سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌سه‌ر زاری کۆلکه سیاسه‌تمه‌داره‌کانی کورد..
10/01/2011, 12:00 (GMT+1)

سیروان زه‌هاوی
له چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنی به‌غدادیه‌دا بۆ ماستاوکردنه‌وه بۆ عێراقی عروبه و له‌به‌ر ڕاگرتنی دڵی به‌عسیه شیعه و سونه‌کانی به‌غدا ده‌یگوت مه‌سعود بارزانی داوای سه‌ربه‌خۆیی نه‌کردووه و سوێندی ده‌خوارد که کورد له عێراق جیانابنه‌وه
ده‌یگوت له هه‌مو حیزبێکدا کۆتر و هه‌ڵۆ هه‌یه و منیش له پارتیدا کۆترم
بۆ زانیاریتان مه‌به‌ستی ئه‌م کۆلکه سیاسه‌ت مه‌داره له کۆتر و هه‌ڵۆ عێراقچی و کوردستانیه به‌ڵام خه‌یاڵی خاوه له ناو پارتیدا بۆ ده‌رمانیش هه‌ڵۆیه‌ك ده‌ست ناکه‌وێت
هه‌ر ئه‌م کۆلکه سیاسه‌ت مه‌داره له ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆسه‌وه ده‌یگوت که هاوپه‌یمانی کوردی له به‌غدا زۆر بێ سه‌ر و به‌ره و هیچیان پێ ناکرێت و گه‌ر وا بڕوات ده‌بێت فاتیحه بۆ مافه‌کانی کورد دابه‌ین منیش ده‌ڵێم دیاره ئه‌گه‌ر عێراقچی وه‌ک تۆمان هه‌بێت به دڵنیاییه‌وه فاتیحه بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان داده‌ین
فه‌رهاد ئه‌تروشی

ئه‌م به‌ڕێزه‌یان به هه‌مو توانایه‌وه هه‌وڵی ده‌دا فێڵ له که‌ناڵی فه‌یحا بکات و شێر و ڕێویان بۆ بهێنێته‌وه که فیدڕالی بۆ عێراق باشه و بۆ نه‌گبه‌تیش براده‌رێکیان هێنابو له‌گه‌ڵیدا له به‌رنامه‌که تاوه‌کو دیفاع له فیدڕالی بکات و یه‌کێکه له‌و ساخته‌چییانه‌ی که ساڵانێکه سه‌رکردایه‌تی کورد خه‌ڵکی کوردستانی پێ هه‌ڵ ده‌خه‌ڵه‌تێنن به‌وه‌ی گوایه ئه‌م براده‌ره فیدڕالی بۆ به‌سره داواده‌کات ناوی وائیل عه‌بدول که‌ریمه که‌چی زۆر بێ شه‌رمانه له وه‌ڵامی پرسیارێکدا که ئایا چاره‌سه‌ری که‌رکوک چییه وتی
با که‌رکوک بکه‌ینه عاسمه‌ی سه‌قافی عێراق
ئه‌مه هه‌مو ئه‌و فێڵ و درۆ و ده‌له‌سه‌یه بوو که ساڵانێکه پارتی و یه‌کێتی کوردیان پێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه و به زۆر کوردستانیان له عێراق ماره کرده‌وه
خۆزگه سه‌رو ڤیزه‌یان بۆ مه‌سئوله‌کانی یه‌کێتی و پارتی وه‌رده‌گرت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌فه‌رێکی سودانی باشور بکه‌ن و ده‌رسێک له سیاسه‌ت مه‌داره‌کانی ئه‌وێ وه‌ربگرن که چۆن ده‌توانرێت سه‌ربه‌خۆیی بۆ وڵاتێك بسه‌ندرێت
ئێوه ئاوا سیاسه‌ت بکه‌ن قسه‌که‌ی سیروان زه‌هاوی زۆر ڕاست ده‌رده‌چێت که ده‌بێت فاتیحه بۆ کورد و کورستان دابه‌ین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

