<

بانگەوازێك بۆ گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو تكایە لێدوان بۆ راگەیاندنی سێبەر مەدەن ...!

01/08/2010, 12:00 (GMT+1)
ئەو رەوشە ئاڵۆزەی راگەیاندنی كوردی كە بە ئەنقەست پارتی و یەكێتی بە دروستكردنی چەندین بەناو رۆژنامەو گۆڤاری سێبەر بەرامبەر رۆژنامەو سایتە ئازاو سەربەخۆ و بوێرەكانی كوردستان دروستی كردوون بەتایبەتیش بەرامبەر رۆژنامەی هاوڵاتی و ئاوێنە و گۆڤاری لڤین و كوردستانپۆستی ئازاو چاونەترس ، تا لەو نێوەندەدا بزر بن و كەس متمانەیان پێ نەكات ، ئێستاش ئەو بەناو گۆڤارو رۆژنامانەی پارتی و یەكێتی كە بە ئاشكرا رۆژانە بوختان و قسەی ناڕەوا بۆ بەرپرسانی ئۆپۆزسیۆن " گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو " دروست دەكەن ، بۆیە داوا لە بەرپرسان و پەرلەمانتارانی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و یەگكرتووی ئیسلامی دەكەم بەهیچ شێوەیەك لێدوان بۆ ئەو راگەیاندنە سێبەرانە نەدەن بەتایبەتیش ، گۆڤاری هەڵبوون و سڤیل و ململانێ و ساماڵ پۆست و رۆژنامەی روداو و دەستور و ڕووبەر، چونكە ئەوانە بەوەرگرتنی لێدوانەكانتان هەم پارەی زۆرتر وەردەگرن هەم لێتان دەدەن و بوختانتان بۆ دروست دەكەن ، دواتریش ئێوە بیر لەوە بكەنەوە بۆچی بەرپرسە گەندەڵەكانی پارتی و یەكێتی بەهیچ شێوەیەك بایكۆتی رۆژنامە ئازادەكانی كوردستانیان كردووە و ئامادەنین بەهیچ جۆرێك لێدوان بۆ رۆژنامەی هاوڵاتی و ئاوێنە و لڤین و سایتی كوردستانپۆست بدەن ..! ئێوەش بەهەمان شێوە بایكۆتی ئەو بەناو رۆژنامەو گۆڤارە سێبەرانەی حیزبی مافیاو دیكتاتۆر بكەن و بەهیچ جۆرێك لێدوانیان بۆ مەدەن و تابزانین گۆڤارو رۆژنامەكانیان چۆن و بەچ شێوازێك پڕ دەكەنەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست