مايکل ڕۆبن: نه‌ک هه‌ر 4 ملیار دۆلاره‌که به‌ڵکو قازانجێ ئه‌و پاره هی خه‌ڵکی کوردستانه..
04/07/2011, 12:00 (GMT+1)

مايکل ئه‌نووسێت : کاتێک پۆل برايمهر حاکمي عێراق بووه 1.6 ملیار دۆلاري داوه به حکومه‌تي هه‌رێم له‌و 17 ملیار دۆلاره ، دوواي ئه‌وه‌ش چه‌ندين جاري تر پاره‌یان داوه به حکومه‌تي هه‌رێم تا پاره‌که گه‌يشتۆته 4 ملیار دۆلار . کاتێک که نێجيرهوان پۆستي سه‌رۆک وه‌زيراني نامێنێ حکومه‌تي هه‌رێم 4 ملیار دۆلاري له بانق دا هه‌بووه . به نه‌ماني پۆستهکهي ئه‌و 4 ملیاره تهحويلي ڕه‌قه‌م حسابي یهکهي خۆي ئه‌کات .
مايکل ئه‌نووسێت : ئه‌م پاره بێ شوماره هي خه‌ڵکي کوردستانه نه‌ک سه‌رکرده‌کان ، وه ئه‌بێت خه‌ڵکي کوردستان نه‌ک ته‌نها داواي گێڕانه‌وه‌ي ئه‌م پاره‌یه بکه‌ن ، به‌ڵکو ئه‌بێت داواي فايز و قازانجي ئه‌م پاره‌یه بکه‌ن ، که ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه بخرایه‌ته گه‌ڕ ئه‌وا ته‌نها قازانجي دوو ساڵي ئه‌م پاره‌یه ئه‌گاته 400 ملێۆن دلار .مايکڵ له بڕگهیهکي تري ووتارهکهي دا ئه‌ڵێت : بنه‌ماڵه‌ي بهرزاني سه‌دان ملێۆن دۆلاري حکومه‌تي هه‌رێمیان به‌کار هێناوه بۆ دامه‌زراندني کۆمپانیاي کۆره‌ک تێليکۆم ، که ئه‌مڕۆ ئه‌م کۆمپانیایه نرخه‌که‌ي مه‌زه‌ند ئه‌کرێت به ملیاره‌ها دۆلار
مايکڵ ڕۆبن له کۆتايي ووتارهکهيدا ئه‌ڵێت مه‌سعود بهرزاني و به‌رهه‌م سالح په‌یمانیان به خه‌ڵکي کوردستان داوه که چاک‌سازي بکه‌ن به‌وه‌ي که شهفافي یه‌ت هه‌بێ له کاروباري حکومه‌تدا له‌گه‌ڵ ئازادي ڕۆژنامهگهري چه‌ندين به‌ڵێني تر ، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مان ئه‌و تاوانانهي که که سه‌دام حسێن ئه‌يکرد به‌رامبه‌ر به کورد ئه‌مانيش هه‌مان شت دووباره ئه‌که‌نه‌وه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

