گۆشه‌یه‌ك بۆ ئێوه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌هه‌موان..
30/04/2010, 12:00 (GMT+1)

گۆڕان مێژوی تازه‌و كۆنیدا له گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی تۆمارر كرد زیاتر له ٣٠٠ نان‌بڕاو نانه‌كانیان بۆ گه‌ڕایه‌وه سه‌د شكور گۆڕانخازهكان له برساندا نامرن. تاڵه‌بانی ده‌ڵێ ئه‌و شه‌ش كورسیه‌ی گۆڕان به پاره له برا عه‌ربه‌كان ده‌كڕم، ئێشتاش هه‌ر به‌ته‌مای كورسیهكهیهتی، باجارێ كێشه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و كێشمه كێشمی نێوان مالیكی و عه‌لاوی بهشووێنێك بگات ئه‌وسا خوا كه‌ریمه بۆ شڕه كورسیه‌كه‌ی تۆ..
فهرچ حه‌یده‌ری هێنده‌ی ته‌زویر كردوه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه ده‌كات، سه‌د خۆزگه هێنده بوێر بوویتایه ڕزگارمان ده بوو له‌ده‌ستت. له ههڵبژاردهنهكای ٢٥.٧ هه‌زاره‌ها ته‌زویرت كرد بۆ پارتی و كه‌س نه‌وێرا بڵێ پشتی چاوت برۆیه. ئه‌مجاره‌ش به لۆری كارتی ته‌زویری پارتی له‌هه‌ولێر هه‌ڕاج كران دیسان هه‌ر ووتمان خاتری خاتران بێت..
ئه‌گه‌ر له ته‌زویره‌كانی خۆت ناترسی كێشه‌ی نێوان مالیكی و عه‌لاوی چ په‌یوه‌ندیه‌كی به جه‌نابته‌وه هه‌یه...
شانازی برایم ئه‌حه‌مه‌د دوای نۆ مانگ له بڵاو بوونه‌وه‌ی بابه‌تێك له ئاوێنه تازه به تازه سایتی پێنوسهكان و كوردیش میدیا ده‌داته داداگا، ده‌زانن بۆ چونكه چاوپێكهتنهكهی ئاوێنه به كوردی بووه ، كاتێكیش كوردیش میدیا كردویه‌تی كردوویه به ئینگلیزی شاناز ناڕه‌حه‌ت بوو كه خه‌ڵكی بیانی به گهندهڵیكانیان بزانێت، ئه‌گه‌ر كار ئاوا بڕوا هه‌موو نوسینه‌كانی ئێمه وه‌ر بگێڕینه سه‌ر زمانه بیانیه‌كان، دادگاكانی ئه‌وروپاو وڵاتانی بیانی هه‌ر فریان دادگایی ئێمه ده‌كه‌ون..
دكتور نیو به‌رهه‌م بۆ دووم جاره به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری بریندارانی كیمیایی هه‌ڵبجه‌دا، دوای كێشمه‌كێشمێكی زۆر به هه‌ر سێك وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و مالیه‌و مافی مرۆڤ جارێكی تر، برینداره‌كان له جیاتی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ تارانیان ده‌به‌ن، زۆر سوپاس دوای ٢٢ ساڵ و گیان له‌دسه‌تدانی ٢٠٠ برینداری پێش وه‌خت جارێكی به‌ره‌و تاران، به‌ڵام دكتۆرگیان ئامان و سه‌د ئامان با جه‌مال عهبوڵلای گۆڤاری به‌ڵگه ئاگادار نه‌بێت، چونكه هه‌رئه‌و زاته بزانێت دواتر ئه‌وه‌نده منه‌تمان به‌سه‌ر دادا ده‌كات ده‌بێ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه هه‌تا هه‌تایه خۆیان بهقهرزباری ئه‌و بزانن، به‌ڕاست خۆ ئێستا ده‌مێكه جه‌مال قسه‌كه‌ری عومه‌ر فه‌تاح نه‌ماوه كه‌واته ترسی ناوێت، به‌ڵام نێچیریش ده‌مێكه به‌ناو سه‌رۆكی حكومه‌ت نیه كه‌چی له‌هه‌موو دیزهیهك دهرخۆنهیه..
به‌ڕاست دكتۆرگیان بیرم چوو دواجار كه یه‌كترتان بینی له بانی مه‌قان داوای كلیلی ژورهكهیت لێ نه‌كرد، قه‌سدم ژوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وزیرانه، ده‌ڵین لای فه‌ڕاشه‌كه‌ی دایناوه...
ئه‌م گۆشه‌یه درێژه‌ی ده‌بێت..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

