سیناریۆى یادى سلێمانى و مەرگى ئەكیدى یەكێتى
20/11/2011, 12:00 (GMT+1)

كارەكتەرێكى ترى تاریك و لەكەدارى ئامادەبوى ڤیستیڤاڵى 227 ساڵەى شارى سلێمانى، محەمەد قەرەداغى سەرۆكى دیوانى حكومەتى هەرێمى كوردستان بو،ئەم كۆنە پارێزەرە ناموبارەكە لاى خەڵكى سلێمانى و ناوچەى قەرداغ باش ناسراوەكە هیچ پێوەندیەكى بە سیاسەت و كوردایەتیەوە نەبوە،تەنها لەگەڵ قومار و دەستبرینى خەڵكى هەژاردا هەڵسوكەوتى كردوە،لە ساڵى 1987دا برى دەهەزار دینارى سویسرى قەرزار دەبێت و ناتوانێت قەرزەكان بداتەوە،بۆ خۆدەربازكردن لەو قەیرانە داراییە،روى كردە پێشمەرگایەتى و لە لاى عومەر مورتاح گیرسایەوە،ساڵێك بەسەر پێشمەرگایەتى حاكم محەمەد قەرداغیدا تێنەپەرى كارەساتى ئەنفال هاتەپێشەوە، لە كاتى ئەنفالەكاندا حاكم محەمەد كاوەى تاوانبارى تەسلێمى رژێم كردەوە،ئەو تاوانبارە پێشمەرگەكانى گەرمیان لە شەردا دەستگیریان كردبو و بریارى كوشتنى دەرچوبو،كەچى حاكم تەسلیمى رژێمى بەعسى كردەوە، پاش چەند رۆژێك لەگەرمەى ئەنفالەكاندا حاكم بە خۆشى تەسلیمى رژێمى بەعس بوەوە.بەڵام كاتێك حاكم گەرایەوە باوەشى رژێم نە قەرزى پێبژێردرا و نە وەك پێشمەرگەكانى تر ئەنفال كرا.ئەمە یەكێكى تر لەو كەسانە بو كە لە ڤیستیڤاڵى 227 ساڵەى شارى سلێمانیدا ئامادەبو و خەڵكى سلێمانى پێى بێزاربون.
كارەكتەرێكى ترى ئامادەبوى ڤیستیڤاڵى 227 ساڵەى شارى سلێمانى،جاش خەفیەفیەك و ژن كوژێك بو،ئەویش ناوىوەستا حەسەنى بەرێوەبەرى ئاسایشى سلێمانیە،وەستا حەسەن ساڵى 1983لە تیپى 25پیرەمەگرون بۆ ماوەى چەند مانگێك پێشمەرگە بو،پاشان چەكى پێشمەرگایەتى فر ێدا و گەرایەوە باوەشى گەرمى رژێم،ئەم زاتە هێندە غیرەتى نەبو بچێتە سەربازى،لەبەر ئەوەى بو بە جاش خەفیفەى یەك لە موستەشارەكانى ناوچەى شارباژێر ،دواى راپەرین خۆى گەیاندەوە ریزەكانى یەكێتى و هێندەى تر یەكێتى گەندەڵ كرد،هەر لەوێشەوە خۆى گەیاندە خەسرەو گوڵ محەمەدى دەزگاى زانیارى، كە دوای روخانى رژێمى بەعس ئاشكرا بو خەسرەویش پیاوى رژێمى بەعس بوە،ئەم دو پیاوە كۆنە بەعسیە و تازە یەكێتیە، كەوتنە گیانى خەڵكى سلێمانى و بە ئارەزوى خۆیان خەڵكیان دەستگیردەكرد و خەڵكیان تیرۆر دەكرد،یەك لەو كەسانە كە وەستا حەسەن تیرۆرى كرد ژنێكى بێ گوناه بو بە ناوى ژیان، كە كچى مامۆستا عوسمان هەورامى شاعیر بو،ئەم كاك خەفیفە و ژن كوژە هێندەى تر یادى 227 ساڵەى سلێمانى تاڵ كرد .
بەڵى ئەو چەند كەسە نمونەى ئەو خەڵكە بون كە یەكێتى یادى سلێمانیان پێدەكاتەوە،خەڵكى سلێمانى و خەڵكى سەرتاپاى كوردستان باش ئەو كەسە تاوانبارانە دەناسن،ئەو كەسانە نەدەبو ئێستەبەرپرسى حكومەتى هەرێم بونایە و یادى دروستبونى شارى عەبدولرەحمان پاشاى سلێمانى و پیرەمێرد و مەلیك مەحمود و بێكەس و دیلان وئارام و حەمەجەزایان بكردایەتەوە،ئەو كارەكتەرانە ئەگەر ماڵیان كونجى زیندان نەبوایە،نەدەبو بەرپرسیاری حكومەت بونایە،ئەگەر یەكێتى دام و دەزگاكانى بەم كەسانە پربكاتەوە،بیەوێ و نەیەوێ تەمەنى تا هەڵبژاردنى ئایندەى هەرێمى كوردستانە.
حەمید عوسمان 19-11-2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

