لەچاوەڕوانی وەڵامی ئازاد جوندیانیداین بۆ(٦٦)ەکەی کەمال کەرکوکی
11/03/2011, 12:00 (GMT+1)

تاڵەبانی چەندین جار بۆ بیرچوونەوەی مسعود بارزانی بۆ جیابوونەوەکەی لەمەلای باوکی پۆزشی هێناوەتەوە بەڵام لەلای بنەماڵەومسعود ٦٦ ژمارەیەکە کەلەهەموو حساب وکتابێکیاندایەولەلاپەڕە ٦٦ی مێژووی بنەماڵەدا ٦٦ بەخیانەتێکی نەتەوەیی دژ بەکوردو مەلای باوکیان تۆمارکراوە کە لێخۆشبوون لێی واتە خیانەت کردنە بە مەلا مستەفا،گەر تاڵەبانی بەهەڵدانە ساختەکانی مسعود بۆکەسێتی واهەست بکات کەئەو مێژوەلەزهن وبیرووهۆشیاندا بسڕێتەوە خۆی دەخەڵەتێنی،سەرکردەکانی پارتی بنەماڵە وەك تووتی وان سەرۆك جێ بڵێت ئەمانیش بەهەمان شێوەو ڕیتم دووبارەی ئەکەنەوە،بۆیە ئەوەی کەمال کەرکوکی دەری پەڕاند وەك ئەوە وایە لەزاری مسعودەوە ووترابێ دواتریش هەر ڕوونکردنەوەیەکی بۆ دەکەن تەنها بۆ حاڵ پەشێویانە بەهۆی ئەوباروودۆخەی کەتێی کەوتون
لەناوهۆڵی پەرلەمان وبەئامادەبوونی دوولەئەندامانی مەکتەب سیاسی یەکێتی وبیست وچوار کادری حیزبەکەی تاڵەبانی بێ خستنە سانسۆرلەسەری وەکوسانسۆری قسەکانی ئەندام پەرلەمانەکانی ئۆپۆزسیۆن گەورەترین سووکایەتی کردنە بەخودی تاڵەبانی پاشنیش ئەندامانی مەکتەبسیاسیەکەیی وتەواوی کادرو ئەندام ودۆست ولایەنگرەکانیان ،بگرە بەهەموومێژووی یەکێتی کەشانازی پێوە دەکەن،ئەوەی سووکایەتیەکەشی زیاترکرد بێ دەنگیان بوولەناو هۆڵی پەرلەمان کەدەبوولەجێی خۆیدا وەڵامی بدرێتەوە یان ئەوەتا ڕاستی ئەسەلمێنن یائەوەتالەچاوەڕوانی ووتەبێژەکەیانن کەلەسەر جووڵەی مێروولەیەکیش ڕاگەیاندنێك دەردەکات بابزانین بۆئەم سووکایەتی پێکردنە ئازاد جوندیانی وەڵامی چی بە شوێن کەوتوانیان دەداتەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

