سه‌رده‌می هه‌ڵوه‌رینی حیزبه‌کان
12/06/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌سه‌رچونی حیزبی کلاسیک و قۆرخکار ئه‌و راستیه‌یه که هیچ سه‌رکرده‌و حیزبێکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نایخوازیت و نایه‌وێت بروای پێ بکات که رۆژێک دێت ده‌بێ ده‌رفه‌ت بۆ خه‌ون و نه‌وه‌ی نوێ چۆڵ بکات، که رۆژێک دێت بومه‌له‌رزه‌ی ناره‌زایی میلله‌ت عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌له‌رزێنێت و له ژێره‌وه هه‌ڵیان ده‌ته‌کێنێ.
کاتێک شۆرش و خه‌باتێکی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بچوک ده‌بێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و پرکردنی باخه‌ڵێک، کاتێک که‌سایه‌تی هه‌لگرانی بیر‌و باوه‌رێک ئه‌وه‌نده نزم ده‌بێته‌وه بۆ به‌ده‌ستخستنی ته‌نها عانه‌یه‌ک، کاتێک فیکر‌و ئایدۆلۆژیای چه‌ند که‌سانێک چه‌ق ده‌به‌ستێت و لهبێتفاقی به‌رامبه‌ر شاڵاوی نه‌وه‌ی نوێ‌دا ده‌گاته سه‌ر ناوناتۆره دروستکردنێک، ئیدی نه‌وه‌ی نوێ به‌وه رازی نابێت چیتر که‌سانی بێ متمانه‌و بێ ویژدان و بێوه‌فا حکومرانیان بکات، چیتر به‌وه رازی نابێت مرۆڤگه‌لێکی مشه‌خۆرو گه‌نده‌و هیچ له‌بارانه‌بوو خۆیان به‌سه‌ر میلله‌ته‌و راده‌ن و هه‌ر کات ویستیان نانیان بده‌نێ و هه‌رکاتێکیش ویستیان لێیان بگرنه‌وه، کاتێک هه‌ڵگرانی په‌یامی حیزبێک نه‌توانن بچنه ژێرباری په‌یامه‌که‌ی خۆیان و کار بۆ کوشتنی هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌کی نوێ بکه‌ن، گه‌لۆ ... بهمن ناڵێی چۆن جارێکی تر متمانه به‌و که‌سانه بکرێته‌وه؟! کاتێک هه‌ر جوڵانه‌وه‌و داهێنانێکی نوێ که خۆیان دروستیان نه‌کردبێ و بێ هه‌ڵسه‌نگاندن سه‌رله‌به‌ری ره‌ت بکه‌نه‌وه‌و هه‌وڵی خنکاندنی بده‌ن، چ هیوایه‌کم به مژده بێ ناوه‌رۆکه‌کانی ئه‌وان بمێنێ له کاتێکدا ئه‌وان هیچ کات داهێنانێکی ده‌ره‌وه‌ی حیزبیان پێ قبوڵ نه‌بێ، گه‌نجی ده‌ره‌وه‌ی حیزب چۆن بتوانێت له‌گه‌ڵ حیزب‌دا هه‌ڵبکات که ئه‌و گه‌نجی پێ هه‌رس نه‌کرێت و به بونی گه‌نج گرژ ببێت!! له کاتێکدا حیزب ده‌ستی بۆ بچوکترین تایبه‌تمه‌ندی ژیانی خه‌ڵک ده‌بات تا سه‌رله‌به‌ری ژیانیان کۆنترۆڵ بکات و هه‌مو بۆچون و داهێنان و خه‌ونێکیان ته‌نها هی حیزب بێت و هه‌مویان کۆیله‌ی حیزب بکه‌ن.
مرۆڤ چیه ئه‌گه‌ر ویژدان و ئه‌خلاقی تێدا نه‌بێت؟! ژیان چیه ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان هاوسۆزی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌که‌یان دروست نه‌که‌ن؟! حیزب و هه‌ر بیروباوه‌رێکی دیکه چیه ئه‌گه‌ر خۆی به نوێنه‌ری خه‌ڵک بزانێت به‌ڵام هاوخه‌م و هه‌ڵگری خه‌مه‌کانیان نه‌بێت؟! حیزب و ئایدیا چه‌ند بچوکن کاتێک هه‌ڵگرانی په‌یامه‌که‌ی بێ ویژدانانه ده‌ست ده‌خه‌نه تایبه‌تمه‌ندی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌وه‌و هه‌ستیان بریندار ده‌که‌ن!! کاتێک حیزب مانایه‌ک بۆ جوانی ژیان ناهێڵێته‌وه‌و هه‌مو شتێک بێ به‌هاو بێ نرخ ده‌کات، ئه‌وه نه‌وه‌ی نوێیه پێی ده‌ڵێت تۆ له پاییزی تهمهندایت و وه‌رزی هه‌ڵوه‌رینت ده‌ستی پێکردووه.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

