ئایا پکک بەزۆر پێیکرد یان خۆی وایکرد؟
08/09/2014, 12:00 (GMT+1)

باشە باهۆکاری نوسینی ئەم نوسینەی من بزانین بۆ ئێستا پەنام بردۆتە بەر ئەم نوسینە بێگومان هۆکارێکی زۆر گەورەم هەیە ، ئەویش نوسینێکی خودی فاتیح ئالتایلییە کە ئەمڕۆ نوسیوێتی ناوبراو لە ساڵی ١٩٩٠ وە وەک ووتمان دژایەتی پکک و ئاپۆ دەکات دەبابەیەکەوە بیخوێنینەوە کە ئەمڕۆ فاتیح لە گۆشە تایبەتێکەی خۆی لە ڕۆژنامەی (خەبەرتورک) چی نوسیوە فاتیح دەڵێت :
(توڕە مەبن کە دەڵێم خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتی : هەفتەی ڕابردو لە نوسینێکی کۆمیدی نوسرابوو پرۆژەی سەربەخۆیی ڕۆژئاوای تورکیا ، ئەم نوسینەم لە ڕێی ئینتەرنێتەوە بڵاوکردەوە ، بێگومان بەناوی خواستێکی کۆمێدی ، لەمبارەیەوە ئیمێل و پەیامێکی زۆرم بۆهات ، هەمووشیان نوسیبویان خواستێکی کۆمیدی نییە بەڵکو راستییە ، ئەگەر ئێوەش ئەو هەموو ئیمێل و پەیامانە وەک من ببینن سەرسام دەبن ، بەشێکی زۆری خەڵکی ڕۆژئاوای تورکیا ئەم خواستە دەهێننە زمان ، لەراستیدا ئەم خواستە نابێت ببێتە مایەی سەرسام بوون ، ئەگەر کۆمەڵگایەک بە شمشێرێک هەرێمەکانیان لەیەک بترازێنرێت بێگومان لەماوەی ١٠ ساڵدا ئەگەنە ئەم ئاکامە ، لەکاتێکدا لە تورکیا کە باس لە ئاشتی و هاوتەبایی ناو کۆمەڵگا دەکرێت لەهەمان کاتدا چینی رەدیکال دروستبکرێت ئەوانەی کە لایەنگری علمانیەتن و تەنانەت سوونە رەدیکالەکانیش کە خاوەن ئاڵۆزییەکی زۆرن لەگەڵ عەلەویەکاندا لەناو خودی ئەم چینانەشدا جیابونەوە دێتەئاراوە و ئەگەر سیاسەتێک لە تورکیا بەناوی لەناوهێشتنی هێزی هاوتەریبی دژی دەوڵەت پێشبخرێت ئەوکاتە جیابونەوەی هەرێمی و چینایەتی لە تورکیا وەک شتێکی چاوەڕوانکراوی لێدێت ، ئێمە دەزانین ماوەیەکە تورکیا لەسەر پێشنیار و خواستەکانی عبدوللە ئۆج ئالانەوە ڕێی گرتۆتەبەر ، ئاشکراشە داخوازی هەرە گرنگی ئاپۆ خۆبردنەڕێوەی دیموکراتیانەیە ، سەرەتا ئەم داخوازییە ڕووبەڕووی ناڕەزاییەکی زۆر بۆوە ، بەڵام ئەمڕۆ گاڵتەیەک کە بەناوی پرۆژەی سەربەخۆیی ڕۆژئاوای تورکیا دەستی پێکردووە بەڵام دەبینرێت و واهەستدەکرێت کە ئەم پرۆژەیە فریارەس و ڕزگاری یەکجارەکی کۆمەڵگای تورکیا بێت ، لەهەمانکاتدا ئەوبەشەی کە لە ڕابردودا دژی پرۆژەی خۆبردنەڕێوەی دیموکراتیانە بوون خەڵکی ڕۆژئاوای تورکیا بوو ، ئەگەرچی ئەمە وەک گاڵتەیەکیش کە ناوەکەی وەک پرۆژەیەک دیتە زمان بەڵام لەوەدەچێت کە ئەمە قسەیەکی زۆر هەڵبگرێت لە ئێستا و داهاتوشدا ، کێ دەزانێت تورکیایەک کە بەزۆرەملێ بەرەو رەدیکال بوون دەبرێت دوای ماوەیەک مەسەلەی خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتیانە ئەوەی لە پێشوشدا زۆر دژی ئەم پرۆژەیەش بووبێت دەبێتە ئەو پرۆژە خوازیارە کە بەشکلی گونجاوی بەڕێوەبردن قەبوڵبکرێت ، کەس نازانێت لەوانەیە ئەم بەرنامەیە ئەگەر بە زۆرەملەیش بێت وەک فریارەسی تاکە شێوازی ژیانی لێبکرێت ، ئایا ئەمە چۆن دێتە ئاراوە دەتوانین کاتێکی تر قسەی لەسەر بکەین ...... فاتیح ئالتایلی .. سایتی خەبەرتورک ٦/٩/٢٠١٤
) .
خوێنەری هێژا ئایا پکک ئەمەی بەزۆرکرد بە فاتیح بێگومان نەخێر بەڵکو خۆی ملکەچما کە راستێکان ببینێت ، فاتیحێک کە بە دریژایی نوسەری خۆی دژی پکک و ئاپۆ و بزووتنەوەی ڕزگاری گەلی کورد وەستابێت و نوسینی نوسیبێت و ئیستاش دانبەوەدا دەنێت کە پرۆژەی هەرەباش بۆ رزگاری گەلانی تورکیا پرۆژەکەی ئاپۆیە ئەمە ئەوەنیشاندەدات کە دەریا بەدەم سەگ پیس نابێت ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە پکک و سەرکردایەتیەکەی بەرامبەر ئەو هەموو شەڕی سەربازی و دەروونی و راگەیاندنە سەرکەوتنیان بەدەست خسووە ئایا پێتان وایا ئەم چنگە فەریکە نوسەرانەی کەمپانیای رووداو بتوانن پکک و ئاپۆ و بزووتنەوەی ئازادی گەلی کورد لەکەدار بکەن ؟ بێگومان ناتوانن .
فاتیح ئالتایلی کێیە ؟
لە ساڵی ١٩٦٣ لەشاری وان هاتۆتە دونیاوە لە ساڵی ١٩٩٣ وە لە ڕۆژنامەی جیاجیا دەستی بەکاری نوسین و پەیامنێری و ڕۆژنامەوانی کردووە ، تاکو ئێستا لە ٦ کەناڵی جیاوازی تورکی لەبەشی هەواڵ و سیاسەتدا هەواڵ سازی کردووە و هەروەها بەرنامەی سیاسی هەبووە ، ئێستاش لەکەناڵی خەبەر تورک پێشکەشکاری بەرنامەیەکی سیاسییە بەناوی تەکەتەک لەهەمانکاتدا سەرنوسەری ڕۆژنامەی خەبەر تورکە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

