بەڕێوەبەرو كاروباری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
11/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێستایش مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لەبەر لێنەهاتوویی بەڕێوەبەرەكەی بێسەرو بەریەكی زۆری پێوە دیارە و بێزاریەكی زۆر لەكارمەندەكانی دەبینرێت و مانگانە نەسریەكی زۆرو ساڵانەش بودجەیكی خەیاڵی بۆ دابین كراوە بەشێوەیەك تەنهابەڕێوەبەر خۆی دەزانێت چۆن و بۆچی لەكوێ سەرف دەكرێت.
كاتێك سەرخێڵ غفار كرایە بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بەسەیارەی خەڵك و تەكسی هاتوچۆی مۆنۆمێنتی دەكرد بەڵام دوای ماوەیەكی كورتی چاوەڕوان نەكراو بوە خاوەنی ماڵ و حاڵ و سەیارەی ئەخیر مۆدێل كەپێ دەچێت نرخەكەی خۆی بدات لە 200 هەزار دولار.
ئێشتایش ئەو كەسانەی دەیانەوێت دابمەزرێن بێگومان دەبێت دەروێشی كۆمیتەو مەڵبەندی هەڵەبجەبن وەك ئەو 15 فەرمانبەرە نوێیەی كە لەم دواییەدا بە تەزكیەی مەڵبەندەكەی كاكە حمە دامەزران و سەرخێڵ غفار پشتیوانی لێكردن لە كاتێكدا ژمارەیەك خوێندكاری دەرچوی زانكۆو پەیمانگاكان بە كوڕو كچەوە بۆماوەی مانگێك زیاترلەناو خەیمەو سەرمای زستاندا لەبەردەم مۆنۆمێنتی هەڵەبجە مانیان گرت بۆئەوەی وەك ئەو خەڵكە دابمەزرێن بەڵام نە سەرخێڵ غفارو نە حمە ی حمە سەعید ئاوڕیان لێنەدانەوە, لەكاتێكدا ڕوون نیە كە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە تا ئێستایش چەند كارمەندی هەیە چونكە ژمارەیەك لەكارمەندەكان تەنها ڕۆژانی وەرگرنتی مووچە ئامادەدەبن و پۆستەكانی ناو مۆنۆمێنتیش بەئارەزووی خۆیان دابەش كراوە و زۆر فەرمانبەری خاوەن بڕوانامە هەیە بێكارن وتەنها كات دەكوژن لەهەمان كاتدا فەرمانبەر هەیە زیاتر لە سێ پۆستی هەیە وكارو باری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لەلایەن چەند كەسێكەوە بەشێوەكی نادیار و شاراوە بەڕێوە دەبرێت.
سوپاس
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

