كۆمپانیای نۆكان و لیستی گۆڕان
13/07/2009, 12:00 (GMT+1)

من خۆم كە لە كۆمپانیای نۆكانم , هەزدەكەم پێتان بڵم كە دلێری سەید مجید و ئەندامانی لیژنەی (قەزەم) بەتەوای پەكیان كەوتووە و شپرزەی تەواویان پێوە دیارە هەدێكیان تەنانەت كەدەزانن یەكەم ئیشی كاك نەوشیروان موحاسەبەو دەرخستنی گەندەڵیەكانیانە لەپاش هەڵبژاردن هەڵ دەستن بە تێفیەكردنی ئەوشتانەی بە پارەی میلەت كڕیویانە و دزیویانە. هەندێكی تریان هەوڵ دەدەن بەهەرشێوەیەك بێت دیعایە بكەن بۆ لیستە گەندەڵكەیان و هەر كارمەندێك وێنە و پۆستەری هەڵ نەواسیبێت ئەوا محاسەبە دەكرێت.
ئەوەتا بەكر سعید بە ئەمری دلێری سید مجید خۆی بینای هیڵی ئاسمانی ئەزمەڕی كردوە بە بینای مونەزەمەی حزبی بەعسی جاران و وێنەكان قائدی زەرورەتی هەڵواسیبیوە. شێخ ئەحمد ڕیشە ش هیچ ئیشوكاری نەماوە شەوانە ئۆتۆمبیلەكانی نۆكان هەمووی كۆ دەكاتەوە و بە هۆڕن لێدان دەیان گێڕت بۆئەوەی بڵن لیست كوردستانی لایەنگریان زۆرە. جونكە ئەم كەسانە یەكەم كەس دەبن كە بەر شاڵاوی گۆڕان دەكەون و موحاسەبە دەكرین.
ئەم برادەرانە ئیستا ئیش وكاریان نەماوە و وازیان لەپەیداكردی هەلی كاركردن و وە هەبەرهێنان هێناوە و بۆ گەلی كورد تەنها هەوڵ دەدەن لیستە كەیان دەربچێت. جا بزانین زەمان و میلەت چی لەسەركردەكەیان و لیستەكەیان دەكات چاوەڕوانین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

