زانکۆی کۆیه له دوای داڕمانی مۆڕال ، بینایه‌کانیش ده‌ستیان به داڕمانکرد.
08/10/2009, 12:00 (GMT+1)

زۆر کاری خراپ و گه‌نده‌لی و قیزه‌ون له‌و سه‌رده‌مه‌دا کرا ، پاش نه‌مانیشی دیاره له‌سه‌رده‌ستی گه‌وره‌ترین تالانجی و بێمۆڕاڵ دکتۆر خدر به‌رده‌وامی پێدا. چاره‌ره‌شی خه‌لکی کۆیه‌یه ده‌بێت که‌سه‌کان له ئاستی به‌رزی ئه‌کادیمی له لایه‌ک بێ مۆڕاڵ و بێ ویژدان و دز بن و له‌لایه‌کی دیکه ئه‌وه‌نده‌ی دیکه رووی کوتله‌کانی نێو یه‌کێتی ره‌ش بکه‌ن.
به هه‌ر حاڵ خۆ هه‌ر ئه‌و بینایه نییه که پێویست ده‌کات بروخێنرێت یا دابخرێت ، به‌شه ناوخۆییه‌کانیش که براکه‌ی دکتۆر نه‌به‌ز و سه‌رباز ناوێک که خزمی نزیکی کۆسره‌ته به ناوی کۆمپانیای ڤیتا درا به کۆمپانیایه‌کی تورکی ئه‌وانیش فه‌حسی ئه‌ساسه‌ته‌کانی تاقیگه‌یان فاشیل بوون و به‌پاره له تاقیگه ده‌ریانچواند..بۆ باس له‌و ملیۆن دۆلاره ناکرێت که ئه‌م دووه له کۆمپانیاکه‌یان وه‌رگرت و بیناش هه‌رکاتیک بڕوخێ ده‌روخیت.
کاک ده‌رباز به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له زانکۆ باس له‌وه‌ده‌کات که ئه‌گه‌ر بسه‌لمێنرێت مقاوله‌که" که ده‌کاته پیاوی ده‌سته راستی دکتۆر نه‌به‌ز(ئه‌کره‌م شوڕته)" ، که‌مته‌رخه‌م بووبێت ئه‌وا سزا ده‌درێت ، ئێمه‌ش له گه‌ڵ ئه‌وه‌داین سزا بدرێت ، به‌ڵام بۆ سزای گه‌وره‌کان نادریت و ئه‌کره‌م شورته که‌سێکی به‌سته‌زمان بووه و له‌و نێوه‌نده‌دا شتێکی به‌به‌ر که‌وتووه ، ده‌بێ دزه گه‌وره‌کان سزا بدرین و ئه‌و لێژنه‌یه‌ی که بیناکه‌ی وه‌رگرتووه سزابدرێت و دادگایی بکرێن، دیاره له پێش هه‌موویانه‌وه ئه‌و خاتوونه به ناوی نه‌ریمان که ئه‌ندازیاره ته‌نهاش له ئه‌ندازیاری نازانێت به‌ڵکو زۆر شاره‌زایه له‌ده‌سته‌مۆکردنی کۆمپانیاکان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نسیقی له‌سه‌ر حسابی باشی بیناکانیان له‌گه‌ڵدا بکات، و دڵنیاین هه‌موو ئه‌وه‌لیاته‌کانی ئه‌و بینایه‌ی که داخراوه دڕاندووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بدزێته‌وه و به‌رپرسیار نه‌بێت.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌و زانکۆیه بووه ، ته‌نها مافیا ده‌سه‌ڵاتی تێدابووه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و خزمه‌تیشی تێداکرابێت به گران له‌سه‌ر خه‌ڵکی کۆیه و کوردستان که‌وتووه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ریپۆرتاژه‌که‌ی ئاوێنه بفه‌رموون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Cor=Raport&jimare=944
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

