خانەقین ئەناڵێنێت بەدەست مەلاى چەواشە
19/04/2010, 12:00 (GMT+1)

زۆر كەس ئەمەلێكیان بە عیمادئەحمەد هەبو كە ئەو شتێكیان بۆ بكات بەڵام ئەوەندەى پێنەچو بۆیان دەركەوت كە ئەوە خەیاڵبوو چونكە ئەمیش تەنها لە خزمى خۆى زیاتر ئەسلا حەز ناكات بیرى خەنەوە كە خانەقینیە و رنایەوێت كەسى بەتواناو بە مستەوا بێتە ناو ساحەكە و ئەوەشى كە هەیە دوریان ئەخاتەوە . تەنها خزمەكانى خۆى نەبێت ئەگەر بەعسیش بوبێتن بۆ كەسى تر ئیش ناكات . بۆ نمونە پێش چەند مانگێك چەند خزمێكى خۆى كە لە خارجن بە دەرەجەى مدیرعام خانەنیش كردوە بەبێ ئەوەى گوێ بداتە قانون یان ساڵى خزمەت . لە هەموشى خراپتر یەكێك لەو خواَپێداوانە كە لە نەمسایە هەركەسێك ئەبینێت ئەڵێت خانەنیش كرام لەبەر ئەوەى ناتوانم لەكوردستان بژیم لە ناو ئەو وەحشیانە . نازانم ئەمە چى حیزبێكە و چى رۆژێكە یەكێتى تێیكەوتوە هیچ مقیاسێك نەماوە و بوە بە شارەكەى هەریەك بۆخۆى .
دكتۆربەرهەم گەر بەراستى دەتەوێت خزمەت بكەیت و سەركەتو بیت كۆتایى بهێنە بەم ناعەدلەتی و تەجاوزانە و هەمو ئەو بریارانە هەڵبوەشێنەوە كەبەپلەى تایبەت خەڵكانێك خانەنیش كراون بەبێ ئەوەى رۆژێك دەوامیان كردبێت یان گەرابێتنەوە كوردستان لە براكەى حەمەقادرخۆشناو و ژنەكەى حەمەقەراخى تاكو خزمەكانى عیمادئەحمەد و ئاورێك لە خانەقین بدەرەوە و هەمو ئەو جاش بەعسیانەى مەلابەختیار لە حكومەت و لە یەكێتى دورخەرەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

