حه‌كیمی سه‌رۆكی هه‌رێم و دۆڕانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی كورد
08/12/2009, 12:00 (GMT+1)

له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25 ته‌ممووز ،خۆ شاردنه‌وه له گرفته‌كان حه‌كیمی كوردستان سه‌فه‌رێكی ڕێكخست بۆ چه‌ند ووڵاتێكی نه‌زانراو ، وه دوای چه‌ند ڕۆژێك هاته‌وه ،، وه ئه‌م سه‌فه‌ره نه‌زانراوو گوماناوییه ،،به پڕ بایه‌خ وه‌سفكرا له ڕاگه‌یاندنه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ،، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی كه‌می ڕابردوو دا ، كێشه‌ی په‌سه‌ند كردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی داهاتووی غێراق شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌كرا ،، وه ده‌بوو سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داكۆكی له مافی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و بڕیاری جێ نه‌هێشتنی كۆبوونه‌وه‌كان بدرێ ،، وه سه‌فه‌ر كردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی بدرێت چ بۆ كوردستان ،،وه چ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵأت !!! به‌ڵام حه‌كیم و زاناكه‌ی كوردستان خۆی له پێشی هه‌موویانه‌وه هه‌ڵات و خۆی له باروودۆخه‌كه شارده‌وه .
تا بارودۆخه‌كه ئارام بوویه‌وه ،ئه‌وكات هاته‌وه بۆ خاكی پیرۆزی كوردستان و ئه‌و سه‌فه‌ره‌ش به بایه‌خ و پڕ ده‌ستكه‌وت له قه‌ڵه‌مدرا ،، وه بڕیاری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕازی نه‌بوون به مادده‌و بڕگه‌كانی تاییبه‌ت به كوردستان له ئه‌وروپاوه رێنماییان ده‌كرا و بڕیار‌و ناڕه‌زایه‌تیان له باره‌یه‌وه ده‌رده‌بڕا.
كه‌چی سه‌رۆكی حه‌كیم بۆ ئازاد كردنی هه‌ندێك له پاره دزراوه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان چوو بۆ ئه‌وروپا ، بۆ شاردنه‌وه‌و په‌رده‌پۆش كردنی ئه‌و بابه‌ته سه‌ردانی چه‌ند ووڵاتێكی تری كرد .
وه ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و ڕوویدا گه‌وره‌ترین زیان و سازش بوو به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی گه‌لی كورد،، چونكه وه‌كو خۆی ووتی : مافی گه‌لی كورد كه‌س بۆی نیه سازشی له سه‌ر بكات و بڕیاری له باره‌یه‌وه بدات .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوویدا ئه‌وه نه‌زانی و خۆش باوه‌ڕی سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌رده‌خات له لایه‌ك و بێ باكی و بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی كاك كه‌مالیشه له لایه‌كی تره‌وه .
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان ، ئه‌مریكا و یۆنامی به‌ڵێنی زامنكردنی هه‌ندێك له مافه‌كانی كوردیان داوه ، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها ووته‌ی ڕاگه‌یاندن و ووته‌ی ته‌له‌فۆنه.
ئه‌گه‌ر خۆی به حه‌كیم داده‌نا ، ده‌بوو له په‌رله‌مانه‌كه‌ی كاكه كه‌مال ئه‌و شتانه‌ی بۆ ئه‌ندامان ڕوونبكردایه‌ته‌وه و بڕیاری پێویستی له باره‌یه‌وه بدرایه ، نه‌ك له خۆیانه‌وه به به‌ڵێنی بریقه‌دار هه‌رخه‌ڵه‌تێن وهیچ نووسراوێكیش نه‌بێت،،
وه ئه‌وه‌ی زۆر جێگای پێكه‌نینه‌و جێگای ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ی له سه‌ری ئه‌وه‌یه : سه‌رانی كورد له‌به‌ر دوو هۆكار وا ده‌كه‌ن :
یه‌كه‌م\ یان ئه‌وه‌تا خه‌ڵك به گێل ده‌زانن و خۆیان به شاره‌زاو سیاسی ، كه هیچیان فڕیان به‌سه‌ر سیاسیه‌وه نیه هه‌ر له بچووكیان تا ده‌گاته سه‌رۆكه‌كه‌یان.
دووه‌م\یان ئه‌وه‌تا خه‌ڵكی كوردستانیان فرۆشتووه ، له به‌رامبه‌ر پێدانی چه‌ند پۆستێكی سیادی له دوای هه‌ڵبژاردن ، كه به خۆشیان باش ده‌زانن ئه‌مجاره‌یان ساڵی 2005 نیه!!!.
ئه‌گه‌ر ته‌ماسای زیاد كردنه‌كه‌ی ژماره‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی داهاتوو بكه‌ین 325 كورسیه . له‌و ژماره‌یه ته‌نها 41 كورسی به‌ر كوردستان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له په‌رله‌مانی ڕابردوو 275 كورسی 57 كورسی به‌ر كورد كه‌وت.
بۆیه ئه‌م دۆراندنه‌ی ئه‌مجاره به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان پڕناكرێته‌وه و ماندوو بوونێكی زۆری ده‌وێت تا وه‌كو ئێستای لێدێته‌وه.
.حه‌كیمیش با بۆ خۆی بڵێت كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی له سه‌ره بۆیه ده‌بێت لیستی هاوپه‌یمانی هه‌ڵبژێرین له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

