شێرزاد هه‌ینی که‌سێکی کۆیله و قه‌ڵه‌مێکی ده‌ربار.
20/07/2010, 12:00 (GMT+1)

////////////////////////////////////////////////////////////
ته‌له‌فۆنت لۆدهكاتهوه شێرزاد هه‌ینی
________________________________________
له‌دوا لاپه‌ڕه‌ی ئه‌م گۆڤاره‌دا ستوونێكم بۆ پڕكردنه‌وه‌ی تۆماری خزمه‌تی شه‌هیدێكی ئه‌ڵمانی ڕه‌گه‌زو ژوورنالیستو وێنه‌گر گادگرۆس نووسی، ئه‌و پیاوه ئازایه‌ی به كامێراكه‌یه‌وه له ڕاپهڕینو له شه‌ڕه‌كانی ڕزگاركردنی كه‌ركوك شه‌هیدكرا، بۆ به‌رزیی ئه‌و په‌یكه‌رێك له چوارڕیانه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئیسكان له هه‌ولێر دانرا، به‌ڵام له‌به‌ر هۆی هونه‌ری په‌یكه‌ره‌كه هه‌ڵگیرا، منیش داوام كردبوو، له‌به‌ر نه‌مانی هۆكاری هه‌ڵگرتنه‌كه په‌یكه‌ره‌كه بگێڕنه‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆی.
دیاربوو من هه‌ستم ده‌كرد نه وه‌زاره‌تی شههیدانو نه پارێزگای هه‌ولێرو شاره‌وانییه‌كه‌ی ڕه‌نگه زۆر بهپهلهنهبن، یان داواكه‌ی منیان بهرچاونهكهوتبێت، بۆیه ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی من له‌وێ بووم هیچ چرپه‌و سركه‌و خرپهو نركهم له‌و فلكهیه نه‌بینی. بۆیه شه‌وێكیان داوای ژماره ته‌له‌فۆنی ئه‌ندازیارو خه‌مخۆری هه‌ولێر نه‌وزاد هادیم كرد، زۆریش دڵنیانه‌بووم ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی من هه‌ڵده‌گرێت، چونكه زۆرمان بیستووه، كه‌وا به‌رپرسه به‌ڕێزه‌كان، میمسینهكان، وه‌زیره‌كان، ئه‌و ته‌له‌فۆنانه هه‌ڵناگرن، ئه‌گه‌ر ژماره‌كه‌ی نه‌ناسن، من له‌وه‌یاندا ناتوانم له‌جیاتی ئه‌و به‌ڕێزانه وه‌ڵامبده‌مه‌وه، چونكه ئه‌وان به‌خۆیان بهردهستو هاوكارو هاوده‌نگیان زۆره، ده‌توانن وه‌ڵامی گومانه‌كه بده‌نه‌وه. ژماره‌كه‌م وه‌رگرت، زه‌نگم بۆ پارێزگاری هه‌ولێر لێدا، سێ چوارجار ته‌نها ده‌نگی زه‌نگه‌كه‌ی خۆم بیسته‌وه‌و ناچار ته‌له‌فۆنه‌كه‌م داخسته‌وه، ئه‌و براده‌ره‌ی ژماره‌كه‌ی دابووه من، سوێندی خوارد‌و زۆریش دڵنیابوو كه‌وا ئه‌و به‌ڕێزه یان میوانی هه‌یه، یان ته‌له‌فۆنی تری له‌گه‌ڵه، یان ده‌ستبه‌كاره. با ئه‌وه‌ش بڵێم شه‌وه‌كه‌ش دره‌نگ بوو، منیش كه‌مێك خهیاڵبووم، ته‌له‌فۆنه‌كه‌م خسته‌وه ناوگیرفانمهوهو لهبیرمكرد، به‌ڵام له‌ناكاو زه‌نگێكم بۆ هات، هێشتا من سه‌یری ژماره‌كه‌م نه‌كردبوو براده‌ره‌كه‌م په‌رداخه‌كه‌ی ده‌می گێڕایه‌وه‌و وتی نه‌مووت ته‌له‌فۆنت لۆ ده‌كاته‌وه! كه سهیرمكردو دیقه‌تم دا‌و وردبوومهوهو خوێندمه‌وه تێگه‌یشتم، جه‌نابی پارێزگاربوو، دیاره من باش ده‌نگی ده‌ناسم، من باشیش ده‌زانم ئه‌و پله‌و پۆستی چییه، به‌ڵام ئه‌و نه من دهناسێتو نه‌ده‌زانێت من له‌و شه‌وه تاریكه چیم ده‌وێت. من خۆم به‌كورتی به‌و ناساند، چونكه دیاره كه‌وا ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی كردبوو، بۆیه ده‌بوایه زۆر قسهنهكهمو وه‌حده به‌و سه‌رف نه‌كه‌م، نه‌شده‌كرا بڵێم جه‌ناب ئه‌گه‌ر زۆرت له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت من بۆت ده‌كه‌مه‌وه، بۆیه به‌كورتی‌و به كرمانجی، كه هه‌ردووكمان كوڕه كرمانجین، مه‌سه‌له‌كه‌م تێگه‌یاند، كه‌وا من له ژماره‌ی دووهه‌فته‌ی ڕابردووی (هه‌فتانه) داوامكردووه په‌یكه‌ره‌كه‌ی گادگرۆس بگه‌ڕێننه‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆی، چونكه به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سێ نییه له‌و وڵاته كاری گۆزهگۆزهكهی بۆ بكات، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌موومانه بڕێك له كاتی خۆمانی بۆ سهرفبكهین، به‌ینی خۆمان بێت من ده‌زانم قسه‌كانم كرد، به‌ڵام به‌ڕاستی نازانم ئه‌و وڵامه‌كه‌ی چ بوو، چونكه شه‌وه‌كه‌ش دره‌نگ بوو، جهوهكهش وابوو، به‌ڵام ده‌زانم كه‌وا ئه‌و له مه‌به‌سته‌كه‌م گه‌یشتبوو.
ئیتر گه‌ڕامه‌وه سهرمێزهكهمان، كه‌سیان نه‌یانپرسی تۆ چ كارت به‌و هه‌بوو، ئه‌ویش چی وت، منیش هیچ قسه‌م نه‌كرد. دیاره له‌دوا ته‌له‌فۆنی خۆم زانیم كه‌وا واخه‌ریكن په‌یكه‌ره‌كه ده‌به‌نه‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆی، به‌ڕاستی من ژماره‌كه‌ی ئه‌وم نه‌ماوه، ئه‌گه‌رنا سوپاسمدهكرد، چونكه تێگهیشتمو ئه‌و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیش نه‌داته‌وه، دوایی له‌سه‌ر حسابی خۆی لۆتدهكاتهوه.
* له رۆژنامه روو زه‌رده‌که‌ی ئاسۆ وه وه‌رگیراوه)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

