دیکتاتۆرێک قووچانی و،گوێ قوڵاخبوونی ئەوانی تر!!
15/01/2011, 12:00 (GMT+1)

لەم جیهانەی کە ژمارەی دیکتاتۆرەکان لە زیادبوندایەو هیواو ئارەزوو خواستی جەماوەر لە فەرامۆشکردنو، بێنرخکردندایە،خۆش بەختانە ناوبەناو قوچانی دیکتاتۆرەکان گوێی ئەوانی تر قوڵاخ دەکات وئەو پەیامەیان پێ دەدات کە هێزی جەماوەر ئەگەر لە دواساتەکانی ژیانیش دا بیت دەبێتە برووسکەی ئومیدوو خەونەکانی جەماوەر ڕۆشن وپڕ ئۆمێد تر دەکاتو،هیوای هاوشێوەکانی سەرۆکە هەڵهاتووەکەی توونسی سەرسەوز بۆ هەتایی لە گۆڕ دەنێتوو دەیکاتە درۆزەکاری بەر دەرگای ووڵات گەلێک کە حەزیان بە داڵدەدانی دیکتاتۆرو خاوەن سەرمایە دارەکانی وەک ئەون،گەلی توونس کە تەنها ووڵاتی عەرەبە پێش نۆسەدەکان دەستووریان نووسیوە کە ئاماژەیە بۆ وورییایی گەلیکی ووشیار،کەچی وەک زۆربەی ووڵاتو گەلانی تر دەستی دیکتاتۆرە یەک لە دوای یەکەکان کورت نەبووە لە ئازارو هینانی گرژیو باری گرانودواخستنیان لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا،ئەو دیکتاتۆرەی کە ناوی زین العابدین بن علی بوو،سیاسەتە جەپەڵ ولاوازەکانی لە بری ئەوەی چاکسازی تێدا بکاتو بە دەم داواکاریەکانی خەڵکی ووڵاتەوە بڕوات،بێ منەت لە کارو کردەوەکانیدا وەک سەرۆک کۆمار، ئەو هەلەی دا بەدەست جەماوەری تینو بە ئازادیو تووڕە لە بەرابەر کورسی دەسڵاتی دیکتاتۆردا، تا سەرۆکی هەڵهاتوو بخاتە لاپەڕەی مێژوویەک بە دیوە ڕەشو بۆگەنەکەیدا بۆ ئەوەی بگاتە ڕێزی چاوچیسکۆ، سەدام، شای ئێران، میلۆزۆڤیچ، مۆسۆلۆنی، خومەینی، هیتلەرو سەدانو هەزاران خوین مژی سەدەکانی ڕابردوو ئێستاو داهاتوو،هەڵچوونی جەماوەری تونس لە ماوەیەکی کورتو بەخشینی دەیان خەڵکی بێ تاوان ئاکام توانیان ڕەو بە دەسڵاتێک بکەنو، سەدانی تر وەک سەرۆکە دیکتاتۆرەکەی خۆیان ناچار بە پیادا چوونەوە لە دەسڵاتوو دەستوورو سەرەڕۆییەکانیان بکەن، هەرچەندە تۆبەی گورگ تەنها مەرگەو لەم ڕووداوە گرنگانەی کە جیهان ناچار بە هەڵوێستە دەکات،بەڵام لە لەیەکی ترەوە بێ مۆراڵی سەرزلو دیکتاتۆرەکان بە ئاراستەی لە پێناوی بە دەنگەوە چوونو، جێ بە جێ کردنی خواستەکانی جەماوەر تەماشا ناکەنو،تا دیکتاتۆرێک شەرمەزاروو ڕوو لە دۆڕان بکات بە میلوێن لە خەڵکانی هەژاروو تامەزرۆ بە ژیانێکی ساکار دەبنە قوربانیو،لە ماوەی ٥٤ ساڵدا تەنها ٢ سەرۆک گۆڕانی بەسەردا دێت،بەو هیوایەی گەلانی هەژاروو هاوشیوەی تونس وانەی شٶڕشگێڕی بکەنە یەکەم ئامانجیانو سەرۆکە دەست پیس ودیکتاتۆرەکانیان بۆ هەتایی بکەنە پەندی زەمانەو، لە سایەی دەسڵاتێکدا ژیان بە سەر بەرن،کە پێک هاتە بێت لە سەر جەم چینو توێژەکانی ووڵاتو دەنگ بە دەستورێک بدەن بتوانرێت لە سایەیدا داهاتوو و تاکەکانی گەلو نەتەوە بە بێ جیاوازی پرشنگداروو سەرفراز بکات،نەک دەسڵاتو دەستورێک کە سەرکردەو دیکتاتۆرێک بە سەر کورسی فەرمانڕەواییدا بسەپێنێت ،کۆتایی بۆ دەرپەڕاندنی پێویستی بە قوربانی دان بکات!!
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

