كێشە بەناو كۆمەلایەتیەكەی زرارەتی پەیكەری تێکشکاوی بارزانی لەناودڵی زراریەكان زیاتر بهرجهستهدهکات
27/04/2011, 12:00 (GMT+1)

لە رووی گرامەرەوە راستە؟ منیش ووتم كێ هەرەشەی لێكردووی؟ (I have been threatened) ووتی هیچ نیە كۆمەلێك مەسولۆكەی پارتی ووتویانە دەتكوژین بەلام بروا ناكەم پارتی هێندە بێ عەقل بێت من بكوژێت. وەلێ هەلسوكەوتی پارتی بەرامبەر هەر كەسێك كە بە دوژمنی خۆی بزانێت تەنانەت ئەگەر منالێكی بەرد بەدەستیش بێت وا نیشان دەدات كە پارتی ئیشی بە عەقڵ نیە. دوای كوشتنی (زێدان زراری)بە قسەی پارتی و بە دەستی بنەمالەی (هەمزە سێوێ) (مەسعود بارزانی) لە پەیوەندیكی لەگەل (سەعید ئاغا) سەرۆك عەشیرەتی زراری بەلێنی دابوو ئەو كێشەیە خۆی بە پێی قانوون چارەسەری بكات و بە قسەی خۆشی بێت ئەو زولم و ناعەدالەتیە قبوول ناكات. بەلام دوای حەوت مانگ لە بەلێنەكەی (مەسعود بارزانی) نە بكوژانی (زێدان) دەستگیركراون نە تەنانەت قۆناغە سەرەتایەكانی لێكۆلینەوەش تەواو كراون, هەر ئەمەش وایكرد كە بنەمالەی (زێدان) بێئومێد ببن خۆیان هەولی تۆلەسەندنەوە بدەنەوە, پارتی تەنها دەبابەی بەعسی نەهێناوەتە كوردستان بەلكو سیلسەتی بە گژیەكبردنی عەشیرەتەكان و دوژمنایەتی دروستكردنی نێوان بنەمالەكانی یەك عەشیرەتیشی لێوەرگرتوون, چونكە پارتی خۆی حیزبی بنەمالە و عەشیرەتە و سەركردەكەی هێندە لە خەمی جامانەی سوور دایە هێندە لە خەمی سەری بردراوی رۆلەكانی كوردستان نیە. بۆیە ئەم سەركردەیە بە سەركردەى عەشیرەتێك دەشێ نەك باوكى گەلێك. زراریەكانیش هاتوونەتە ئەم باوەڕە و ئەو (مەسعود)ەى كە زوو بەپیرۆزیان دادەنا ئێستا مردووە و (مەسعود)ە حەقیقیەكەیان ناسیوە و ئهو ماسکهی که به رووی قێزهوهنی بوو داماڵدراو دهرکهوت مرۆڤێکی نامرۆڤی پڕ قسە و بێكردارە ، درۆزانێکی مهعلانه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

