پارتی 100 دۆلار ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی چاودێری ده‌نگده‌ر ده‌كه‌ن
20/07/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له لقی 2ی پارتی به هاوڵاتی راگه‌یاند ئه‌و 100 دۆلاره دراوه به به‌رپرسی بلۆكه‌كان كه بریتین له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپه‌رشتی 150 ماڵ ده‌كه‌ن له هه‌ر گه‌ڕه‌كێك له رۆژی هه‌ڵبژاردن.
وتیشی ئه‌وانه چاودێری ئه‌و ماڵانه ده‌كه‌ن كه ناچن بۆ ده‌نگدان.
سه‌باره‌ت به به‌رپرسی بلۆكه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌م به‌رپرسی بلۆكانه ستافێكیان هه‌یه بریتییه له 15 تا 20 كه‌س، ئه‌وه‌ش به پێی دابهشكردنێكه كه پێیده‌ڵێن گه‌ڕه‌كی (قورس‌و گه‌ڕه‌كی سوك)، واتا قه‌رباڵغ له رووی دانیشتوانه‌وه،.
سه‌رچاوه‌كه وتی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م تیمه حیزبییه كه زانیان ماڵێك یان یه‌كێك ناچێت بۆ ده‌نگدان، ئه‌وا ژووری عه‌مه‌لیاتی لقی دوو ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

