ئه‌مه نابێت "؟؟ کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی به بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنی میونشنی گووت : ئه‌مه نابێت.
03/03/2010, 12:00 (GMT+1)

له رۆژی 28.01.2010 سه‌فیری عێراقی له شاری به‌رلین له گه‌ڵ کۆمیته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن کۆ ده‌بێته‌وه‌و به سه‌ر زاره‌کی باسی نه‌زاهه‌ت و به‌رێوه‌چوونی دیموکراتیه‌ت ده‌کات له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.به‌ڵام له ئێستاوه دێارده‌ی نا پسپۆری و شێواوی له کاره‌کانێاندا ده‌رده‌که‌وت
له رۆژی 14.02.2010 له شاری میونشن له کات ژمێری 10 ی سه‌ر له‌به‌ێانی تاکو کاتژمێری 18 چاوپێکه‌وتنێکی سێ خوله‌کی له گه‌ل ئه‌و که‌سانه ده‌کرا ، که داخوازیه‌کانێان بۆ کار کردن له بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پێش که‌ش ده‌کرد..دوان له‌و که‌سایتیانه‌ی که کاری چاوپێکه‌وتنه‌کانێان رێک ده‌خست. یه‌کێکێان به‌ناوی داود و ئه‌وی ترێان به‌ناوی .شێرزاد سۆفی وه.
که سایتیه‌کی زۆر له خانمانی کوردی شاری میونشن خۆێان ناو نووس ده‌که‌ن . ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ، که کاره‌که پاره‌ی تێدایه ئه‌گینا له هه‌موو ئه‌و چالاکێانه‌ی ،که بۆ خزمه‌تی کوردستان ده‌کرێت هیچ کاتێک ئه‌وه‌نده ئافره‌تی تێدا ئامده نه‌بووه.
هه‌مو که‌سایه‌تیه‌کان له رۆژی یه‌کشه‌ممه 14.2. چاوپێکه‌وتنه‌کانێان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.وه رۆژی چوارشه‌ممه 23.2. رۆژی ده‌ستپێکردنی ده‌وره‌که‌یه. به‌ڵام بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی وه‌رگرتنێان رۆژانه هه‌رچاوه‌روان بوون که‌ی وه‌رده‌گیرێن ێان وه‌رنا‌گیراون نازانن چی بکه‌ن.هه‌ندێ له و ئافره‌تانه‌ی که خۆێان ناونووس کردبووه. کاری ترێان هه‌یه یان منداڵێان هه‌یه یان به‌رنامه‌ی ترێان هه‌یه.بار‌و دۆخه‌که وه‌کو بار‌و دۆخی ناو بازاری لێهتبوو وه‌کو بار‌و ۆخی مه‌یدانی بازاری شێخ ئه‌ڵا و مه‌زاتخانه‌که‌ی سلێمانی لێهاتبوو.
ئه‌م وێنه‌یه له وه‌بزایته‌ی سه‌فاره‌ت عێراقی وه‌رگیراوه
سه‌ره‌رای پێشکه‌وتنی وه‌سایلی راگه‌یاندنه‌کان به نامه و فاکس ومایل له وڵاتێکی وه‌کو ئه‌ڵمانێا ،که پێشتر که‌سایتیه‌کان ئاگداربکرێنه‌وه خۆێان ئامده‌بکه‌ن به‌ڵام ره‌فتاری ئاگدارکردنه‌وه‌که له‌زه‌مه‌نی جه‌هاله‌ت ده‌چوو بۆیه به‌بێ نوسین وبه‌ڵگه به‌لکو به ته‌لفۆن له لایه‌ک و له لایه‌کی تره‌وه ته‌نها رۆژێ پێش ده‌وره‌که ته‌لفۆن بۆ هه‌ندێ که‌س ده‌کرێت و پێان ده‌وترێت، که وه‌رگیراون.
ئه‌مه‌ش به هۆی ده‌سکاریه‌کی زۆره‌وه ئاژاوه‌یه‌کی زۆری خسته‌وه.
یه‌کێک له‌و ئاژاوانه روو به رووی خانمێکی کورد بوه‌وه‌و، که پێشتر ناوی ئه‌م خانمه ناوی خوێندراوه‌ته‌وه ،بۆیه رۆژی 24 و 25 مانگ به‌شداری ده‌وره‌که ده‌بێت وبه‌ڵام ئاگداری ده‌که‌نه‌وه که‌ناوی نیه و برواته‌وه. ئه‌م خانمه .ته‌لفۆنێکی زۆر بۆ زۆر جێگا ده‌کات ئیتر ده‌ڵێن با رۆژی 25 مانگ هه‌موو که‌س ناسنامه‌کانی خۆێان بیهێنن تاکو بزانین به‌سه‌ریدا ده‌چینه‌وه.بۆ رۆژی داهاتوو هه‌موو له‌سره راوه‌ستاون که‌سایتیه‌کی به‌رپرسی بنکه‌که به‌ناوی عبدولجه‌باره‌وه له سره‌که زۆر به‌توڕه‌یی لێێ دێته پێشه‌وه پێێ ده‌لێت من نه‌م ووت ناوی تۆی تێدا نیه. ئه‌وش ده‌لێت به‌لێ ناومنی تێدایه.
ناوی تۆی تێدا نیه. ئه‌گه‌ر نه‌روێت ئه‌وا پۆلیست بۆ بانگ ده‌که‌م. ئیتر خانمه‌که ده‌ست به‌گرێان ده‌کات و ده‌پارێته‌وه به‌ڵام دوای زۆر ئازاێانه دێته وه‌ڵام ده‌ڵێت من بۆ تۆ پۆلیس بانگ ده‌که‌م وده‌چێته سه‌ر سه‌کۆکه و روو ده‌کاته هه‌موو کورده کان . ده‌ڵێت قسه بکه‌ن.ئێوه گۆێتان لێ بوو ،که ناوی منی خوێنده‌وه قسه بکه‌ن. فه‌رموو وه‌رنه وه‌ڵام. بۆ ئه‌ترسن ده قسه بکه‌ن. که‌س ناوێرێ راستی بڵێت. وچه‌ند که‌سایتیه‌کی موترجمی لێ‌بوو که 20 ساڵه له‌ئه‌مانێا ده‌ژێن. بێده‌نگ بوون..که‌سێک جورئه‌تی نه‌کرد نه پێاو نه ژن.له دوای ته‌واوبوونی سه‌یرکردنی ناوه‌کان و هه‌موو شتێک.
ئه‌م جار ئه‌بدولجه‌بار کرم ده‌ڵێت الخت هژا استماره وسجلی اسمک خانمه کورده‌که .وه‌ری ده‌گرێت ، ئیتر هه‌موو شتێک قبوڵ ده‌کات.هه‌موو چاوه‌روانی ئه‌وه‌ێان ده‌کرد که ژنه کورده جارێکی تر بچێته سه‌ر سه‌کۆکه و وبێده‌سه‌ڵاتی خۆی بکاته‌وه به‌ده‌سه‌ڵات و هێزو سه‌ربه‌رزی و نمونه‌یی بۆ ئافره‌تی کورد و بڵێت من ئه‌مه ره‌تده‌که‌مه‌وه و ئه‌م ره‌تکردنه‌وه‌یه له سه‌ربه‌رزیه‌وه‌یه به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ی نه‌کرد و هه‌موو شتێکی قبوڵکرد.
چه‌ند حاڵه‌تێکی تری له‌و بابه‌ته. هه‌ندیک که‌سایه‌تی تر بۆ نمونه خانمێک که له هه‌ڵبژاردنی جوار ساڵه‌ی رابووردوودا کارمه‌ندو به‌رێوه‌به‌ری ئیستگه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنیش بووه که‌چی ناه‌وه‌که‌ی هه‌ر دێار نیه ونه‌ماوه خۆشێان نازانن چی لێهاتووه.
جه‌ندین رووداوی تری له‌م شێوه‌یه بۆ نمونه له ناو ئه‌م رووداونه‌شدا شێرزاد سۆفی ده‌رده‌کرێت و قسه زۆر ده‌کرێت وبه‌ڵام به‌ره‌سمی که‌س نازانێ بۆ..
نمونه‌یه‌کی تری ناره‌زایی کۆمه‌ڵی خه‌ڵكی تر.له نامه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له شاری میونشن ناره‌زایه‌کی به ره‌سمی بڵاو کرده‌وه ، که ناوی 14 که‌سایه‌تی تیدا بلاوکرایه‌وه که تێدا داخوازی روونکردنه‌وه‌ی ئه ناهه‌قیه ده‌کات ،که به‌رامبه‌ر به‌م 14 که‌سایه‌تیه. نوسخه‌یه‌ک له‌م نامه‌یه نێردراوه بۆ کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی بالای هه‌لبژردن.
رۆژی شه‌ممه 27.2.2010 دوارۆژی ده‌وره‌که‌و بووله گه‌ڵ کارمه‌نده‌کانی ده‌وره‌که تاقی کردنه وه‌ێان ئه‌نجام دا. پرسێاره‌کانی تاقی کردنه‌وه‌که به‌زمانی عه‌ره‌بی بوو.، که‌چی هه‌ندێک له‌و که‌سایتیانه عه‌ره‌بی نازانن په‌ێامنێری کوردستان تیڤی و به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی به‌رێز کاک فاخر سندی له‌وێ ئاماده ده‌بێت کاتێ ئه‌مه به عه‌ره‌بی ده‌بینێت.یه‌کسه‌ر ده‌ست به‌رزده‌کاته‌وه وده‌ڵێت.ئه‌مه ناره‌وایه وراست نیه.خۆ ئه‌مه عێراقی جاراننیه ئێمه بترسین مافی ره‌وای خۆمانه.نرخ بۆ زمانه‌که‌مان دابنرێت له میونشن وه‌کو هه‌موو شوێنه‌کانی تر. چونکه به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقی فیدرال ومادده‌ی 9 ی ده‌ستوور زمانی کوردی و زمانی عه‌ره‌بی دوو زمانی ره‌سمی عێراقن و له کۆمیسیۆنی باڵاوه له به‌غداو له سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستووری عێراقی رێککه‌وتوون هه‌موو نووسینه‌کان به کوردی عه‌ره‌بی بێت.بۆ له میونشن نزمی به‌کورد ده‌کرێت
.ئه‌مه راست نیه.ته‌نها به زمانی عه‌ره‌بی بێت که‌چی به‌رپرسه عه‌ره‌به‌که‌و کورده‌که‌ش .که ناوی ئومید زوهێر ئارێانه ئه‌مه‌ێان زۆر پێناخۆشده‌بێت داواده‌که‌ن که بچێته ده‌ره‌وه و ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه نه‌گاته ده‌ره‌وه و، که‌شتێکی وه‌ها رووی داوه. هه‌رردوو به‌رپرسه‌که ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس ده‌که‌ن..کارمه‌نده کورده‌کانی تری ناو هۆڵه‌که هه‌موو بێ هه‌ڵوێست ده‌مێنن،
ژماره‌ی کارمه‌ندانی کورد له‌و هۆڵه‌دا ا نزیکه‌ی 30 که‌س ده‌بوون . له‌لایه‌کت تره‌وه خانمێکی کورد له یه‌كی له به‌رپرسه‌کانی کۆمیسۆنی میونشن ،که کورده و خه‌ڵکی شاری سلێمانیه وتی ئومێد ده‌پرسێت. کاک ئومێد من عه‌ره‌بی نازانم چی بکه‌م . کاک ئومید وه‌لامی ده‌داته‌وه . جا بۆ ناوی خۆت نووسیوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک ده‌ربکرێن وپاره‌ێان له‌کیس بچێت.پۆلیسی ئه‌ڵمانی یه‌کسه‌ر ئامده‌ده‌بێت،گوێ له هه‌ردولا ده‌گرێت له کوتایدا به‌وان ده‌ڵێت که کاک فاخرسندی مافی خۆیه‌تی بۆ میله‌تی خۆی ئیش بکات. و وه‌ره‌قه‌که له‌گه‌ڵ خۆێان ده‌به‌ن بۆ لێکۆڵینه‌وه و رۆژی دووشه‌ممه وه‌ڵامی هه‌لبژاردن و گرفته‌کانی ده‌درێته‌وه.ره‌نگدانه‌وه‌ی بار‌و دۆخی عێراق و چاوبرسێتی پاره و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش لاوازکردووه.ئه‌مه‌ش زه‌نگێکی تری .ئه‌مرۆیه ئێمه پێویسته له سه‌ر هه‌موو خاڵێکی بچوکی ره‌وای گه‌له‌که‌مان سووربین به هه‌موو جێاوازیه‌کانمانه‌وه و هیچ جاوخواریه‌ک قبوڵنه‌که‌ین. کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی شاری میونشن هه‌لسا به چالاکیه‌ک له شاری میونشن وده‌وروبه‌ری به کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ بۆ پاڵپشتی داخوازی نووسینی هه‌موو بابه‌ته‌کانی کۆمیسێۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن به زمانی کوردی عه‌ره‌بی. تاکو ئێستا 250 که‌سایه‌تی به ناوبانگ ئیمزاێان کردووه. نوسخه‌یه‌ک له‌م ئیمزاێانه ده‌درێت به پۆلیسی ئه‌ڵمانی و به‌رپرسانی ودام وده‌سگاکانی کوردستانیش.
کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی
میونشن.- ئه ڵمانێا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

