
ماوەیەكە بانگەشەى هەڵبژاردنەكان ڕۆژ لەدواى ڕۆژ گەرمتر دەبێت بەشێوەیەك كە لیستى كوردستانى ترسێكى گەورەى لێنیشتووە وتووشى شۆك بووە ناوبەناو هەڵەى گەورەش دەكات و تەقەبولى ناكات، چونكە دەزانن چ ئایندەیەكى ڕەش چاوەڕوانیانە بەتایبەتى پارتى چونكە قەت تووشى وەها فەزایەكى گەرم و گوڕى بانگەشە نەبووە لە مێژووى خۆى هەر خۆى میرو هەر خۆى وەزیریش بووە ، بەڵام ئێستا جۆرێك لە پێشبڕكێ ى ڕاستەقینە دروست بووە و ئۆپۆزۆسیۆنى بەهێز هاتووتە مەیدان كە بەراورد ناكرێت لەگەڵ هەڵبژاردنەكانى پێشتر، لە هەڵبژاردنەكانى پێشوو ئۆپۆزۆسیۆن تەنها بەڕواڵەت بووە لە حەقیقەتدا لەگەڵ دەستەڵات بوونە جا چى بە پارە یان بە چاوسووركردنەوە چۆكیان داوە هەروەك و ئەوەى بەسەر یەكگرتوو هات لە دهۆك، نەیانتوانى بیسەلمێنن كە ئۆپۆزۆسیۆنى ڕاستەقینەن، بەڵام خۆشبەختانە لیستى گۆڕان لە بەختى كورد بەدەركەوت بە عەقلیەتێكى تازەو جەریئانە بێ گوێدانە هەڕەشەو گوڕەشەى دەسەڵات ئەمەش جۆرێكە لە گۆڕانى جۆرى لە ئۆپۆزۆسیۆن كە مۆدیلەكى تازەیە لە كوردستانى خۆمان، ئایا كەرەستەكانى گۆڕان چین لە كوردستان؟؟! ئێمە لە ووڵاتێكین تا ئێستا یاسا سەروەر نی یە دەستەڵاتى دادوەرى لەگەڵ یاسادانان و جێ بەجێ كردن بەشێوەیەكى ئەوتۆ لەیەك جیانەكراونەتەوە، حیزب و حكومەت تێكەڵن، بەشێوەیەك حیزب حكومەتى كردۆتە ئامرازێك بەكارى دەهێنى بۆ بەرژەوەندى خۆى هەموو شتێك بە تەزكیەیە ووڵاتێكى دامەزراوى نی یە ئەندامى مەكتەبى سیاسى هەردوو حیزب هەم سیاسین هەم ئیدارین هەم ئابووریناسن دەست دەخەنە ناو هەموو كاروبارێك كەس بۆى نی یە بڵێ پشتى چاوتان برۆیە بەشێوەیەك واى لێ هاتووە ئەگەر كەسێك لە حكومەت پشتى حیزبى نەبوو لەهەموو حەقێكى شەرعى خۆى بێ بەشە، جگە لەوەى میللەتەكەمان تا ئێستا هۆشیاریەكى تەواوى نیشتمانى نەتەوەیی ئەوتۆى نی یە ڕەش و شپى بەتەواوەتى لەیەك جیا بكاتەوە، مەبەستەكەى من لێرە ئەوەیە پێویستمان بە ئۆپۆزۆسیۆنەكى بەهێزو چاونەترس هەیە كە كەرەستەكانى ئامادە بێت تاكو ببێت بە ئۆپۆزۆسیۆنى ڕاستەقینە ئەومواسەفاتە لە لیستى گۆڕاندا هەیە وەكو هەبوونى هێزى بەشەرى قالبوو بە خەباتى چەكدارى و ڕێكخستن و هەبوونى خیبرەیەكى زۆر لەگەڵ دەستەڵات لە هەموو ڕوویەكەوە كە دەتوانێت گەمەیەكى زیرەكانەیان لەگەڵ بكات چونكە سەركردەكانى لیستى گۆڕان خۆیان قاڵبووى خەباتى شارو شاخن دەزانن چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ بەرامبەرەكانیان دەكەن بۆیە ئەگەر خەڵكى ووڵاتەكەمان هۆشیاریەكى تەواوى نەتەوەیی و نیشتمانى هەبێت دەبێـت دەنگ بەو جۆرە ئۆپۆزۆسیۆنە بدات تاكو دەنگەكەى بەهەدەر نەچێت وەكو چەند ساڵە، تێ نەپەڕاندنى دەستووریش باشترین تاقیكردنەوە بوو بۆ لیستى گۆڕان و تیایدا سەركەوت بۆیە من زۆر گەشبینم لەوەى كەوا لیستى گۆڕان دەبێـتە ئۆپۆزۆسیۆنێكى بەكردار لە داهاتوودا وە چاوى ئەوانیتریش زیاتر دەكاتەوە و فێریان دەكات چۆن چۆنى دەبنە جێگاى متمانەى خەڵك، من وایدەبینم لیستى گۆڕان بۆ ئەم خوولەى هەلبژاردنى كوردستان لیستى كوردستانى كەمئەندام دەكات و بۆ خوولى داهاتوو بەتەواوى لە جوولەى دەیەخى و دەستەڵات وەردەگرى .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست