یه‌کگرتووی ئیسلامی جاشی عه‌ره‌به‌کانن
18/12/2009, 12:00 (GMT+1)

له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2005 که یه‌کگرتووی ئیسلامی به جیا به یه‌ک لیست خۆی پاڵێورا که مافێکی خۆیه‌تی وه‌کو حیزب هاوپه‌یمانی لایه‌نێک بێت یان نا ، هه‌روه‌ها زانرا که خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێکی زۆره و ده‌توانێت له‌م پێشبرکێیه ، ده‌نگی باش به‌ده‌ست بێنێت که واش بوو ، پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه له دژی کرا که گوایه ئه‌مانه جاشی عه‌ره‌بن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عه‌ره‌به داگیرکه‌ره‌کان کارئه‌که‌ن و ده‌نگدان به وان ده‌نگدانه به دوژمنی کورد و خیانه‌تی نهتهوایهتیهو......هتد.
له کاتێکدا یه‌کگرتووی ئیسلامی له ماوه‌ی چوار ساڵی کارکردنی له په‌رله‌مانی عیراقدا هیچ خیانه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی لێ به‌دی نه‌کرا و ته‌نانه‌ت به هه‌ڵوێست تر‌و دڵسۆزتریش بوو له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ، ده‌نگنه‌دانیان به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڵگه‌یه‌کی زیندووی ئه‌م باسه‌یه که له کاتێکدا لیستی هاوپه‌یمانی به فیته‌یه‌کی سه‌رووی خۆی ده‌نگیان به‌م یاسایه‌دا که هه‌مووشمان ده‌زانین گه‌وره‌ترین خیانه‌ت و لێدان بوو له به‌رژه‌وه‌ندی کورد ، جا ئاساییه گه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ چه‌ندین پروپاگه‌نده‌ی بوختان و درۆ هه‌ڵببه‌ستن له به‌رامبه‌ر ئه‌م لیستانه‌ی که به جیا له لیسته‌کانی ئه‌وان خۆیان ده‌پاڵێون.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

