ئەمساڵ بە چ ڕوویەكەوە یادى كیمیاویبارانى هەڵەبجە بكەینەوە؟
16/03/2009, 12:00 (GMT+1)

من لێرەدا دەپرسم ئەم ساڵ بەچ ڕوویەكەوە یادى شەهیدەكانى هەڵەبجە بكەینەوە كاتێك دەبینین بەدەستى سەكردەكانى خۆمان بكوژى شارەكەمان ئازاد دەكرێت و تا ووڵاتانى ئەووروپا ڕەوانە دەكرێت؟
ئەمساڵ بە چ ڕوویەكەوە یادى كیمیاویبارانى هەڵەبجە بكەینە و كاتێك ڕۆژانە بریندارەكانى كیمیاویبارنى هەڵەبجە بەبەرچاوى بەرپرسانەوە و لە نێوان ئەم ڤیستیڤاڵ بۆ ئەو ڤیستیڤاڵ یەك لەدوا یەك دەمرن.
ئەم ساڵ بەچ ڕوویەكەوە یادى شەهیدەكانى هەڵەبجە بكەینەوە كاتێك دەبینین لە كۆى 11 تاوانبارى گەورەى دۆسێى هەڵەبجە كە لەلایەن دادگاى تاوانەكانى عێراقەوە داواكراون و بریتین لە هەریەك(شێخ جەعفەرى محافیزى سلێمانى سەردەمى بەعس و سوڵتان هاشم و نزار خەزرەجى) كە هەریەكەیان لەلایەن سەكردەو حیزبە كوردیەكانەوە شەفاعەتیان بۆ كراوە و ئازادیان كردوون یان هەوڵ دراوە بۆ ئازادكردنیان؟
ئەمساڵ بەچ ڕوویەكەوە یادى شەهیدەكانى هەڵەبجە بكەینەوە كاتێك بینیمان هەردوو فڕۆكەوانى بەشداربووى ژەهربارانكردنى هەڵبجە" تاریق ڕەمەزان و كەریم سەبتى "لەلایەن دەستەڵاتدارانى كوردەوە ئازاد كراون؟
ئەم ساڵ بەچ ڕوویەكەوە یادى شەهیدەكانى هەڵەبجە بكەینەوە كاتێك دەبینین لە دادگاى تاوانەكاندا ووتەى چەند شاهیدێكمان بەر گوێگەوت و لەبرى باس كردن و خەم خواردن لە هەزاران لاشەى هاوشارى خۆى باسى ئەوەمان بۆبكات كە لەو ڕۆژە ژەهر بارانەدا بەدوارى ووڵاخ و حەیوانەكانیدا گەڕاوە!من نازانم كێن ئەوانەى ڕێگەیان داوە كەسانێك بڕۆنە دادگا كە نەك سودێك بە دۆسیەكە ناگەیەنن بەڵكو ببنە هۆى ئەوەى كە چیتر لە ڕوومان نەیەت باسى بێ هەڵوێستى گەلان و میللەتانى دوونیا بكەین كە خەمى ئێمەیان نەخواردووە ,ئەوەتان هەڵەبجەیەك لە ڕۆژى كیمایبارانەكەدا لەبرى خەم و خەفەت خواردن بۆ مردووەكان و هەوڵدان بۆ ڕزگاركردنى بریندارانى شارەكەى كەچى خەمى حەیوان و ووڵاخەكانى دەخوات و بەشوێن ئاژەڵەكایدا دەگەڕێت,مرۆڤێك لە ڕۆژى كیمیبارانى شارەكەیدا بەسەر هەزاران لاشەدا تێپەڕێت و عەوداڵى ووڵاخەكانیبێت ,ئەبێت بەچ ڕوویەكەوە ڕەخنەى میللەتانى دونیا بكەین و بێهەڵوێستیان بە نەنگى تەماشا بكەین؟
هەڵەبجەىشەهید
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

