دنیایه‌کی سه‌یره گووڵم!!!!
26/01/2009, 12:00 (GMT+1)

جیاکردنه‌وه‌ی حزب له حوکمه‌ت کارێکی باشه‌و چاره‌سه‌ری هه‌ندێک له کێشه‌کان ئه‌کات، به‌ڵام خۆ گه‌نده‌ڵ بوونی سه‌رکرده‌کانی ناو حیزب په‌یوه‌ندی بهحوکمهتهوهنیه، کادیرێک یان لێپرسراوکۆمیتهیهک یان به‌رپرسی یه‌کێک له مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات که گه‌نده‌ڵه‌و ده‌ست ئه‌خاته ناوکاروبارێک که‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌وه‌وه نه‌بێت وگه‌نده‌ڵی که‌سایه‌تیه‌کی داڕزاوی لێ دروست کردووه چ په‌یوه‌ندیه‌کی به حوکمه‌ته‌وه هه‌یه؟
ئاسانه بۆ هه‌رکه‌سێک ئه‌گه‌ر جورئه‌ت بکات پرۆژه‌ی گۆڕانکاری وچاکسازی هه‌بێت ئه‌و ئهقڵانهی کارده‌که‌ن و ئه‌توانن به‌رنامه ڕێژی باشیان هه‌بێت بۆ هه‌ر پڕۆسه‌یه‌ک که‌دێته پێش له کوردستان ته‌نها ئه‌و ئهقڵانهنین که کورکوک وبهشهداگیرکراوهکهی کوردستانیان دۆڕاند له مخمورهوه تا خانه‌قین ومه‌نده‌لی،ته‌نها ئه‌و ئه‌قڵانه نین که خێر‌و بێری کوردستان وهه‌رچی دیاری پۆڵ بریمه‌ریش بوو کردیان به کۆشک وباڵه خانه بۆ خۆیان وحه‌وت پشتیان، ئه‌قڵی کورد ته‌نها ئه‌و ئه‌قڵه له‌رزۆکانه نین که رێکه‌وتن و پیلانی سێ قۆڵی له‌دژی شۆڕشگێڕانی به‌شه‌کانی تری کوردستان ئیمزا ئه‌که‌ن، خۆ ته‌نها ئه‌و ئه‌قڵه نهخۆشانهنین که پێیان وایه سه‌رده‌می گیڤارا بهسهرچووهوئهبێ شۆڕشی کورد له به‌شه‌کانی تری کوردستان هه‌ره‌س پێبێنین،ئه‌و ئهقڵانهی که لهدهورهوهوناوهوهی وڵات به‌رنامه‌ڕێژی بۆ گۆڕانکاری وچاکسازی ئه‌که‌ن ئه‌وه که‌سانێکن باش ئه‌زانن که کی ئه‌توانێت چاکسازی بکات یانی لانی که‌م کێ ئه‌یه‌وێت چاکسازی بکات، پێشکه‌ش کردنی پڕۆژه‌ی چاکسازی وخستنه بواری پڕاکتیکیه‌وه به‌ر له هه‌رشتێک ئه‌بێ متمانه‌وه نیه‌ت پاکی له پشته‌وه بێت نه‌ک ئه‌و پڕۆسه‌یه بکرێت به‌چه‌کێک وله دژی ئه‌و ده‌نگه دلێره ڕیفۆرمخوازانه به‌کار بهێنرێت، له‌لایه‌ک باس له چاکسازی ئه‌که‌ن و پڕۆژه‌یان بۆی هه‌یه له‌لایه‌ک هه‌ڕه‌شه له ئۆپۆزسیۆن بوون ئه‌که‌ن، نا‌وێرن هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان له‌کوردستان بکرێت له‌ترسی به‌شداری کردنی لیستی تازه‌و سه‌ربه‌خۆ، ئه‌ڵێن نابێت هیچ که‌سێک ده‌ستبخاته ناو کاروباری حوکمه‌ته‌وه به‌ڵام کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی دوێنێ له‌زانکۆی سلێمانی ڕێگه‌له کاری سۆڵیدارێتی خوێندکاران ئه‌گرێت وکۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانیش حساب بۆ سه‌رۆکی زانکۆش ناکات و ئه‌مڕۆ به خه‌ڵکی جه‌باره‌وه قه‌ره‌ته‌په ئه‌ڵیت ملیۆنێک دۆلارمان بۆ داناون بۆ پڕۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری ، ئاخر گوڵم ئهومژدانهیه ئیشی سه‌رۆکی حوکمه‌ت یان جێگره‌که‌ی یان پارێزگار‌و قایمقایمه یان هی مه‌لا چاوڕه‌شه‌که‌ی له‌مه‌ڕخۆمان؟دوێنێ شه‌ڕیان بوو له‌سه‌ر کوردستانی بوونی قه رهتهپهوجهباره ئه‌مڕۆش ئه‌ڵێن زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه عه‌ره‌بن!!دنیایه‌کی سه‌یره گووڵم!!
فه‌ڕه‌نسا
25.01.2009
http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/25-01-2009/news07.html
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

