كۆسرەترەسوڵ، بەوەزیر و ئەندامانی سەركردایەتی ڕاگەیاندووە، لێدوانی توند بدەن
12/04/2010, 12:00 (GMT+1)

برادەرێكی سەركردایەتی شەوی 10/4 كاتێك سەرقاڵی گفتوگۆی كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی بووین، باسی ئەوەی بۆكردم كە هەرچەندە لەو كۆبوونەوەیەدا كاك كۆسرەت ئاوا توند قسەی كردووە، بەڵام 3-4 رۆژ پێش كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی تەواوی ئەو وەزیر و بەرپرس و ئەندام سەركردایەتییانەی كە سەر بەباڵەكەی خۆین پەیوەندی پێوە كردوون تا دەتوانن خۆتان داوا لەرۆژنامە ئەهلییەكان بكەن و لەدژی پارتی لێدوان بدەن و قسەكانتان چەند دژایەتی پارتی پێوە بێت ئەوەندە بۆ شكاندنی هەیبەتی بەرهەم ساڵح و حكومەتەكەی بێت.
باسی ئەوەی بۆ دەكردم كە لابردنی سەرنووسەری گۆڤاری گۆڵان هیچ لەمەسەلەكەی نەگۆڕیوە چونكە سەرنووسەرەكەی گوڵان بەڕەسمی لانەبراوە بەڵكو تەجمید كراوەو چەند مانگێك پێشتریش لەسەر راپۆرتێك بەناوی ریفۆرم لەناو پارتیدا تەجمید كراو دواتر نێچیرڤان گێڕایەوە، لەقسەو گفتوگۆكانیدا ئەوەی دەوتەوە كە پارتی لەدوا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان تەواو روئیای گۆڕاوەو خۆی بەهێزی یەكەم دادەنێت بۆیە دەیەوێت لەهەموو كاتێكدا یەكێتی ملكەچی بڕیارەكانیشی بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

