<

هەوڵەكانى لێدانى باڵى كۆسرەت ڕەسوڵ لەمەڵبەندى 8 دەستى پێ كرد .

20/04/2010, 12:00 (GMT+1)
دوایى ئەوەى لەهەڵبژاردنى ئەمجارە باڵى جەلال بەهەموو هێز و توانا و پارە و ئیمكانیاتەوە توانیان سەركەوتووانە لەباڵەكەى كۆسرەت ڕەسوڵ بدەن ئێستا هەموو هەوڵەكانیان چڕتر كردۆتەوە تالەكۆنگرە بەیەكجارەكى لەباڵەكەى كۆسرەت ڕەسوڵ بدەن .
لەهەڵبژاردنى 25 ى 7 پار ساڵى پەرلەمانى كوردستان یەكێتى لەسنوورى ڕانیە و حەوزى بیتوێن و مەڵبەندى 8 پاشەكشەیەكى گەورەى كرد و بزوتنەوەى گۆڕان بەهەزاران دەنگ لەپێش پارتى و یەكێتى یەوە بوو ، بۆیە یەكێتى هەموو هەوڵەكانى خۆى خستەگەڕ و هەر زوو لێپسراوى مەڵبەندى 8 دكتۆر خەسرۆیان لەسەر كار لادا و كۆمەڵێ گۆڕانكاریان كرد بەڵام هەمووى بێ سوود و بێ ئەنجام بوو تاسەر ئەنجام كۆسرەت ڕەسوڵ خۆى هاتە سەرخەت و لەسەرووبەندى هەڵبژاردنى 7 ى 3 پەرلەمانى عێراق نوێنەرى تایبەت و باوەڕپێكراوى خۆى (بورهان سەعید سۆفى) ناردە ڕانیە و حەوزى بیتوێن و ناوبراویش بەهێزو پارە و سەیارەیەكى زۆرەوە شەو و ڕۆژ ماڵ بەماڵ و كەسایەتى بەكەسایەتى و ناحیە بەناحیە و گوند بەگوند خەریكى گەڕان و بەسەركردنەوەى خەڵك بوو كەهەموو ئەو گەڕان و بەسەر كردنەوانەى بەقازانج و سوودى كۆسرەت ڕەسوڵ و خۆى شكایەوە و خەڵك بەئاشكرا هاوریان دەكرد ئەوەندە دەنگەى یەكێتى هێناویەتى بەهەوڵ و هیمەتى كاك بورهان و كاك كۆسرەت بووە بۆیە باڵى جەلال و جاسووس و ڕاپۆرت نووسەكانى مەڵبەندى 8 ئەم ناو و ناوبانگەى كۆسرەت و نوێنەركەیان پێ هەزم و قبوڵ نەكرا و هەر لەهەلێك دەگەڕان بۆئەوەى كۆسرەت و نوێنەرەكەى بشكێنن تادەركەوتنى ئەنجامەكان و ئاشكرابوونى پیلانەكانى جەلال دژ بەكۆسرەت ڕەسوڵ بۆیە مەڵبەندى هەشت ئەمە بەدەرفەت دەزانێ و لەڕاپۆرتێكى تێروتەسەلى دوور و درێژدا كەئاڕاستەى جەلال تاڵەبانى و بەرهەم ساڵح و مەكتەبى سیاسى و مەكتەبى ڕێكخستنیان كردوە دەیان تۆمەتیان بۆ نوێنەرەكەى كۆسرەت ڕەسوڵ هەڵبەستووە و تۆمەتباریان كردوە بەوەى (كەتاك ڕەوانە هەڵسوكەوتى كردوە و بەبێ گەڕانەوە بۆ مەڵبەند و قائمقام و پیاوە شەریفەكانى باڵى جەلال سەردانى كەسایەتى و كۆمیتە و خەڵكى كردوە و پارەیەكى زۆرى بەوناوە وە سەرفكردوە) تەنانەت لەڕاپۆرتەكەدا مەڵبەندى هەشت لەخاڵێدا (تۆمەتى نامووس و ئەخلاقیشیان بۆ ئەو نوێنەرەى كۆسرەت ڕەسوڵ هەڵبەستووە بەوەى كەسەردانى هەندێك ماڵى لەڕانیە و سنوورى مەڵبەندى هەشت كردوە كەناو ناوبانگى خراپیان هەیە لەناو خەڵك و سنوورەكە) هەرلەڕاپۆرتەكەدا نووسیویانە (ناوبراو شەوانە لەجیاتى كۆبوونەوە بەچین و توێژە جیاوازەكان هەر خەریكى خواردنەوە و دەعوەت بووە لەدەربەندى ڕانیە لەسەر حسابى یەكێتى) هەندێك خەڵك لەناو مەڵبەند پێیان وایە ئەمە بەپیلانەو هەموو مەڵبەندەكان ئاگادار كراونەتەوە و لەسەرەوە ئاڕاستەكراون كەئەم جۆرە ڕاپۆرتانە بنووسن بۆ شكاندنى هەیمەنەى كۆسرەت ڕەسوڵ و باڵەكەى و پیاوەكانى تالەكۆنگرە سووك و سەلیم و ڕیسوابن و نەتوانن خۆیان هەڵبژێرن بۆ سەركردایەتى .
شایەنى باسە مەڵبەندى هەشتى ڕاپەرینى یەكێتى لەڕانیە یەكێكە لەمەڵبەندە هەرە پڕ كێشە و داتەپیوەكانى یەكێتى و لەدواى ڕاپەرینەوە تائێستا بەدەیان لێپسراو مەڵبەند لەم مەڵبەندە گۆڕدراوە هەموویشى بێ سوود بووە ستافى ناو مەڵبەندیش ئەوەندەى خەریكى بردنى نەسریەیى مەڵبەند و مووچەى بن دیوار و ململانێى ناشەریفى حزبى و تەكەتوولات و نووسینى ڕاپۆرتن لەسەر یەكتر ئەوەندە لەخەمى یەكێتى و خەڵكى سنوورەكە دانین جگە لەو ململانێ ناشەریفەی بەردەوام لەنێوان مەڵبەند و قائیمقامدا هەیەلەسنوورەكە كەئێستا قائیمقامیش ڕاپۆرتێكى لەسەر مەڵبەند و هەندێك بەرپرسى حزبى و عەسكەرى داوە بەمەكتەبى سیاسى چونكە قائیمقام خۆى بەپیاو و خەت و كارەكەرى بەرهەم ساڵح دەزانێ مەڵبەندیش خۆیان بەخەتى جەلال و عیماد ئەحمەد دەزانن.
ئەمەیە ماهیەتى شێواز و كاركردنى بەرپرسان و فەرمانڕەوایانى یەكێتى كەبەنیازن كۆنگرەش ببەستن و ئەم جۆرە خەڵكانە بەرنە كۆنگرە كەئیشیان تەنیا ڕاپۆرت نووسینە لەسەر هەڤاڵەكانى خۆیان بەڵێ ئابەم ڕوحیەتەوە یەكێتى بەنیازە كۆنگرە ببەستێ و گۆڕانكارى گەورە گەورەش بكا.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست