ئا بۆ چل و هه‌شت ملیۆن دینار بۆ خۆمان، نا بۆ بیستوپێنج هه‌زار دینار بۆ ژنی ماڵه‌وه
26/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئه‌و پاره‌یه وه‌ر ئه‌گرن ئه‌وه به‌رتیلێکه بۆ گوێ ڕایه‌ڵیان بۆ حزبه‌کانیان، به‌رتیلێکه بۆ ده‌ست به‌رزکردنه‌وه‌و ده‌ست دابه‌زین هه‌ر کاتێك فه‌رمانیان پێکرا! به‌ڵام نازانم ویژدانی ئه‌مانه له کوێیه که ده‌بینن وا باوکێك خه‌ریکه خۆی و خێزانه‌که‌ی بکوژێت له تاو برسیه‌تی! یان ئه‌وان کاتی ئه‌وه‌یان نیه ئاگایان له میلله‌ت بێت؟ ئه‌ی میلله‌ت ده‌نگی به‌وان نه‌داوه؟
بوونی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مان نه‌بوایه که‌س ئاگای له‌م ڕاووڕوتکردنهی میلله‌ت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌ئه‌بوو، پێویسته هه‌مومان ده‌ستخۆشی له‌و ئه‌ندامه ئازایانه‌ی په‌رله‌مان بکه‌ین که نهێنیه‌کانمان بۆ ئاشکرا ئه‌که‌ن. ئه‌وه چه‌ندین ساڵه دزی له میلله‌ت و بودجه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کار ئه‌هێنن و که‌س ئاگای لێیان نیه!
هه‌ندێ که‌س دڵی به هه‌ندێ په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپه‌یمانی خۆش بوو، ئه‌یان ووت ئه‌وانه خه‌ڵکی باشن و بچنه په‌رله‌مان هه‌ڵوێستیان ئه‌بێت، ئه‌و کاسانه‌ش ئه‌م ناوانه‌ن
حاکم ڕزگار
ڕه‌فیق سابر
جه‌لالی حاجی عه‌لی
شلێر نه‌جیب
شه‌ونم غه‌ریب
گوایه ئه‌م که‌سانه هه‌ڵوێستیان ئه‌بێت! که‌چی ئه‌وانیش له گیرفان پرکردن به‌ولاوه هیچمان لێیان نه‌بینی و له هیچ بڕیارێکیش که له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بێت وورته‌یان لێوه نایه‌ت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌م که‌سانه بۆ جوان کردنی ڕووی ده‌سه‌ڵات له‌و جێگه‌یه دانیشتوون، بۆیه پێیان ئه‌ڵێین: له پێشدا ئێوه ئینجا ئه‌وانی تر ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری ئه‌گرن وه‌ك چڵکی سه‌گ پێتان حه‌رامبێت چونکه پاره‌ی میلله‌ته‌و ئێوه ته‌خشان و په‌خشانی پێوه ئه‌که‌ن و ئاوڕێکیش له میلله‌ت نایه‌نه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

