بۆ ئهمانه به دهوری بنهماڵهی بارزانییدا دێن؟!
03/02/2013, 12:00 (GMT+1)

(1)
یەکەم داهێنانی ئەحۆل لەساڵی 2013 دا، هەستا بە دروست کردنی چەکوشێك لە (شوشە). ماڵپەڕی لڤین بۆ ئەوەی زیاتر خۆی لە پارتی و نێچیرڤان نزیك بکاتەوە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی کورتی بڵاوکردەوە، کە تیایدا سەرۆکی حکومەت (دزە قۆزە گەورەکە) هەواڵ پێشەکەش ئەکات و لەپڕدا خۆی بەخۆی ئەبڕێ و برادەرانی ستودێۆ بەچەپڵەڕێزان دەست خۆشی لێدەکەن. ئەم پشی پشییەی دەزگای بەناو ئەهلی و سەربەخۆ پڕه له پڕوپاگەندە بۆ نێچیرڤان، ئەیەوێ وەك داهێنانی کەسێکی ڕەزا سووك و خاکیی بە خەڵکی کوردستانی بناسێنن و بڵێن: ئەوەتا سەرۆکی حکومەتەکەی ئێمە گەنجە و یەکەم بارزانییە، خەریکی نوکتە و قسەی خۆشە و دڵمان پێی ئەکرێتەوە.
ئەم سایتە ئەبوو لەپاڵ ئەو پشی پشیەی بۆ نێچیرڤان ئەیکات، لینکی ئەو هەواڵەشی دابەزاندایە کە نێچیرڤان و مامی خەریکی سەر ڕاوەشاندن بوون بۆ ئەردۆگان لە هەولێر و خەریکی گۆرانی تورکی بوون. ئەو نێچیرەی کە 3500 مەڕە لاتی لەبەر خاتری ئەردۆگان سەربڕی، کە هەر پێشی نازانن و داوای زیاتر جاشایهتیان لێ ئەکەن..
سایتی لڤین نەیان وویست ئەو هەواڵە بڵاوبکرێتەوە کە نێچیر پارەی شیرینی نەوتی کوردستانی بە بڕی 4 بلێۆن حەپەلووش کرد و بەردەوام خەریکی دزینی سەروەت و سامانی ئەم گەلەن.
ئهی بۆ له شاخ و له کاتی شهڕی ناوخۆدا به بنهماڵهی بارزانییتان نهوت دهستی ئهمینه!؟
(2)
نەوشیروان موستەفا وەك چۆن تاڵەبانی لەکاتی هەڵبژاردنەکانی 2009 دا بانگەشەی بۆ مەسعود کرد و ئەیشیڕاند کە بەقەبری باوکم مەسعود (پێشمەرگەی دێرینە)، هەنووکە نهوشیروانیش که سەرۆکی جڤات، بزوتنەوە، ڕێکخراو و حیزبی گۆڕانه، دهستی کردووه به بانگەشەکردن بۆ مەسعود کە مەسعود (کەسێکی ئەمینە) و چارەنووسی هەرێم و کوردستان لەدەستێکی بەئەمەك و ئەمیندایە و یەك زەڕە ترسی نییە. (تێبینی: ئهگهر وای نهوتووه فهرموو بڵێت قسهی ئاوا له دهمم دهرنههاتووه، چونکه ئهمهش دهچێته خانهی مێژووهکهیهوه، یان بزووتنهوه و کۆمهڵ بڵێن گوێمان له شتی وا نهبووه که له زاری کاک نهوشیروان هاتبێته دهرهوه و ئێمهش ئهو ههواڵهمان به دهرهوه و به کوردستانپۆست نهداوه!)، ئهوهی لێرهدا جێگای سهرنجه ئهوهیه، که ئەم پشی پشیەی ئۆپۆزیسیۆن، دوا جار بەمەرگی خۆیان کۆتایی دێت، لەهەمان کاتدا دەیانەوێ مەسعود و بنەماڵەکە و پارتەکەی لای خەڵکی سلێمانی شیرین بکەن و جارێکی تر بیان هێننەوە بۆ شار و چیتر وەك میوان سەیر نەکرێن، بکرێن بە ساحێب ماڵ، ئەوە نییە هەرچی بەناو مەکتەب سیاسیەکانی جەلالیشە پێیان وایە، مەسعود تەنها سەرۆکی پارتی نییە و سەرۆکی ئەوانیشە.!منیش ئەڵێم ، بەڕاستی مەسعود کابرایەکی هەتا بڵێی ئەمینە، بەڵام ئەمین لەچییدا؟
- لەجێبەجێ کردنی پیلانە گڵاوەکانی تورك دژ بەگەلەکەمان.
- ئەمینە لەوەێ سیاج و دیوار و تەلبەندکردنی سنورەکانی کورد دژ بەهاوڵاتیانی کورد.
- ئەمینە لە دزینی سەروەت و سامانی ژێر زەمین و ئاسمانی کوردستان.
- ئەمینە لە کوشتنی دەنگە ناڕەزایی و کپکردنەوەی دەنگ و ڕەنگی ئازادی و سەربەخۆیی.
- ئەمینە لە دروستکردنی دوو ئیدارە ... دوو زمان... دوو کلتور... دوو گەل... لەتکردنی کۆمەڵگەی کوردی و زمانەکەی.
- ئەمینە لەئاژەوەگێڕان و گێرە شێوێنی نێوان هەموو پارچەکانی کوردستان و ئایینەکان و نانەوەی گێرمه و کێشە بۆ کورد.
کهناڵی کوردستاتیش پشی پشی بۆ پارتیی و بنهماڵهی بارزانی دهکات
(3)
دەبا بنەماڵەی بارزانی و هەرچی پارتییە باش بزانن کە ئەوان لە مێژە سڕدراونەتەوە و تازە جارێکی تر نەك هەر پارتی، بەڵكو جەلال و یەکێتیەکەش لەلایەن سلێمانیەوە تڕۆکراون و چی تر لەوێش جێگایان نابێتەوە. وا خەڵکی سلێمانی گۆڕان و ئیسلامیە بەناو ئۆپۆزیسیۆنەکانیش خانەنیشین دەکەن و بەدوای گۆڕانێکی ڕاستەقینەدا ئەگەڕێن. بۆیە لەکۆتاییدا ئەو پەندە کوردییە بەبیرتان دههێنینەوە کە دەڵێ:
(کشە کشە پۆپە ڕەشە، میوان جارێ دوو جار خۆشە).
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

