<

لەسەر ئاشكرا كردنی گەندەڵییەكانی، دكتۆر رۆژ نوری شاوێس، 3حیمایەی فەێڵ دەكات

03/02/2012, 12:00 (GMT+1)





دوای ئەوەی پارساڵ رۆژنامەنووسێك بەناوی (سەركیۆ خدر) راپۆرتێك لەسەر گەندەڵییەگانی دكتۆر رۆژ نوری شاوێس بڵاودەكاتەوە كە مانگانە 37 دەفتەر دۆلاری حیمایەكانی دەدزێت، رۆژی پێنجشەمە (2\2\2012) بە ئەمری دكتۆر رۆژ 3 حیمایەی بە ناوەكانی (سەركیۆ محەمەد و سەركەوت محەمەد) كە هەر دووكیان بران لە فەوجی عەمید عبداللە تەها، لەگەڵ شاخەوان لە فەوجی مقدم پێشەوا، كە ناسراوە بە شاخەوانە مل سوتاو، تەلەبەی كۆلێژی راگەیاندنە، فەسڵ كراون، گوایە ئەم سێ كەسە گەندەڵییەكانی دكتۆر رۆژیان ئاشكرا كردووە و خودی نووسەری راپۆرتەكە سەركیۆ محەمەدە و ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ سەركیۆ خدر.
- بەپێی زانیارییەكان ئێستاكە معاشی بەغدای حیمایەكانی دكتۆر رۆژ بۆتە (900) نۆسەد هەزار دینار، بەڵام تەنیا (50) پەنجا هەزاریان دەدرێتێ، هەروەها بە دوومانگ جارێك موخەسسەساتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیان بۆ دێت، كە (1،250،000) یەك ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار دینارە، بەڵام تەنیا (250) دووسەد و پەنجا هەزار دینارە دەدرێت بە حیمایەكانی.

ئەمەش دەقی ئەو راپۆرتەیە كە 3حیمایەكەی لەسەر فەسڵ كراوە:
- دكتۆر رۆژ نوری مانگانە 37 دەفتەر دۆلاری حیمایەكانی دەدزێت.
- دكتۆر رۆژ نوری شاوێس كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتییە و هاوكات نوێنەری مەسعود بارزانییە لە بەغدا و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقیشە، لە ساڵی 2003ەوە بەردەوام، واتە ماوەی 8 ساڵە معاشی 382 حیمایەی خۆی دەدزێت و دەیخوات

- بەپێی ئەو زانیاریانەی لە حیمایەكانی ناوبراوەوە پێمانگەیشتوون هەر لەساڵی 2003 كە دكتۆر رۆژ چۆتە بەغدا هەموو پیشمەرگەكانی خستۆتە سەر وەزارەتی دیفاعی عێراقی و لەوێ معاشیان وەرگرتووە كە معاشی هەر پیشمەرگەیەكی 700حەوت سەد هەزار دینارە بەلام دكتۆر مانگانە تەنیا 50 هەزار دینار دەدات بە حیمایەكانی.

- هاوكات كە بووە بە جێگری سەرۆكوەزیران هەر پێشمەرگەیەكی 6250 شەش سەد و بیست و پێنج هەزار دینار وەكو موخەسەسات وەردەگریت لیجنەیەك لە بەغداوە دێتە هەولێر و لە شوێنێكی نهێنێ كە بارەگای عەمید عەبدولا تەها و عەمید پیشەوای لێیە لە پشت بالویزخانەی ئەلمانیاوەیە معاشەكە دەداتە حیمایەكان بەڵام هەر كە لیجنە رۆیی ئەوە پارەكە لە پێشمەرگەكان دەستێننەوە و هەر حیمایەی تەنیا 150 سەد و پەنجا هەزار دیناری دەدەنێ، واتە لە مانگێكدا 1،175،000 یەك ملیۆن و سەد و حەفتا و پێنج هەزار دینار لە هەر پێشمەرگەیەك دەدزێت كۆی حیمایەكانی 382 حیمایەیە كەواتە مانگانە 448 ملیۆن دینار دەدزێت كە دەكاتە 37 دەفتەر دۆلار ساڵەكەی دەكاتە 444 دەفتەر دۆلار.

- هەندێك لە حیمایەكانی ئەوەیان بۆ ئاشكرا كردین كە لەو 382 پێشمەرگەیە 130 پێشمەرگەیان تەقاوت یان فەسل كراون بەلام دكتۆر رۆژ معاشەكەیان هەر وەردەگرێت ئەویش لە رێگەی دروستكردنی هەویەی تەزویر بەناوی ئەو پێشمەر گانەوە كەواتە 130 هەویەی تەزویری بۆ خەلك دروست كردووە بۆ ئەوەی لەهەولیر 625 هەزار دینارەكەی بۆ وەربگرن كەچی دواتر تەنیا 150 هەزار دیناری دەدەنێ.حیمایەكانی باسی ئەوەیان كرد كە رەهێڵ برا بچوكی دكتۆر رۆژ سەرپەرشتی دزینی پارەكان دەكات

- رۆژی 28\7 لیجنەكە لە بەغدا هاتبوو معاشەكەی تەوزیع دەكرد هەندیك لە حیمایەكانی تەلەفونیان بۆ كردم كە وەك رۆژنامەنوس بچە ئەوێ و راپۆرتی لەسەر بكەم منیش چوومە شوینی تەوزیع كردنی معاشەكە كەس بە كەس بوو هیندە زۆر بوون كەس كەسی نەدەناسی لەریگەی قسە كردن لەگەڵ حیمایەكان زانیاری زۆرم لەسەر گەندەلی و دزیەكانی دكتۆر رۆژ وەرگرت
- ئیستا دكتۆر 2 فەوجی حیمایە هەیە بەناوی عبداللە و پیشەوا لە ریگەی تەلەفونەوە بەناوی رۆژنامەنوس پیوەندیم بە عەمید عەبدوڵڵاوە كرد بەلام ئەو ئامادە نەبو قسە بكات وتی ئەوە پیوەندی بە پێشەوا وە هەیە چونكە پارە لە ژورەكەی ئەو تەوزیع دەكریت دواتر ژمارەی تەلەفونی پێشەوام پیدا كرد و تەلەفون بۆی كرد ئەو دانی بە دزیەكەدا ناو وتی من تەنیا فەرمانی رەهێڵ و كاك رۆژ تەتبیق دەكەم هەر دوكیشیان تكایان كرد كە باسی ئەم مەوزوعە نەكەین چونكە دەبێتە هۆی كێشە بۆ ئەوان

دزیەكانی رۆژ نوری شاوێس بە ژمارە
1. بە ناو 382 حیمایەی هەیە كەچی تەنیا 252 حیمایەی مەوجودە و ئەوانی تری بندیوارین
2. حیمایەكانی لەسەر وەزارەتی دیفاعی عێراقی و لەسەر ئەنجومەنی وەزیران عێراق معاش و نەسریەیان هەیە كە دەكاتە 1325000 یەك ملیۆن و سێ سەد و بیست و پێنج هەزار دینار كەچی ئەو تەنیا 200000 دو سەد هەزاریان دەداتێ و باقیەكەی بۆ خۆی دەدزێت
3. 130 هەویەی بە تەزویر بۆ خەلكی دروست كردووە بە ناوی پیشمەرگەوە كەچی پیشمەرگەش نین
4. پیشمەرگاكانی لەسەر وەزارەتی پیشمەرگەی حكومەتی هەرێمیش معاش وەردەگرن بەڵام ناهێلێ بخرێنە سەر لیوا تازەكان چونكە دەزانێ دزیەكانی بەغدای ئاشكرا دەبێ
5. لە شاری خەونەكان و گوندی ئەمریكی و خانزاد خانوی هەیە
6. لە بەغدا شوقەیەكی داگیر كردووە
7. لە هەولیر خانویەكی داگیر كردووە كە زەمانی خۆی پاریزگاری هەولیری تێدا بووە ئێستا بالویزخانەی ئەلمانیای تێدایە مانگانە بە 6 دەفتەر دۆلار واتە ساڵانە بە 72 دەفتەر دۆلار داوێتی بە كرێ لەكاتێكدا ئەوە موڵكی گشتی دەولەتە
8. لە شاری مەسیف كە پێی دەلێن پیرمام لەسەر فلكەكە بە دەستە راستدا خانویەكی گەورەی هاولاتی داگیر كردووە ئیستا تەنیا ئاژەلی تێدا بەخیۆ دەكات
9. لە شاری سلێمانی 3 خانوی لە گەركی ئازادی و رزگاری و توی مەلیك داوە بە كرێ
10. ژنی یەكەمی كە خەلكی ئەلمانیا بوو ئیستا بەرەڵای كردووە سكرتیرەكەی خۆی هێناوە كە ناوی ساحیبەیە بیوەژن بوو سكی پڕ كرد دواتر منداڵەكی لەبار برد
11. لە ئەلمانیا چەندین كارگە وكۆمپانیای گەورەی هەیە كە كور و كچەكەی بەرێوەی دەبەن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست