ئاشتی هه‌ورامی و کێشه‌که‌ی دی ئێن ئۆ
01/11/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌ره‌تا به‌غداد پایته‌ختی عێراقی فیدراڵه و کوردستانیش به‌شێکه له وئه‌گه‌ر بۆ ئێستاش بێت، سه‌رۆکی عێراقی فیدراڵیش کورده له گه‌ڵ جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و چه‌ندین وه‌زیرو کاربه‌ده‌ستی تری به‌غداد، له‌به‌ر ئه‌وه هێرش کردنه سه‌ر به‌غداد هیچ سودێک به که‌س نا‌گه‌یه‌نێت و وه‌ڵامی که‌سیشمان ناداته‌وه.
له نامه نۆ لاپه‌ڕه‌که‌ی د. ئاشتی دا ئه‌وه‌ی که زیاتر وه‌کو پاساوێک به‌کار بێت ئه‌وه‌یه که گوایه کۆمپانیای دی ئێن ئۆ و جێنێل ئینیرجی له ژێر کاریگه‌ری هه‌ره‌سی ئابوری‌دا بون له‌به‌ر ئه‌وه حوکمه‌تی هه‌رێم به پێویستی زانی هاوکارییان بکات بۆ زیاتر گه‌شه کردن و به‌رهه‌م هێنانی سامانه سروشتییه کان له کوردستان
له کاتێکدا ئه‌گه‌ر هه‌ر کۆمپانیایه‌ک هه‌ره‌سی هێنا ئه وه ئه‌رکی وڵاته‌که‌ی خۆیه‌تی که هاوکاری بکات نه‌ک ئه‌و وڵاته‌ی که ئیشی تیا ئه‌نجام ئه‌دات، ئه‌گه‌ر هاوکاریشی کرا بۆ لایه‌نی ته‌كنیكی ئه‌وا ده‌بێت فه‌راهه‌م بهێنرێت له رێگه‌ی به‌ڵێننامه خزمه‌تگوزاریه ته‌كنیكیه‌كان نه‌ک به‌رهه‌م هێنان، ئه‌مه ئه‌و كاره‌بو كه ده‌بوایه حكومه‌تی هه‌رێم بیكردایه، به‌ڵام ئایا کردویه‌تی؟
ئه‌م کاره‌ی که حوکمه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی داوه وه‌کو قومارکردنه به پاره‌ی هاوڵاتیانه‌وه، ئایا هێج کاتێک راوێژیان کردوه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌کانیان؟ ئایا هاوڵاتیان به‌م کاره‌یان ده‌زانی ئه‌گه‌ر ئۆ ئێس ئی بڵاوی نه‌کردایه‌وه ؟
به گوێره‌ی قسه‌کانی خالید ساله‌ح له ئۆسلۆ ئه‌و $20 ملێون دۆلاره‌ی داهاتی ئه‌و ئاڵ‌و گۆڕه یه دراوه به کۆمپانیای جێنێل ئینێرجی، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م قوماره به پاره‌ی حوکمه‌تی هه‌رێمه‌وه کرا داهاته‌که‌ی چی لێهات ؟
به گوێره‌ی ده‌یلی بزنسی نه‌رویژی پۆلیسی ئه‌و وڵاته چه‌ند هۆکارێکیان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ به‌دوادا چون و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵ‌و گۆڕه‌ی که د. ئاشتی ئه‌نجامی داوه، ئایا هه‌ڵوێستی جه‌نابیان چییه له‌سه‌ر ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه که هێشتا به‌رده‌وامه ، هیچ شتێک له خۆیاندا شک ئه‌به‌ن؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

