بۆ پیشتوانی نووسینه‌که‌ی مایکڵ رۆبن و نه‌ژادی حاجی برایم ،چه‌ند زانیارییه‌کی گرنگ.
24/04/2011, 12:00 (GMT+1)

من لێره‌دا وێرای پشتیوانیکردنی له ئه‌و دوو وتاره له‌سه‌ر کۆنهکردنیی ئیداره‌ی ئۆباما له خه‌مساردی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان ، ده‌مه‌وێ چه‌ند زانیارییه‌ک بۆ تاکه نمونه‌یه‌ک له‌و که‌سانه بخه‌مه به‌ردیدی به‌رێزتان که ته‌ئکید له‌و تێکهلبوونه ده‌کاته‌وه که له نێوان ده‌سه‌لاتداران له هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و که‌سانه هه‌یه که خۆیان وه‌ک ئه‌مریکی ده‌خه‌نه‌ڕوو و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه ، له‌وانه:
1- هاری شوود پێش 17 ی شوبات له مه‌عسکه‌ر سه‌لام له سلێمانی ، بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژێک موحازه‌ره‌ی داوه به تیرۆریستانی ئاسایشی یه‌کێتی و پارتی و دژه‌تیرۆر ، که تێیدا هه‌موو شێوازه‌کانی به‌کارهێنانی توندوتیژی و چاندنی ترس و تۆقاندن له نێو دڵ وده‌روونی خۆپیشانده‌ران وه‌ک چه‌کێکی گرنگی پێیداون.
2- هه‌ر ئه‌و هاری شووده ، ده‌یه‌ها ئیمتیازاتی له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی پێدراوه ، خێزانه‌که‌ی که کوردێکی هه‌ولیره ، 400 مه‌تردووجا ئه‌رزه‌ی له پشت ئیمه‌رجێنسی وه‌رگرتووه که به‌هاکه‌ی خۆی له نیو ملیۆن دۆلار ده‌دات.
ئێستا ده‌یان راوێژکار و بازرگانی ئه‌مریکی له رێگای پارتی و یه‌کێتییه‌وه له کوردستانن و پشکیان له‌و نه‌وته‌ی خه‌ڵکی کوردستان هه‌یه ،ئه‌وانه بوونه‌ته هۆی دورستکردنی به‌ربه‌ستێک له نێوان حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا و خه‌لکی کوردستان که مه‌به‌ست پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانییه و به‌رده‌وامبوونی خۆشیانه.
یه‌کێکی دیکه که له وتاره‌کانی هه‌ردوو به‌رێز ناوی نه‌هاتووه ، دیاره برنارد کۆشنه‌ره ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی فه‌رنسا ،که ئه‌ویش له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی بزنس ده‌کات ، زۆربه‌ی رۆژنامه‌کانی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یان نووسیبوو و وه‌ک کابرایه‌کی دز به‌ناویان کردبوو ، هه‌ر ئه‌و هۆکاره‌ش بوو وایکرد به‌زۆر ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه.
ئیداره‌ی ئه‌مریکا له‌وه‌ته‌ی له ناوچه‌که نفوزی هه‌یه هه‌میشه داکۆکی له سیسته‌مه دیکتاتۆرییه‌کان کردووه ، ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌ی رقی خه‌ڵکی بۆ ئه‌مه‌ریکا ، ئێستا به‌هاری شۆڕشی گه‌لانی ناوچه‌که له لوتکه‌دایه ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا سیاسه‌ته‌کانی خۆی نه‌گۆڕێت و نه‌چێته به‌ره‌ی خه‌ڵک ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ده‌که‌وێته به‌ر رقی خه‌ڵکی ناوچه‌که. ئه‌م تیوره واقعییه بۆ خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌مه‌ریکاش راسته ، خه‌ریکه خه‌ڵکی کوردستان هه‌ست به‌و سیاسه‌ته خراپه‌ی ئه‌مه‌ریکا بکات و هیچ رێزێک بۆ ئه‌مه‌ریکا و سووپاکه‌ی نه‌گرێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

