
لەم ماوەیەى ڕبردودا گۆڤارى هاودەم ڕاپرسیەكى لەسەر دراما بیانێكان و بەتایبەت توركییەكان ئەنجام دا زۆر نامەوێت باس لەو گۆڤارەبكەم بەڵام ئەوەى ئەوان كردیان كارێكى مەزن پیرۆزبو..چونكە ئەودرامایانەى ئەمڕۆ ژیانى كۆمەڵگاى كوردییان تێكداوە بەتایبەت گەنجان بوتە هۆى ئەوەى گەنجەكانمان توشى سەر لێشێوانێكى گەوروبن..مەبەستم لەم وەڵامە ئەمەیە ڕادوێى نەورۆز بەرنامەیەكى لەسەر ئەو ڕاپرسیە دروست كردبوو كەبەڕێز ڕێكان سەباح ى سەرنوسەرى گۆڤارەكە لەڕێگەى تەلەفۆنەوە بەشداربوبو..هەروەها كەسێك بەناوى كامران سوبحى وەك رەخنەگرى هونەرى بەشداربو..هەندێك قسەى سەیرى دەكرد.لەڕاستیدا نازانم وەڵامى كاك رێكان چیەبۆى بەڵام ئەوەى من گەشتم لەو قسانەى كامەران ئەو لەڕەخنەگرى هونەرى نەدەچوو بەڵكو پێم وایە هەرنەشزانێت هونەر چیە چونكە هونەر گەلێك لەوە گەورەترە ئەوباسى بكات.نازانم بۆبەوشێوازە قسەى دەكردبەڵام پێدەچێت جەنابیان كەسێك بن لەوانەى بەدەنگ بەشداریان كردوە لە دۆبلاژەكەدا.جەنابى رەخنەگر ئەوانەى پیشەكەیان وەك تۆیە ئەوانە كەسێكن لەچینە ڕۆشنیرەكانى ناوكۆمەڵگا بەڵام ئەوەى لەتۆمان دەبیست لەگەل رێزمان بۆ پیشەكەیان لەقسەى دەسگێڕەكانى بازاڕ دەچوو..بۆیە تكادەكەم ناووناتۆرەى ڕەخنەگریش لەخۆت بكەوەو ناوى ڕەخنەشیان هێنا شەرم بتگرێ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست