کۆبونەوەو بڕیاردانی سەرانی دزو داوێن پیسی یەکێتی لە پایتەختی 31 ئاب!
23/08/2009, 12:00 (GMT+1)

لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاری ئەوەش دراوە کە هەوڵ بدەن لیستە جیاوازەکانی تریش بەتایبەتی لیستی گۆڕان کە پانتاییەکی فراوانی جەماوەری هەیە لەگەڵ لیستی کەرەکە بۆ هەڵبژاردنەکانی عیراق و ئەنجومەنی پاریزگاکان بە یەک لیست بەشداری بکەن بەڵكو ئەمە خوایە ئەمجارەش جەنابی مام ڕێوی ببێتەوە بەسەرۆکی کۆماری عیراق. چونکە جەنابیان شەیدای گەورەترین پۆستە و حەزی لە پاشایەتیە. وەك هەمو کات ئەندامانی مەکتەبی دزیو داوێنپیسانی یەکێتی ئیدعای ئەوە دەکەن کە عیراق ئەگەر جەلالی ڕێوی ئاسا سەرۆکی نەبێت شیرازەی لێك هەڵدەوەشێت. واتە تەنها جەلال دەتوانێت باڵانسی ئاسایشی عیراق ڕابگرێت . لە کاتیکدا جەلال ناتوانێت باڵانسی حیزبە تڕۆبوەکەی خۆی تایم کاتەوە کە بەدەست خولەو عولەو سەعەو مچەو جەحەو جونەو عەدەو قالەو باقی فاڵچیەکانی تریانەوە. وەك پەڕۆی بێنوێژی لێهاتوەو خەڵکی کوردستان بەبینی ئەو چڕو چاوانە ئێڵنجی دێ و قێزی لێدەکەنەوە. ئەوە بێ ئاگا لەوەی کە کوتلە سیاسیەکانی عیراق و خەڵکی شارەکانی جنوب ئامادە نین جەلال هەڵبژێرنەوە بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتی کۆمار . بەو هۆیەوە مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی دەست لەکار کێشاوەی پەڕلەمان لە دیمانەیەکدا دەڵێت ئەوانەی کە هەر لەئیستاوە مرخیان لە گرتنەدەستی پۆستی سەرۆك کۆماری عیراق خۆش کردوە ئەوانە دزو گەمژەو گیژەکانن..ئاشکرایە کورت و موختەسەر مەبەستی لە سەرانی کوردە . جەلال و مەکتەبی سیاسیش بێئاگان لەوەی کە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکەی مەسعودی خاین زادە چونکە سەرۆکەکەیان دەنگی کەم هێناو لایەنگرانی یەکێتی دەنگیان پێنەدا . ناچار دوایی بە تەزویرو ساختەکاری دەریان چواند. ئەوانیش ئامەدە نین لە تۆڵەی ئەوە دەنگ بە جەلال بدەن بۆ پۆستی سەرۆکی کۆماری عیراق. چونکە ئەم کەم دەنگهێنانەی سەرۆکە خیانەتکارەکەیان دەگێڕنەوە بۆ ئەو پاشقولگرتنەی ئەندامانی یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی 25 ـ7
بە ڕاستی جەلال بە و هەڵسوکەوتو تەسەڕوفات و کۆبونەوانەی سەلماندی کە دوژمنی سەرجەم خەڵکی کوردستانە. چونکە ئەمە ئەوە دەردەخات کە سەرانی لیستی کەرەکە ئەو بەڵێانەی وەك جاکسازی و خزمەتگوزاری وخۆشکردنی ژیانی خەڵکی کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردن بە خەڵکیان دەدا تەنها شمولی ئەوانە دەکات کە دەنگیان بە لیستی کەرەکە دابێت شمولی ئەوانە ناکات کە دەنگیان پێنەداوە . دەبوایە سەرانی دزو داوێن پیس بە وازییحی بیان وتایە ئەوەی دەنگ بەلیستی کەرەکەمان دەدات ژیانی خۆش دەکەین نەك بانگەشەی خزمەگوزاری و چاکسازی و نەهێشتنی دزی و بەڵێنی سەیرو سەمەرە بە تێكڕای خەڵکی کوردستان بدەن دوایش ئەوانەی دەنگیان پێنەداون نانبڕاویان بکەن و وابزانن لە هەسارەیەکی ترەوە هاتون و هاوڵاتی کوردستان نین . بۆیە جەلالی خاین بە کورد ئەوە یەکەم جار و دواجاریشی نیە بڕیاری قەرەقوشیانەی دوژمن بە چین و توێژەکان دەر بکات. ئەو هەمیشە ئەوە کاری بوە هیچ کات جگە لەپەڕژەوەندی خۆی وکۆمەڵێك خەڵکی دزو داوێن پیس و نامەسئول . هیچ کات لە پەڕژەوەندی خەڵکی کوردستان نەجوڵاوەتەوە.تا ئەشتۆپێ ئەوە ئەتواریەتی..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

