فایه‌ق گوڵپی: حكومه‌تی عێراق شهفافو دیموكراتی تره له‌حكومه‌تی هه‌رێم
18/12/2009, 12:00 (GMT+1)

فایه‌ق گوڵپی له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی هاوڵاتی وتی"حكومهتو ئیداره‌ی هه‌رێم كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارته دهسهلاَتدارهكهوه به‌رێوه‌ده‌برێت، نه‌ك نه‌یتوانیووه نمونه‌یه‌ك لهپێشكهوتنو داهێنان بهێنێته‌وه ئاراوه، به‌ڵكو درێژه‌یان بهململانێو ناكۆكییه‌كانی شاخ‌و شه‌ره‌كانیان داوه‌و بوونه‌ته هۆی پارچهبوونو لاوازبونی حكومهتو كه‌رتبوونی گوتاری كوردی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه".
گوڵپی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "زاڵبوونی حیزب به‌سه‌ر پهرلهمانو حكومهتو ده‌زگای دادوه‌ری، بووه‌ته هۆی ئیفلیجبوونی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمدا".
هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌دات كه تائێستا نه‌توانراوه ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی یهكێتیو پارتی دروستیانكردووه ئاسایی بكرێته‌وه‌و ئیداره‌یه‌كی یه‌كگرتوو پێكبهێنرێت‌و حیزب‌و حكومه‌ت له‌یه‌ك جیابكرێته‌وه.
دكتۆر فایه‌ق گوڵپی وتیشی"ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه دروستبووه‌و توانراوه له‌ماوه‌یه‌كی زۆركه‌مدا كاره‌كان زۆر به‌باشترو شه‌فافتر بهرێوهبباتو چه‌ندین ده‌زگای جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆی دروستكردووه".
به‌بڕوای گوڵپی، ئه‌و ره‌وشه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه دروستكراوه‌و ئه‌و دیموكراتییه‌ی له‌حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌یه، له‌هه‌رێمی كوردستاندا نییه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

