە شێوازى سەردەمى و شارەستانى و ئاشتیانەیە,ڕۆژ تى ڤى دەنگ و سەداى نەتەوەیەكى ژێر دەستە و كۆیلە ئاسا زنجیر لە گەردنى كراوە لەلایەن ڕژێمى توركیا وە ئەوا چەندین ساڵە دەستاڕى دەسەڵاتى ئەم حكومەتە نەتەوەى كورد دەهارێ و شیلەى گیانیان هەڵدەلوشێ بەڵام ئێوەى وڵاتانى بە ناو دیموكراتى و شارەستانى و مەدەنى كەمترین هەڵویست و فشارتان نەبوە بۆ سەر توركیا كە دەستبەردارى ئەو بێ مافى یانە بێ و كۆتایى بە سەركوت و ئیستبداد بێنی و ئازادى رادەربڕین و ئازادى بیركردنەوە و ئازادى بێ قەیدوشەرتى سیاسى و ئازادى راگەیاندن بە فیحلى بچەسپێنێت.بەڵام بەداخەوە دەولەتى ئەڵمانیا و بەلجیكاش چۆتە پشت رژێمى توركیا.
دەبوایە پشتیوانى لە گەشەى رەوتى ئازادیخوازى و دیموكراسیخوازى گەلى كورد بكرایە ئەمرۆش نەبێ هەر ئەبێ ئەو خۆرە بۆ كورد هەڵبێ و بە پشتیوانى رەوتى ئاشتى و دیموكراسى ئازاد و سەربەخۆ بژیت .پیویستە هەموو كوردێك لە هەر شوێنێك هەیە بە شێوازى شارەستانى و مەدەنیخوازى پشتبەستن بە بزووتنەوەى دیموكراسى و ئازادیخوازانى كورد و هەموو مرۆڤ دۆستێك ئەم شاڵاوانەى كە بۆ سەر كەسایەتى یە كوردى یەكان و پارتە كوردى یەكان و ڕاگەیاندنە كوردى یەكان دەكرێت بە یەك دەستى شەرمەزار و ریسوابكرێ.
[email protected]
10/3/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

