مهسعود بۆ جارێکیش بێت درۆ مهکه!
18/09/2009, 12:00 (GMT+1)

هۆیۆ هۆیۆ هۆىۆى هۆیۆ هۆیۆى هۆیۆى
ئەمن حەیران بێژ نەبووم بەوێ منگێ رەمەزانى لەشارەكەى پیرە هەولێرى
كەسەرێ خۆم هەلبڕى پیاوەك هوردە عوردە سەردولكان دەرێ یىً ێى
ئەوجا مام ئەحمەدى قەلادزى هوردە هوردە فرمیسكان هەلدەرێژى
دەك چاوێ ئەو مەسولانە كوێر بێ كەلەگەل ئەوێ پیرە پیاوێ ناگریێ
ئایى ئایا یاى هایا هایا هاى .
ئەرێ قەد شەرمان ناكەنەوە لەوێ مانگێ رەمەزانى لەوێ بەرنامى
هەموو رۆژى پیشى بانگى مەغریبى دەچێتى مالە هەژارانى هێ یە هێى.
لەراستیدا زۆر داواى لێبوردن لەهەموو حەیران بێژان دەكەم بەوە ئەم چوار دێرەى سەرەوەم ناو لێناوە حەیران بەلام ئەوەى راستى بێت هەموو رۆژانى رەمەزان لەزۆربەى تەلەفزێنەكانى هەرێمى كوردستان بەتایبەتى تەلەفزیۆنەكانى دەسەلات چەندین بەرنامە هەیە بۆ بەسەركردنەوە كەسانى هەژار , بەپیشكەش كردنى بڕە پارەیە یان هەندێ دیارى كەلەلایەن كۆمپانیاكان پیشكەشى ئەومالانە دەكرێن كەهەژارن بۆیە پێویستى بەوە هەیە پیان بلێن دەستى كارمەندانى تەلەفزیۆنەكان خۆش بێت خواى گەورەش ئەم خێرە لەهەموو ئەوكەسانە قەبول بكات كەبەشدار بووینە و دەبن هیوا خوازم خەلكى تریش چاویان لێبكات .
خۆراستە هەموو كەسێك ناتەوانێت ببێتە خاوەنى قسەى خۆى بەلام ئەرێ حكومەتى هەرێمى كوردستان لەكاتى سوێند خواردنتا بەتایبەتى سەرۆكى هەرێم, سوێندت نەخوارد بەیەزدانى گەورە كەوا دلسۆز بى بۆ گەل و نیشتمانەكەت ئەمە دلسۆزیەكەتە خەلك خێر بە هەژارانى ولاتەكەت بكات كەوا من تەئكیدم كە ژمارەیان لە چەند هەزارێك تێپەر ناكات ئیوە تەنها ساتێك ناتانەوێت سەیرى ئەم جۆرە بەرنامانە بكەن چونكە تاقەتى ئەوەتان نیە كەمێك سەخلەت بن, یان ئەوەتا مستەشارەكانى كەهەتانە مانگانە چەند ملێۆنێك وەردەگرن وەك مووچە نایانەوێ پیتان بلێن ئەم جۆرەبەرنامانە هەیە نەوەك خوانەخواستە تەنها بۆساتێكیش دلتان توند بێت , ئەرێ بابە گەر دڵتان نایەت شتێك لەكۆمپانیاكانى خۆتان ببەحشن بالە كۆمپانیاكانى حزبەكتنتانەوە بێت ئەگەریش نا دەبا لەوبووجە زۆرەى كە بەپاى پیلان دەیخۆن و قەتیش تەواو نابێت , هزاران هەزار مووچە خۆرى ئەم ولاتە كە مووچەى مانگانە وەردەگرن زۆربەى هەرەزۆریان (موستەهلیكن) دەبا ئەم چەند هەژارەى كەماون لەلایەن حكومەت مووچەیەكیان هەبێت دەبا نۆیەش بێتە سەردەیەى.
لەراستیدا لەشەوى15/9/2009 لەتەلەفزیۆنى زاگرۆز لەرنامەى هانا لە قەلادزە پیشانیدا كە شەشە مندال دابك باوكیان لەیەك رۆژا مردوون كەسیشیان نەماوە كاریان بۆبكات تىنها باپیرەیەك كەتەمەنى زیاتر لە75 سال بوو بۆیە ناچار بووم ئەم نووسینە بنووسم .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

