<

لەسێدارەدانى ئیحسانى فەتاحیان وهەڵوێستى سەركردەكوردەكان

13/11/2009, 12:00 (GMT+1)
یەكێك لەكارەساتەكانى كورد ئەوەیە كە یەكێتى ڕاستەقینەنیە لەنێوان پێكهاتەكانى گەلدا نیەكەئەمەش زیان بە كورد دەگەیەنێت و سودى بۆ دوژمنان هەیە بۆ باسكردنى ئەم پرسە چەند پرسیارێك ئاراستەى سەرۆكى هەرێم وسەرۆك كۆمار و باقى سەركردەكانى ترى كورددەكەم:
باشە بۆچى هاوڵاتیەكى ئەمریكى یان هەروڵاتێكى تر لەهەركوێیەك بگیرێِت یان پەنجەیەكى گەرم بێت لەلایەن وڵاتەكەو گەلەكەیەوە یەكەم كەس سەرۆكى وڵاتەكەوە داواى ئازادكردن دەكرێت و پشتگیرى تەواوى لێدەكرێت ئەگەر ئەو كەسە كارى نایاسایشى كردبێت,ئەى بۆچى دەیان گەنجى وەك ئیحسانى فەتاحیان لەسەرخەباتى نەتەوایەتى دەستگیردەكرێت ولەسێدارەدەدرێت بەڵام یەك بەرپرسى كورد تەنانەت ناڕەزاییەكیش دەرنابڕن!؟...ئەگەر بەهەڵەدانەچوبم سەركردەكوردەكان بەفەلسەفەى(دەست بەكڵاوەكەى خۆتەوەبگرە بابانەیبات)سەركردایەتى وڕێبەرایەتى گەل دەكەن.
باشە چۆن ویژدانتان قبوڵ دەكات چەمكى كوردایەتى وخەبات هەڵبگرن وخۆتان بخەنە ڕیزى سەركردە ڕەسەنەكانى ترى كوردەوە كە چەند سەدە خەباتیان كرد بۆ سەربەرزى كورد وڕزگارى كوردستان.؟
باشە ئیتر كاتى ئەوەنەهاتووە شەرەفى سەركردایەتى تان لێبستێنرێتەوە,من وەك كوردیچك داوادەكەم سەركردەى هیچ حیزبێكى باشور بەحیزبە ئیسلامیەكانەوە نەڵێت من كوردم,باشە ئەگەر نەگبەتى كورد نەبێت یەكێكى وەك مسعود ومام جلال دەبێت بە ڕێبەرى دەسكەوتى خوێنى چەندساڵەى شەهیدان یان یەكێكى وەك ێلاحدین بهاالدین یان على باپیر بۆ فەلەستینیەكى بێگانە داواى خۆپیشاندان لەگەل دەكەن باشە ئیتر كاتى ئەوەنەهاتووە پیرۆزى وناوى كوردلەمانە بستەنرێتەوە؟!
ئیتر چۆن جارێكى تر لەڕوومان بێت لەبەرچاوى گەلاندا بڵەین كورد زیندووە كورد یەكگرتووە شەرم نیە سرودى ئەیڕەقیب بۆپرسەكانتان دابنەین! كوا كوردایەتى؟
كاتێك گەنجێكى كورد لەپێش چاوى هەموودنیادا لەسێدارەبدرێت بەڵام بەرپرسێكى كورد ویژدانى نەجوڵێت وهیچ نەڵێت ئیتر ئێمە چ نەتەوەیەكین؟
بێ هەڵوێستى سەركردەكوردەكان لەمەڕ لە سێدارەدانى ئیحسان ودەیانى وەك ئیحسان وێنەى مشتێكە لەخەروارێك كەلەڕابردوو ئێستادا وێنەى خیانەت وگومانمان بەرانبەر بەسەركردەكانمان نیشان دەدات .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست