یەكێتى بە دەعوەتكردن خەڵكى كۆدەكاتەوە
31/03/2009, 12:00 (GMT+1)

كۆسرەت و برادەرانى ئیستغلالى وەزعەكەیان كرد و بە پەلە كامێریان خستە ناو هۆڵەكەوە، گوایە ئەمانە هەموو یەكێتى و لایەنگرانى یەكێتین و قسە و باسەكانیشیان پارانەوە بوو لە خەڵكى بۆ ئەوەى بچن بۆ دانگدان و دەنگ بۆ لیستى نەوشیروان نەدەن. وەك دەریشكەوت كۆسرەت و هاوەڵەكانى لە كرواتیا چوون و نزیكەى چوار هەزار دەمانچەیان لهوێ کڕیبوو، لهگهڵ خۆیاندا هێنایانهوه، بە نیازن وەك دیارىی لهکاتیی هەڵبژاردنەكاندا وهک دیاری بیبەخشن بە لایەنگرانیان.
ئهوهی جێگای سهرنج ڕاکێشانه ئیستاكەش بە نیازن ههمان سیناریۆ لە سلێمانى جێبەجێبكەنەوە، خودى تاڵەبانى خۆى بە نیازە ببێتە كارەكتەرێك و خەڵكى بە قسەسواوەكانى و بەخشینى پارە بە خەڵكى بدات، تا دەنگیان پێبدەن.
مەلا بەختیاریش دوێنێ لەگەڵ گروپەكەى كۆسرەت و ئەرسەلان و بەرهەمدا بۆتە ناخۆشى وتویەتى: من خەڵكى كۆ دەكەمەوە، من ئیشم چییە؟ من لێپرسراوى رێكخراوەكانم ئەبێ ئەو كارە بكەم بە تایبەتى (خوێندكاران و ئازادیى لاوان) بهێنم و قەرەباڵغى دروست بكەم. من ئەتوانم مام جەلالیش بهێنم .
ئێستاكە مەكتەبى سیاسیى لە پلانى ئەوەدان، هەر چونێك بێت لە سلێمانیی كە جەماوەریان نەماوە و زۆربەى زۆری ئهندامانی یهکێتیی و ژمارهیهکی زۆریش له خەڵكى سلێمانى، گهیشتوونهته ئهو بڕیارهی که (گردەكە و كۆمپانیاى وشە و نەوشیروان) بە تاقە رزگاركەرى كێشەى یەكێتى دەزانن و لایان سەیرە كە رۆژانە بە هەزارەها رۆشنبیر و خوێندكار و مامۆستا و لە هەموو چین و توێژەكانى تر سەردانى گردە دەكەن و لە خۆ ئامادەكردندان بۆ رۆژى دەنگدان تا دەنگ بە لیستى سەربەخۆ و نوێبوونەوە بدەن . مەكتەبى سیاسیكەى یەكێتى و پارتیش لە پلان داندان بۆ شكست هێنانى پرۆژەکهی نەوشیروان مستەفا و هەواڵەكانى.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

