چاودێر سایتى درۆكانى مەلا بەختیار
23/02/2009, 12:00 (GMT+1)

من وەك هاووڵاتیەكى شارى سلێمانى نەك ئەندامى مەكتەبى سیاسى حیزبەكەى سایتى درۆ (چاوگێر) ئەم پرسیارانە لە بەرێوەبەرى سایتى چاوگێر ئەكەم بۆ مەلا بەختیار شەفافانە وەڵامى باتەوە :
1-لەو (400) پرۆژەیەى كە لە 100% تەواوبووە لە شارى سلێمانیدا ناوى (200) پرۆژەى بەناوى تەواوى پرۆژەكەوە هەروەها بەبرى تێچونى پارە بۆ ناوى هەر پرۆژەیەك وە چەندى خوزمەت گوزاریە بۆ هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ؟شەفافانە بڵاوكەرەوە ؟ بانیوەكەى ترى تەرح بێت !!
2-لە باقیاتى ئەو (636) پرۆژەیەشى كە لە (75%و95%) تەواوبووە لە شارى سلێمانیدا ئەویش ناوى تەواوى پرۆژەكەو برى پارەى تیچونى نیوەى كە (318) پرۆژە ئەكات وەچەندى خزمەتگوزاریە بۆ هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ؟ نیوەكەى ئەمەش با هەر تەرح بێت !!
3-ئەگەر درۆت نەكردبوو وە سایتەكەت سایتى درۆ نەبوو هەقە هەموو هاوڵاتیانى شارى سلێمانى بە دەهۆڵ و زوڕناوە بێن بۆ دەنگدان بۆ حیزبەكەتان لە 19/5/2009 دا ئەگەر نەشتوانى بڵاوى كەیتەوە ئەوە ئیتر لێى دەگەرێَم بۆ رۆشنبیران وهاوڵاتیان وەكو خۆتان ئەفەرموون با حوكم بدەن وەهەر لە 19/5/2009 دا بابە دەهۆڵ وزوڕناش شار بەدەرتان كەن . وەك خۆتان لە ژێر نوسینەكانتاندا ئەنووسن (والسلام على من اتبع الهدى).
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

