بروسکەی پیرۆزبایی بۆ کاک مەسعود
11/12/2010, 12:00 (GMT+1)

١ جەنابی کاک مەسعود، ژمارە سێزدە لە ئەوروپا ژمارەیەکی شومەو دوا رۆژێکی رەش و تاریکی بەدواوەیە، ئەوەی من لەو کۆنفڕانسەدا لەتەلەفزوێن دیتم و گوێم لێ بوو، بەراستی دوا رۆژێکی رەشی بەدواوەیە، ئومێدەوارم ئەوانەی لەکۆنفڕانسەکەدا چەپلەیان لێدەدا، دوای بەدیهاتنی رۆژە رەشەکە جنێوتان پێ نەدەن هەر وەک کۆتایی ساڵی ١٩٧٤ و سەردەمی هەرەسەکە.
٢ جەنابی کاک مەسعود، فرمێسک و لاوازی چاوم، کەمتر رێگای دەدا سەروچاوەکانی بەشداری کۆنگرە ببینم، بەڵام ئەوەی من لە دوو ریزەی پێشەوەدا دیتم، زۆربەیان، فایلدار، دزو درۆزن، خوێن رێژو دامێن پیس بوون، بەشداری و چەپلە لێدانی ئەوانە ئاگر لەبنەماڵەی بارزانی بەردەدات و دوا رۆژێکی رەشیش بۆ کورد دەهێنێتە پێشەوە.
٣ جەنابی کاک مەسعود، وتەی نوری مالیکی سیاسەتی چوار ساڵەی داهاتوی عێراقی نیشان دەداو، بێجگە لەوەی بە ئێوەی دەگوت بخۆن و بنون و عێراقیەکی باش بن، شتێکی بۆ کورد پێنەبوو.
٤ ئەو ئایەتە قورئانیەی کە ئوسامە نەجەفی خوێندیەوە، ئەوە لە سەدەمی هاتنی ئیسلام بۆ کوردستان، بۆ ئەو کوردانەی خۆت ئاسایی گوتراوە کە بەپێشوازیان لە عەرەبەکان کردوەو چون و دەستیان لەخاک و نیشتمانی خۆیان هەڵگرتوە، ئەو عەرەبە شۆڤیەنیە زۆر چاپوکانە تیری خۆی لە تۆو کۆنگرەکەت و گەلی کورد دا، تۆش هەر وەک وتەکەی پێشوی لە ناوپەرلەماندا بە بێ لێکدانەوە لە وتەکانی چەپڵەتان بۆ لێدەدا.
٥ کردنەوەی کۆنگرەیەکی کوردی لەپاتیەختی کوردستان بە زمانی عەرەبی، کورد شەرمەزار دەکات لە ئاستی عەرەب دا.
٦ ئەو کورد کوژانی کە لەشەڕی خۆبەخۆدا خۆیان دەکردە قارەمانی کورد کوژی، لەکۆنگرەکەدا قارەمان دەرنەچون و گوێمان لە وتەیەکی نەتەوەیی دڵتەزێنی عەرەب نەبوو.
٧ وتەکانی تێکڕای کۆنگرەکە وام لێدەکا کە داوات لێبکەم لە دوا رۆژی تەواو بوونی کۆنگرەکە، ناوی کوردستان لە پارتەکەت بکەوەو لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بیکە بە پارتی دیموکراتی عێراقی، هیچی تر بەو ناوەوە رێگا لە داوای سەربەخۆیی کوردستان مەگرە.
لەندەن ١١ ١٢ ٢٠١٠
http://www.kurd-oil.net
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

