وەزیرى تەندروستى بە بودجەى تەندروستى قومارێكى ترسناك ئەكات (بەشى سێیەم)
02/01/2013, 12:00 (GMT+1)

ئێمە نامەناوێت سەرلەنوێ بكەوینەوە باس كردنى ئەم گریبەستە با دۆكیومینتەكان خۆیان بدوێن تەنها ئەوەتان بیر دەخەینەوە كە ئەم گریبەستە لە رۆژى 14/1/2012لەپشووى فەرمیدا ئیمزاكراوە بۆ ماوەى چوار مانگ بەڵام دوو پاشكۆى بۆ دەرچووە یەكێكیان لە بەروارى 8/3/201و وە پاشكۆى دووەم لەبەروارى 18/7/2012پاشكۆى یەكەمیان د.رێكەوت حمە رشید ئیمزاكردووە كاتێك بەرێوەبەرى گشتى بووە بەوەكالەت وە پاشكۆى دووەمیان د.میران محمد عباس ئیمزاى كردووە كاتیك بووە بە بەڕیوەبەرى گشتى بەوەكالەت !
پاشكۆى یەكەم بۆچى دەركراوە؟
پاشكۆى یەكەم بۆ ئەوە دەركرا كە ئاسانكارى بكرێت بۆ كۆمپانیا چاوپۆشى لى بكرێت لە كردنەوەى (L.C) كە كورتكراوەى letter credit بەواتاى اعتمادى مستدى واتە دەستەبەرى بانكى كە ئەم اعتمادە كرا بوو بە بنەمایەك بۆ ئەژماركردنى ماوەى گرێ بەست كە 4مانگ بوو ئەمەش وایكرد بەم پاشكۆیە كۆمپانیا سوودمەند بوو لە ماوە ئەویش وەكو وابێت كۆمپانیا 8/3 گرى بەستى ئیمزا كردبێت نەك 14/1 !
پاشكۆى دووەم بۆ دەركرا ؟
ئەگەرچى پاشكۆى دووەم دواى شەش مانگ بەسەروادەى گرێبەستەكە دەركرا ئەمە واتە دواى تەواوبوونى ماوەى دیارى كراوى گرى بەست كە چوارمانگ بوو بەشێوەیەكى نایاسایى ئەو پاشكۆیە دەركرا خوئەگەر بەروارى پاشكۆى یەكەم بكەینە بنەما و وەكو بەروارى گرێ بەست مامڵەى لەگەل بكەین دەبینن هێشتا دەرچوونى پاشكۆی دووەم دوورە لە یاساوە چونكە تا بەروارى 18/7كە بەروارى دەرچوونى پاشكۆى دووەمە چوارمانگ ماوەى گرێ بەست تێ پەڕیوە !!!ئەى كەواتە پاشكۆى دووەم بۆ دەرچوو وە لەبەرژەوەندى كێ بوو؟
پاشكۆى یەكەم دووەمیش هەر باسى پارە سەرف كردن ئەكات ئەو خاڵانە هەموار ئەكاتەوە نازانم بۆچى یاساى تەندروستى بوون بە پارێزەرى كۆمپانیا؟ نازانم بۆچى پارە لەم گرێ بەستەدا بوو بە خالێ جەوهەرى؟ راستە بۆ كۆمپانیا خاڵى جەوهەرییە بەلام بۆ تەندروستى ئامێرەكان و نەوعیەتەكەى و گەیشتنى لەكاتى خۆیدا خاڵى جەوهەرییە بەلام ئەوەى دەیبینین لەم پاشكۆیانە پیچەوانەیە ......جگە لەوەى لە پاشكۆى دووەمدا بەڕێژەى لە 10% پارە زیاد كراوە بۆ كۆمپانیا واتە لەجیاتى لە 100% پارە سەرف بكرێت بە گوێرەى پاشكۆى دووەم دواى هەمواركردنەوە لە 110%بۆ كۆمپانیا سەرف كراوە !
بەهەرحاڵ ئێمە لە كوردستان پۆست نامەوێت هەرشت بنوسین و بەلگە بخەینەڕوو بى ئەوەى هیچ كاریگەرى هەبێت هەنگاوى داهاتوومان لەڕێگەى كوردستانپۆست بەلگەكەكان ڕووبەڕووى داواكارى گشتى ئەكەینەوە چونكە ئیمە ئامانجمان سەروەربوونى یاساو نەهێشتنى گەندەڵییە .
کلیکی ئهم لینکهی خوارهوه بکه:
https://www.kurdistanpost.com/biz/bellge/pashko_tendrusti.pdf
بابەتى پەوەیوەندیدار
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=82863b2b
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=687af089
تێبینى / بابەتى داهاتوومان لەسەر گرێبەستى خواردنى نەخۆشخانەكان و خشتەى خواردنەكانە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

