میدیا وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵیه‌كان
10/09/2013, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م مۆدێله‌ش له نه‌ریتی پارته سهرهكیهكانهوه ماوه‌ته‌وه، كاتێ كاراكته‌رێك له پسپۆڕییه‌كی دیاریكراودا بۆ یه‌كه‌مجار له شاشه‌یه‌ك یان كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئیتر هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی تر و رۆژنامه‌نووسی كورد به عورفی چاولێكه‌ری و خۆ هیلاك نه‌كردن و مسۆگه‌ركردنی مووچه‌ی رۆژه‌كه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك لێدوان و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا سازده‌كه‌ن و ده‌یكه‌ن به (ته‌یاره) و ئیتر دوایی كاراكته‌ره‌كه ده‌بێـه ئه‌مری واقع و پله‌و پۆستی دیكه‌ی به ناشایسهیی پێده‌درێت. بۆیه من پێموایه به‌شێكی زۆری سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كان له میدیاوه هه‌ڵده‌قوڵێت و بۆیه من وه‌كو كاندیدی لیستی چاكسازی و گه‌شه و وه‌كو رۆژنامه‌نووسێك كه خۆم له‌ناو كایه‌ی رۆژنامه‌نووسیدا زیاتر له 10 ساڵه كارده‌كه‌م یه‌كێك له خاڵه‌كانی كارنامهكهم بریتیه له ئه‌نجامدانی چاكسازییه له بورای راگه‌یاندن و باشتر كردنی ژیانی رۆژنامه‌نووسان و ده‌رهێنانی ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یاندن له‌ژێرده‌ستی لێپرسراوه حزبیه‌كان و كهسهوابهستهكانیان و رۆژنامه‌نووسه ده‌رباره‌كان. پێشم وایه دانانی كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو به‌شێكی زۆری ئه‌م دیارده‌یه چاره‌سه‌رده‌كات.
دوا قسه‌شم ئه‌وه‌یه خۆزگه هاوڵاتیان و ده‌نگده‌ری كورد چیدی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه‌سێك زۆر ناسراوه و زۆر له ته‌له‌فزیۆن ده‌رده‌كه‌وێت ده‌نگ به كاندیدێك نه‌دات، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای كارنامه‌و لێهاتوویی و بڕوانامه‌و و ئه‌زموون و شاره‌زایی و بوێری كاندیده‌كان ده‌نگی خۆیان بده‌ن به كه‌سانی خوازراوی خۆیان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

