وەلامیك بۆبەریز(كاك مستەفای حەسەنە گەورە)سەبارەت بەنوسەرە ناوخوازراوەكان
23/08/2010, 12:00 (GMT+1)

نموونە زۆرن لەسەر هەرەشە و چاوسوركردنەوەكانی دەستەلات بەرامبەر قەلەمی ئازاد و بویر. چەندین هەڤال و هاوریبازی پیشەی ئیمە بەتەلەفۆن و راستەو خۆ و ناراستەوخۆ هەرەشەی كوشتن و كپكردنیان لێكراوە لەم هەریمە بەناو ئازادەی كە بۆتە قوتابخانەی گەندەلكاری وگەندەلكاران بەدەیانیش ئەشكەنجە دراون چەندینیش گیانیان بەخشیوە لەو پیناوەدا؟ئاخۆ ئەو بوارە رەخساوە ئیستا نوسەران وا بەئاشكراو بەروونی نەوەك بابەتیك بەلكو بەگفتوگۆیەكی دوو قۆلی لەگەل كادریكی ئەو دوو حیزبە دكتاتۆرەی گۆرەپانی هەریمی كوردستان راو بۆچون و رەخنەكانی خۆی بخاتە بەرچاو بەبی ئەوەی رووبەرووی كوشتنیكی نادیار و كارەساتیكی فەوتان نەبیتەوە؟
سەبارەت بەئاشكرا رادەربرین و رەخنەگرتن و رووبەرووبونەوەی گەندەلكاران و خۆفرۆشان پیم وایە كاریكی ئاساییە بۆكەسك لەدەرەوەی سنووری دەستەلاتی حكومەتی هەریمی كوردستان بیت بەلام بۆ ئەوانەی لەناو شادەمارەكانی دەستەلات و پیگەو فەرمانگە و نیوەندەكانی ژیر توانا و سنوری دەستەلاتی حكومەتی هەریمن زۆر ستەمە كاریكی وەها بگرە من ئەو شیوە كارە بە مل لەچەقۆ سوون ئەشوبهینم
ئالیرەوە من رای دەگەیەنم ئەوەی ئەمرۆ نوسەرانی ناوخۆی هەریمی كوردستان ئەیكەن هیچ جیاوازی نیە لەپیشمەرگایەتی سەردەمی شاخ, لیرەدا تەنیا مەبەستم ئەونوسەرانەیە كەتائیستا ملكەچی دەستەلات و پارەو پولە هەلخەلەتینەرەكانی نەبوون و لەپیناو گەل و نیشتمانە تالانكراو و داگیركراوەكەیان تیدەكۆشن بەلام بەنهینی وەك شانە چەكدارە نهینیەكانی جارانی نیو شارەكانی كوردستان لە سەردەمی بەعس؟...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

