دیوانى چاودێرى دارایی هەرێم- شێرە تەزویرەكە
22/07/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەمە لەكاتێكدا مانگى پێشوو جەنابى (ڕەشید تاهیر) لەسەر دزى و ئیختیلاس سەفەرى دەرەوەى هەرێمى لێ قەدەغەكراو فەرمانى گرتنى بۆ دەرچوو بەڵام پاشتر لەلایەن نێچرى گەورە بازرگانەوە بابەتەكە داخرا.
لەئێستادا كارى ئەم دەزگایە بۆ زیاتر لەحەفت مانگە لەهەولێرو سلێمانى ڕاوەستاوەو جگە لە ماستاو كردن و واسیتە كردنى پلە یەكەكان بۆ مانەوەیان لەكورسیەكانیان و وەرگرتنى مووچەى بەلاش هیچ ئەركێكى تر جێ بەجێ ناكەن سەرۆك بەپلەى وەزیرو موچەى پێنج ملیۆن و نەسریەى تایبەتى هەشت ملیۆن دینارى و جێگرەكەى كەلەم دواییانەدا ڕۆڵى وەرگێڕى كوردى بۆ عەرەبى دەبینى بەپلەى جێگرى وەزیرو موچەى چوار ملیۆن دینارى و حەفت بەڕێوەبەرى گشتى ماستاوچى نامەسئول بەموچەى مانگانەى زیاتر لە چوار ملیۆن دینارو و شەش جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى كە ئەوەندە بێكارن هەندێكیان توشی شەقیقە بوون و تەنها خەریكى ناوزڕاندنى یەكترن بەموچەى سەروو سێ ملیۆن دینارو زیاتر لە بیست و هەشت سەرۆك دەستە بەپلەو مووچەى بەڕێوەبەرو سی و یەك جێگرى سەرۆك دەستە بەپلەو مووچەى یاریدەدەرى بەڕێوەبەرو زیاتر لە دووسەدو پەنجا فەرمانبەرى تر لەم دیوانە بێ كارن ، خوێنەرى بەڕێز ویژدانى خۆت بكە حەكەم و بپرسە بەم دەزگا گەندەڵە چاودێرى و چاكسازى دەكرێت ، كەسێك خۆى نوقمى گەندەڵی ببێت دەتوانێت لەخەڵكانى تر بپرسێتەوە ؟
ئەمە تەواو نوكتەیەكى جارانمان وەبیر دێنێتەوە كە لەباخچەى ئاژەڵانى یەكێك لەوڵاتانى ئەوروپا مەیمونێك سەما دەكات بۆ گەشتیاران و گاڵتە بە شێرێكى زەبەلاح دەكات بەڵام لەناخافڵ قاچى دەترازێى و دەكەوێتە لانەى شێرەكەوە ، پڕبەدەنگ هاوار دەكات باوكەڕۆ فریامكەون ئەم دڕندەیە خواردمى، شێریش ئەداتە قاقاى پێكەنین ئەڵێت خۆ شكور تۆش تەزویریت وەڵا من ڕوحم چوو هیچ مەترسە منیش كوردم و شێرى تەزویرم، وەئەگەر بەم جۆرە كارى دیوان بەڕێوە بچێت ئەوا شێرو مەیمون هەردوك تەزویر دەبن واتە (مدعی و مدعی علیە- چاودێرو چاودێرى كراو) گەندەڵ دەبن، كەبەدڵنیاییەوە گەندەڵ كردنى دیوانى چاودێرى دارایی بە پلانێكى پێشوەختەى نێوان یەكێتى و پارتى ئەنجامدرا ئەویش بەلاواز كردنى كەسایەتى مەعنەوى و دیاریكردنى ستافێكى پلە تایبەتى ترسنۆك و ماستاوچى و نەشارەزاو ناشایستە بەكارى دیوان .
بۆیە بەتەحەداوە بەهەموو لایەكى ڕادەگەیەنین ئێمە گروپێك لە فەرمانبەرانى ویژدان زیندوى بەشە جیاوازەكانى ئەم دیوانە لەسۆنگەى هەستكردن بە بەرپرسیارێتى و نیشتمان پەروەریمان بەڵێن دەدەین ئەگەر كارى دیوان بەم ئاڕاستەیەدا بەردەوام بێت و ڕاستیەكان بشارنەوە و هیچ لایەكیش لەبەرامبەردا هەڵوێستێكى نەبێت وەڕۆژ لەدواى ڕۆژ بەرەو گەندەڵ بوون هەنگاو بنێت ، ئەوا سایتى كوردستان پۆست دەكەینە مینبەرى بڵاو كردنەوەى سەرجەم ئەو تێبینى و ڕاپۆرتە نهێنیانەى كە تائێستا فەرامۆش دەكرێن، لانى كەم بەم كارە دەتوانرێت ڕووى ڕاستى بەرپرسان و گەندەڵكارانى ئەم هەرێمە ئاشكرا بكرێت و ئابڕویان ببرێت تاچی تر یارى بەماڵ و موڵكى گشتى نەكەن و لەلایەن ستافى پلە تایبەتە گەندەڵەكانى دیوانەوە كەتەنها لەخەمى پلەو موچەكانیان وەكارو پیشەى خۆیان لەبیر كردووە بۆیان پەردە پۆش نەكرێت، وەلێرەوە پەیاممان بۆ ئەندامانى پەڕلەمان لە لیستەكانى ئۆپۆزسیۆن كەفشارێكى تەواو بخرێتە سەر سەرۆكایەتى پەڕلەمان و ناچار بكرێن بە بانگهێشت كردنى سەرۆكى دیوان و لێپرسینەوە لەئەداى ئەم زاتە لەم ماوەیەی كەتێیدا سەرۆك بووە، چونكە لەچەند مانگى ڕابردودا هاوڵاتیانى ئەم هەرێمە خوێنیان ڕژاو قوربانیاندا لەپێناو بەگژداچونەوەى گەندەڵیدا وەئەگەر تاكە دەزگاى چاودێرى ئەمە حاڵى بێت و خۆى ببێتەوە بەبەشێك لەگەندەڵى ئەوە بەدڵنیاییەوە ئێوەش پشكى شێرتان پێ دەبڕێت وە بەرپرسیارێتى جەنابتان كەمتر نابێت لەدەسەڵات لەبەرئەوەى لەبیرتان كردووە دیوانى چاودێرى دارایی سەر بەپەڕلەمانەو تائێستا بۆ تەنها جارێكیش نەتانتوانیوە لەئەداى ئەم دەزگایە بپرسنەوە .
گروپی چالاك لەدیوانى چاوێرى دارایی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

