كونگرەى وەزارەتى تەندروستى و پێگەى كارمەندانى تەندروستى تیایدا
01/02/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەگەر بە ووردى سەرنج بدەین لە ناوەندى تەندروستى زۆر بە روونى دەبینین كە كارمەندانى تەندروستى تەنها خزمەتكارى چینێكى دیاریكراون كە ئەوانیش چینى دكتۆرەكانە .
لەگەل ئەوەى كارمەندانى تەندروستى 75%ى ناوەندەكە پێك دەهێنن و خاوەنى زۆرینەى ناوەندەكەن و ئەركێكى مرۆڤایەتى گرنگیان لە ئەستۆیە بەڵام بە هەمیشەیى و لە هەموو سەردەمە جیاجیاكاندا و بە تایبەتیش لەسەر دەمى ئەم وەزیرە دڵ پڕ لە كینەیەى كە بەرامبەر كارمەندان هەیەتى و لە سایەى ئەم حوكمە قەرەقوشیەى كە حكومەتە ساواكەى كورد پیادەى دەكات و لە سایەى ئەو سەندیكایەى كە لەسایەى سەرى (جەبار و شیخ حەسەن و شەماڵ و .....) دا كارمەندانیان بە تەواوى كردە ژیر پێى دكتۆر و لە بەرامبەردا ئافەرین یان ئیمتیازاتێكى ماددى نەك مەعنەوى یان وەر گرتووە .
من حەز دەكەم بە كورتییەك باسێكى ئەوانە بخەمە ناو باسەكە و ئاماژە بە هەریەكەیان لە كورتترین نوسراودا بدەم :
وەزیرى تەندروستى : تەنها هەوڵى بۆ ئەوە بووە كە هەورامییەكانى خزمى بخاتە شوێنە هەستیارەكان و پێگەى خۆى لە ناو ناوەندەكەدا قایم بكات و لە هەموو كون و كەلەبەرێكى ئەم ناوەندەوە چاوى تایبەتى هەبێت و بە هەر نرخێكیش بێت و بە هەر رێگەیەك بێك كارمەندى تەندروستى سووك و ریسوا بكات . جگە لەوانەى لە قەومەكەى خۆین و مەبەستیەتى .
ئەوەتە كارمەندێك بە ناوى ( ) لە نەخۆشخانەى مناڵان برى 72 ملیون دینار دەخوات بە شەهادەى تەزویر و تەنها لەبەر ئەوەى هەورامییە هیچ اجرائاتێكى لەگەل ناكرێت و یاسا و پارەش لە خزمەتیدایە .
حكومەتە ساواكە : پاش 20 سال بەسەریدا هیشتا هەر ساوایە رەفیقى ئەو خاوەنى مناڵیشە .
ئەم حكومەتە لە ناو ناوەندەكەدا ئەوەى بە توجیهاتى حیزبى كار نەكات و پاك و بێگەردانە كار بكات زۆر بە زوویى ترۆی دەكات و لەو لاوەش لە كەناڵەكانەوە پرو پاگەندەى ئەوە دەكەن كە حیزب لە حكومەت جیا دەكەنەوە كە تەنها درۆیەكى شەرمەزارییە .
جەبار و شیخ حەسەن و شەماڵ (واتە سەندیكا) لەو رۆژەوەى بوونەتە گەورەى كارمەندان بەرنامەیان بەم شێوەیە بووە :
1 هەر كاتێك بەرژەوەندى شەخسى خۆیان لەق بووبێت بە ناوى كارمەندانەوە بەیاننامەیان دەر كردووە و هەر كە ئەو مەترسییە نەما ئاسایى بوونەتەوە وەكو (مانگرتنە سەرتاسەرییەكەى 2008 و چەندین بەیاننامە لە دژى وەزارەت تازەترینیان ئەو بەیاننامەیە بوو كە رۆژى 30/1 بریار بوو بلاوى بكەنەوە لە دژى كۆنگرەى وەزارەتى تەندروستى)
2- لەسەر حسابى كارمەندان 5 سەیارەیان لە سكرتاریەت وەرگرت و حەپەلووشیان كرد)
3- هەر كات كارمەندیك كارێكى بووبێت بە 2 هۆكار نەبوایە بۆیان نەكردووە
ا- ئەگەر ئەو كارمەندە بریارى نەدابێت كە ببێتە دەروێشى ئەوان ئەوا كارەكەیان پشتگوێ خستووە .
ب- ئەگەر ئەو كارمەندە رەگەزى مێ بووبێ و بەڵێنى بەجێ هێنانى ئارەزووەكانیانى نەدابێ كارەكانى فەرامۆش كراوەو رێگرى بۆ دروستكراوە هەتا بەو هۆیەوە ناچارى بكەن ملكەچ بێت بۆیان .
بۆیە ئیستاش لە كۆنگرەى وەزارەتى تەندروستى كە رۆژى 2/2/2011 دەبەسترێت تەنها ووتەیەك دانەنراوە بۆ كارمەندان و ئەو سەندیكایە و ئەوەى كە هیچ نرخێكى بۆ دانەنراوە تەنها كارمەندى تەندروستى یە .
ئەوەى بە درێژایى كۆنگرە قسەى ئەبێت و تێبینى ئەبێت تەنها دكتۆرە و تەنانەت ئەندازیار ووتەى خۆیى هەیە لە ناو كۆنگرە بەلام ئەو بابەتەى كە لەسەر كارمەندى تەندروستى یە دكتۆرێك راسپێراوە پێشكەشى بكات .
بۆیە من بە راشكاوى بۆ بەرچاو روونى هەموو كارمەندان راى دەگەیەنم كە لەم كۆنگرەشدا كارمەندانى تەندروستى پەراوێز خراون و دیسان بوونەتەوە بە قوربانى مەرامە گڵاوەكانى وەزیرى تەندروستى و سەندیكا خۆ فرۆشەكەى كارمەندان .
دەى كارمەندانى تەندروستى ئیتر بە قسەى باق و بریق مەخەڵەتێن
ئەگەر حكومەتەكەتان رۆڵى ئێوە لەبەر چاو بگرێت وەزارەت و سەندیكا ئاوا ناتوانن بە رۆحتان رابوێرن .
ئەگەر وەزارەت وەزارەتى تەنها دكتۆر نییە و ئێوە 75% ى ناوەندەكەن كوا دەورتان لەو كۆنگرەیەدا ؟؟؟
ئەگەر وەزیرى تەندروستى وەزیرى هەمووتانە چۆن دەتوانێ ئەوە بسەلمێنێ ؟؟؟؟ بەڵام ئەوە تەنها وەزیرى دكتۆرە و دوژمنى كارمەند.
ئەگەر سەندیكاى كارمەندان لە خۆتانە بۆ هەڵوێستى نەبوو لەو پەراوێز خستنەى بە ئاشكرا دیارە ؟؟؟؟ یان وەعدى چەند دۆلارێك دەم كوتى كردوون .
ئەگەر ئێوەش تەنها ئەداتێك نین بەدەست حكومەت و سەندیكا و حیزب و وەزارەتەوە ئیتر پێویست دەكات هەر یەكەو لەلاى خۆیەوە هەڵوێستێكى بوێرانەى هەبێت و بریار بدات چیتر نابێتە دار دەستى كەسانێك كە هەست بە بوونتان ناكات .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

