جەلال تەگەرانی ودەزگای زانیاری
21/12/2010, 12:00 (GMT+1)

یەکێک لەوئەشکەنجانەی کە خەڵکی زۆر گوێبیستی بووە بۆدانپێنانی زیندانیەکان هەڕەشەی دەست درێژی کردنی سێکسیە کەئەم جۆرە هەڕەشەنانە زۆر جار کاریگەری خۆی هەیە بۆ گەیشتن بەوەی کەئەیانەوێ،دیارە لەهەردوودەزگاش کۆمەڵە خەڵکێکی ئالوودە بوو بەبەدڕەوشتی لەمنداڵیانەوە بەم کارانە هەڵدەستن بەفرمانی لێپرسراوەکانیان کە گوومان ئەخاتە سەر ڕابردووی ئەوانیش.نەک هەرئەوە بگرە لەناو هەردوو دەزگاش هەر ئەم جۆرە کەسانە بەهۆی ئالوودەبووونیانەوە هەوڵی دەست درێژی کردنە سەر کارمەندانی خۆشیان و خیزانیشیان ئەدەن ولەهەوڵی هێنانی خەڵکی هاوشێوەی خۆیانن بۆ دەزگاکانیان،دیارە ئەم کارانەش بەبەرنامەوبەنهێنی ئەنجام ئەدەن ،نموونەشمان هێنانی جلال تەگەرانیە بۆ دەزگای زانیاری،ئەم کوڕە خەڵکی تەگەرانی قەڵاچوالانەوخێزاندارەو ئالوودەی کاری بەدڕەوشتی بوودوای بوونی بە پێشمەرگە لە هێزی تایبەتی قەڵاچوالانی سەر بەدەزگا گواسترایەوە بۆ بەشی بەدالەی دەزگا ئیتر بەدالەش ببووەهاوشێوەی تیاترۆکان وبەدڕەوشتەکان ڕوویان تێ دەکرد لەگەڵ هەستیاری بەشی بەدالە لەم دەزگایە کەچی ببووە جێ ی ممارەسە کردنی کاری سێکسی نێرینەکان تاوای لێهات ڕۆژبەڕۆژ ئەم کارەبەرەو ئاشکرا بوون ئەچووخەریک بوو سنووری دەزگای تێ ئەپەڕاند بۆیە بۆسنووردانانێک هەستان جلالیان سجن کردوو هەڕەشەی کوشتنی خۆیی وخێزانیان لێکرد ئەگەر بێتوو لە هەر شوێنێ ناوی ئەو کەسانە بەرێ کەکاری بەدڕەوشتیان لەگەڵ کردووە،دواتر ئازاد کراوئێساش لە تەگەران دەژی.هەر ئەم بەد ڕەوشتانەی دەزگابوون کە بەدوای کوڕی جوانی دەزگاوخێزانی جوانی ئەواندا ئەگەڕان بۆ خستنە داوی خۆیانەوە ئەگەر کەسێکیش بەرەوڕوویان ببوایەتەوە بۆ ناخۆشترین شوێنیان ئە گواستەوە.بۆیە بەلای خەڵکی سەیر نەبێ کاتێ باس لەبەدڕەوشتی سەرانی یەکێتی وداروودەستەکەیان ئەکات دەنا دەزگا ئەوەندە شوێنێکی دوورە دەست نیە تاجلال ومەکتەبی سیاسی حیزبەکەی ئاگاداری ئەم جۆرە کارانە نەبن هەمووی چەند سەد مەترێک لە ماڵی جلال دوورە لە قەڵاچوالان کەتیایدا بەبەر چاوی جلالەوە گەورەترین سووکایەتی بەناوی پێشمەرگەو کەسووکاری پێشمەرگەو خەڵکی ناڕازی بەدەسەڵاتیان ئەکرێ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

